13-8-2005 یادی داگیرسانی حه‌وته‌مین مۆمی ته‌مه‌نی کوه‌ردستان نێت |
كوردستان نێت. سه‌ر قافڵه‌ی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان
له‌گه‌ڵ داگیرساندنی مۆمێکی تری ته‌مه‌نی کوردستان نێتدا. ئومێدی سه‌رکه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازم. هاوکات ئه‌رک و ماندوبوونی به‌ڕیوه‌به‌ری ک. نێت به به‌رز ده‌نرخێنم و هیوادارم بتوانێت زیاتر و زیاتر خزمه‌ت به بواری ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیر بکات. ک. نێت پێچه‌وانه‌ی ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کانی تر. هه‌وڵی داوه که تایبه‌ت مه‌ندییه‌ک بۆ خۆی دروست بکات. هه‌وڵی داوه که ئه‌و بابه ت و نوسینانه بڵاوبکاته‌وه که تاڕاده‌یه‌کی باش هه‌ستی مێژوویی و تێڕوانینی مه‌نهه‌جیانه یان پێوه دیارن. لێره‌وه هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ک. نێت ئه‌و ڕاستییه ده‌خاته به‌رچاو. که ئاراسته‌ی کا‌رکرنی ک. نێت به‌هه‌مان ئاراسته‌ی ئه‌وانی تر نییه. کوردستان نێت نه‌هاتووه گوێ له هه‌ڵه و هه‌ڵوێستی لایه‌نێک که‌ڕ بکات و لا‌یه‌نێکی تر بداته به‌ر ڕه‌خنه. بابه‌ته‌کانی کوردستان نێت ڕۆژانه بڵاوده‌کرێنه‌وه و ته‌مه‌نی نووسینه‌کان له 24 کاژێر زیاتر نییه. که‌چی هه‌ندێک ماڵپه‌ڕی تر نووسینه‌کانیان زیاد له 4 / 5 ڕۆژ ده‌مێننه‌وه. ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری تاکه یه‌ک ڕاستییه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه. که نووسه‌ران زیاتر متمانه‌یان به کوردستان نێته. هاوکات خوێنه‌رانیش زیاتر ڕوو له کوردستان نێت ده‌که‌ن. چونکه بابه‌تاکه‌نی تازه‌ن. خوێنه‌ر گه‌ر بزانێت. که نووسینێک 4 تا 5 ڕۆژ کۆنه. بێگومان تاقه‌تی خویندنه‌وه‌ی نابێت. ته‌رخان کردنی مالپه‌ڕێک بۆ ئه‌وه‌ی که نووسین ته‌نها له سه‌ر یه‌ک لایه‌ن بڵاوبکاته‌وه. کارێکی وا ده‌کات. که هه‌موو پڕۆژه‌یه‌کی په‌ره‌پێدانی چه‌مکی نه‌ته‌وه و نووسین‌و مۆراڵ په‌ک بخات وپێکانی مه‌به‌ستێکی دیاریکراو ده‌بیت. جا له به‌ر ئه‌وه‌ی که کوردستان نێت به‌و شێوازه کارناکات. بۆیه سه‌رکه‌وتووه و خوێنه‌ری زۆره. به‌شێکی زۆری نووسه‌ران له بری ئه‌وه‌ی به پێناسه‌کردنی تازه‌ی ئایین و ڕۆڵی ئایین و ئه‌رکه‌کانی پیاوانی ئایینه‌وه خۆیان خه‌ریك بکه‌ن. هاتوون و ته‌رکیزیان کردۆته سه‌ر ڕه‌خنه ی نابه جێ و نا دروست له ته‌نها لایه‌نێک. که جگه له سوود گه‌یاندن به دوژمنان چیتر سه‌وز ناکات. کوردستان نێت توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌رانو خوێنه‌راندا به راده‌یه‌ک به‌هێز بکات و په‌ره پێبدات. که نوسه‌ران خۆیان ڕووی تیبکه‌ن و به سه‌کۆیه‌کی به‌نرخی بزانن. گۆشه و بابه‌ته‌کانی کوردستان نێت ده‌رگای له رووی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ته‌ندروستی و هه‌ژاران و نه‌دار و له که‌نار خراوه‌کاندا واڵا کردووه و هه‌وڵی ره‌نگاو ڕه‌نگی ده‌دات و سه‌رکه‌وتووش بووه. ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستامان له هه‌موو ساته‌وه‌ختێک زیاتر پێویستی به ڕۆڵی نوسین و ڕۆشنبیر هه‌یه. که‌چی به پێچه‌وانه‌وه قه‌ت ئه‌وه‌نده ڕۆشنبیران بێ ڕۆڵی ڕاسته‌قینه نه‌بوون. تێڕوانینی ئێستامان بۆ واقیع و مێژووی کو‌رد. جه ئایا تاک بێت یان کۆمه‌ڵ. ئه‌وا ناتوانێت له‌و دیوی گریمانه باڵاده‌سته‌کانی حیزبه‌وه کاربکات. کۆمه‌ڵگای کو‌رد پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی. چه‌نده‌ها گۆڕانکاری دیوه. که نه‌ک هه‌ر ڕۆلی به‌رچاوی ڕۆشنبیرانی تێدا نه‌بووه. به‌ڵکه زۆرجار ڕۆشنبیر و مانای ڕۆشنبیر و راڤه‌کردنی لاواز کردووه. لێره‌وه هیوادارم که نووسه‌ران و هاوکارانی کوردستان نێت به ئاراسته‌یه‌ک کاربکه‌ن که ئایین بده‌نه به‌ر ڕه‌خنه و ڕاڤه‌کردن و تێڕوانینی تازه. هه‌ڵوێست لێدوانه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کو‌رد بخه‌نه ژیر باری سه‌رنجه‌وه‌و لایه‌نی باش و خراپی ده‌ربخه‌ن و له سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه هه‌ڵیان بسه‌نگێنن. ئومێدی سه‌رکه‌وتنی زیاتر بۆ کوردستان نیت ده‌زوازم و ته‌مه‌ن درێژی بۆ ڕێزدار به‌ڕێوه‌به‌ری ک. نیت ده‌خوازم و ده‌ست خۆشی زیاتری لێده‌که‌م. چاوه‌ڕوانی کوژاندنه‌وه‌ی مۆمی حه‌وته‌مینی به په‌رۆشه‌وه ده‌که‌ین. له‌یلا مۆریاسی |