13-8-2005 یادی داگیرسانی حهوتهمین مۆمی ته‌مه‌نی کوه‌ردستان نێت |
پیرۆزه ساڵێكی دیكه‌ش ... عه‌لی مهحمودبه بۆنه‌ی ته‌واوكردنی شه‌ش ساڵ به‌رده‌وامی له خزمه‌تكردنی ئازادی وشه‌ی كوردیی و كلتوری مرۆڤدۆستانه‌وه. پڕ به دڵ پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م. شه‌ش ساڵ لهمهوپێش بوونی مینبه‌رێك بۆ ئازادی زۆر شتی ده‌گه‌یاند. هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ زۆر ده‌سته خوشكی خۆشه‌ویست بۆ سایدهكهتان په‌یدا بووه و به هه‌مووتانه‌وه ته‌كان به ئازادی و دیموكراسی ده‌ده‌ن له ناو هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی شانازییه زیاتر بۆ ئێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و ڕچه ڕێیهتان له سه‌ره‌تاوه به ته‌نیا شكاند. هیچی زیاترم نییه بۆتان بنووسم ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشتان بۆ دانوێنم و هیوادارم له خزمه‌ت به ئازادی و كلتوری مرۆڤدۆستانه به‌رده‌وام بن به.
|