13-8-2005 یادی داگیرسانی حهوتهمین مۆمی ته‌مه‌نی کوه‌ردستان نێت |
پیرۆزبایی فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید سویسرا له‌یادی 6 ساڵه‌ی كوردستان نێت دا. پیرۆزبایی یه‌كی گه‌رم له‌كوردستان نێت و تایبه‌تر نووسه‌ران و ڕۆژنامه نووسانێك ده‌كه‌م كهڕاستگۆیانه. بێ مه‌رام و بێ به‌رامبه‌ر ئاین و كۆمه‌ڵگایی داخراو ده‌ده‌نه به‌رڕه‌خنه. . ده‌سه‌ڵات و حزب ده‌ده‌نه به‌ر لێپرسینه‌وه له‌ئاست ئه‌و مشه‌خۆری و كه‌م ته‌رخه‌می یه‌ی له‌به‌رامبه‌ر پرسهكومهڵایهتی وسیاسی وئابوریه‌كانی كوردستاندا پیاده‌ی ده‌كه‌ن. كوردستان نێت ده‌بێت خۆی له‌وه پارێزێت كه كه‌سانێكی بێ جیكه‌ڵانه ده‌خوازن له‌ئاستی ڕه‌خنه‌و ووتنی ڕاستیه‌كاندا. به‌ناوی خوازراو درۆینه تهشهیرو لۆمه‌كردن بهنووسهرانێك بكه‌ن. ئه‌بێت ههرڕهخنهیهكی ڕووخێنهرانهش له‌نووسه‌ری بابه‌ته‌كه به‌ناو و وێنه‌ی كه‌سێتی ڕهخنهگرهوهبێت. خه‌ڵكانی ته‌شهیر دروستكه‌ر وجنێو فرۆش وبوختانچی بواریان پێنه‌درێت ڕاگه‌یاندنی ئازاد بشێوێنن. دووبارهسڵاو پیرۆزبایی بۆكوردستان نێت. ته‌مه‌نایی به‌رده‌وم بونی بۆده‌خوازم بۆ دروستكردنی ڕای گشتی بۆ ووتنی ڕاستیه‌كان. .
|