13-8-2005 یادی داگیرسانی حه‌وته‌مین مۆمی ته‌مه‌نی کوه‌ردستان نێت

 

هێژاو به‌ڕێز کاک هۆمه‌ر

سڵاوی گه‌رم و سه‌رفرازی

به‌بۆنه‌ی داگیرساندنی حه‌وته‌مین مۆمی کوردستان نێته‌وه‌ پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشیت ئاراسته‌ده‌که‌م و ئومێده‌وارم کوردستان نێت هه‌رده‌م له‌ گه‌شه‌کردندابیت.

دیاره‌ نه‌کوردستان نێت ونه‌ هیچ ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندنی دیکه‌ ناتوانێت هه‌موو خوێنه‌ران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان له‌ خۆی ڕازی بکات. که‌ ئه‌مه‌ش کارێکی ئاساییه‌. بۆیه‌ گوی‌ به‌و ‌هێرشه نادرووستانه‌ مه‌ده که‌ لێره‌وله‌وێ ده‌کرێنه‌ سه‌رتان. هه‌رده‌م لایه‌نی ڕاستی بگره‌. ‌‌

پێشنیارده‌که‌م هه‌فته‌ی ڕۆژێک یا دوو هه‌فته‌ ڕۆژێک ته‌رخان بکرێت بۆ نووسین له‌سه‌ر بابه‌تێکی گرنگ. مه‌رج نیه‌ با‌سه‌که‌ یا بابه‌ته‌که‌ ته‌نها سیاسی بێت ده‌کرێت هونه‌ری ئه‌ده‌بی یا کۆمه‌ڵایه‌تی بێت. ده‌کرێت پێشوه‌ختیش نووسه‌ران له جۆرو کاتی بابه‌ته‌که‌ ئاگاداربکرێنه‌وه‌. بۆ نمونه‌ له‌کاتی ئێستادا ده‌شێ له‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق و پێگه‌ی کوردله‌و ده‌ستووره‌دا بنووسرێت.

دووباره‌ پیرۆزبایی

برات گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی/دانیمارک