13-8-2005 یادی داگیرسانی حهوتهمین مۆمی ته‌مه‌نی کوه‌ردستان نێت |
پیرۆزبێت یادی حه‌وت ساڵه‌تان
گه‌ر بڵیم (کوردستان نێت) پێشڕه‌وه و بێلایه‌نه و یه‌کێکه له باشتریین ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان. ڕه‌نگه هه‌ندێ له هاوڕێیانم بڵێن ئه‌وه باسه‌که بوو به براده‌رایه‌تی و پییاههڵدان و مه‌دح کردن. چونکه ده‌زانن من و حاجی عومه‌ر زیاتر له 18 ساڵه یه‌کتر دهناسیین. به‌ڵام مه‌جبوورم بڵێم به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ماڵپه‌ره (عومه‌ر فارس) هه‌ر له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کارییه‌وه ئه‌ندامێکی چالاکی کۆمه‌ڵگای کوردی بووه. له کوردستان و له هۆڵه‌ندا. له هه‌موو بۆنه کوردییه‌کاندا له هۆڵه‌ندا سه‌ر قافڵه بووه و خه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌که‌ی بووه. گوێی نه‌داوه به‌وه‌ی کام پارت و کام لایه‌ن ئه‌و بۆنه‌یه‌ی رێکخستووه. هه‌ر ده‌م ئاماده بووه و ڕۆڵی خۆی بینیووه. کاتێک که له هه‌واڵی ئه‌و به‌ڕیزه دهپچڕام له پڕ گوێم لێ ده‌بوو که ده‌رسی کۆمپیوته‌ر ده‌ڵێته‌وه به منداڵانی کورد. یا له پڕ هه‌واڵێکی رۆژنامهوانییم گوێ لێده‌بوو که کاکه حاجی ڕێکی خستووه و خه‌ریکی چالاکییه. نامه‌وێت گله‌یی زیاترم بێته سه‌ر. ده‌مه‌وێت یه‌ک خاڵی گرنگ بخه‌مه به‌رده‌ست به‌ڕێوه‌به‌ری کوردستان نێت به‌ڕێز کاکه حاجی. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که زیاتر گرنگی بدات به پاراستنی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی کوردستانی باشوور و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌ویی له کوردستانی گه‌وره. کاتێک که ده‌بینم یه‌کێک به‌بێ به‌ڵگه ئه‌و ئه‌زمونه‌ی کوردستانی باشوور له‌که‌دار ده‌کات. زۆرم پێناخۆشه. هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک بنیاتنه‌ر بێت ئه‌وه هه‌موو پێشوازی لێده‌که‌ین. به‌ڵام گه‌ر بۆ لاواز کردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی کوردستانی باشوور بێت. ئه‌وه من به میتی تورکی و ئیتیلاعاتی ئێرانی و ئیستیخباراتی سوری تێده‌گه‌م. له تورکییا هه‌ر ده‌م ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕێت له چه‌پی ئهجهویدهوه بۆ ڕه‌فای ئیسلامی ئه‌ربه‌کان و بۆ تهنمییهی گوول و ئۆردو‌غان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه تێکرای تورک له گه‌ڵ ئه‌و حکومه‌تانه‌دایه. له ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپای دیموکراتیدا. هه‌ر که‌سێ بڵێ ده‌سه‌ڵاتی تورکی که‌مو کوڕی هه‌یه. تورکه‌کان شه‌ڕمان له گه‌ڵ ده‌که‌ن و پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتی تورکی ده‌که‌ن. هیچ تورکێک دژی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی تورکی نییه. له‌و کاته‌دا من هه‌ست ده‌که‌م ئه‌تاتورک فه‌یله‌سوف بووه بۆ تورکه‌کان. ناهه‌قیان نییه تا ئێستاش ده‌یپه‌رستن. کاکه حاجی من جارێکیان له بازاڕی بهیفه رڤایک (بازاڕه ڕه‌شه‌که‌ی هۆڵه‌ندا) ده‌سوڕامه‌وه. تورکێک خاوه‌ن دوکانبوو لێی پرسییم. - قه‌رداش تۆش تورکی؟ له وه‌ڵامدا وتم - نه‌خێر من کوردم که‌چی پێی گوت - قه‌یچێکا ئێوه‌ش ئینسانن!!!! به‌ڕاستی دڵی پێم سووتا که من پێم ووت کوردم. توخوا کاکه حاجی تا ئێمه‌ی کوردیش سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌کوو ئه‌تاتورکمان بۆ دێت مه‌هێڵه بیروبارهڕی ئیتیلاعات و ئیستیخبارات و میتی تورکی له ماڵپه‌ڕه شیرینه‌که‌ت بڵاو بێته‌وه. هۆگر محه‌مه‌د
|