13-8-2005 یادی داگیرسانی حهوتهمین مۆمی ته‌مه‌نی کوه‌ردستان نێت |
به ناوی کوردستانی گه‌وره. ح. س. سۆران هه‌ڵ کردنی مۆمی حه‌وته‌م. حهوتهمهمین ساڵی ته‌مه‌نی ماڵپه‌ڕی کوردستان نێت. به هه‌ڵ بوونی شه‌می حه‌وته‌می ته‌مه‌نی کوردستانی گه‌وره‌ی بێ سنووری ئێلێکتڕۆنیکی ده‌زانم. چون کوردستان نێت. به بێ چه‌کی کلاسیک و کێشه و هه‌را و به بێ خه‌ڵات و به‌رات. هه‌ر به هۆی که‌ره‌سه و ئامرازی ئێلێکتڕۆنیکی. سنووره داسه‌پاوه‌کانی وا رماند. که هاوار و ده‌نگی هه‌موومانی له پێنج گۆشه‌ی کوردستان. به گوێی ته‌واوی جیهان گه‌یاند. دڵنیام خزمه‌تی کوردستان نێت له پێناو دۆزی کوردا. کارێکی هه‌ره شیاو و به که‌ڵکه. چون له چه‌قی ده‌روازه‌ی هه‌زاره‌ی سێ دا. راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی. له کهوشهنگهلی جۆربه‌جۆری ژیان دا. نه‌خشی گرنگی سه‌ره‌کیان هه‌یه. ده‌ستی لێ هاتو و تاقانه‌ی کاک عومه‌ر فاریس عه‌زیزیش خۆش بێ و له کانی دڵمه‌وه پیرۆزبایی و ماندونه‌بینی لێ ده‌که‌م. به هیوام وێنه‌ی ئه‌ومان زۆر بێ.
تاران - 21ی گه‌لاوێژی 2705
|