13-8-2005 یادی داگیرسانی حه‌وته‌مین مۆمی ته‌مه‌نی کوه‌ردستان نێت

 

به‌ڕێز كاك عومه‌ر فارس به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی كوردستان نێت

 

له‌ ئاژانسی نووچێن كوردستانه‌وه‌. ده‌مانه‌وێت پێرۆزباییه‌كی گه‌رمت لێ بكه‌ین. به‌ بۆنه‌ی شه‌ش ساڵ كاركردن و خزمه‌تی بێ وچان له‌ پێناو وشه‌ی كوردی و ڕاگه‌یاندنی كوردیدا. هیوادارین هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتوو بیت و ماندوو نه‌ناس بیت.

به‌ڕاستی جه‌نابت كارێكی گرنگ ده‌كه‌یت و ڕۆژانه‌ چه‌ندان گه‌نج و ڕۆشه‌نبیر و گه‌لی كورد چاوه‌ڕێی نوێكردنه‌وه‌ی مالپه‌ڕی جه‌نابتن بۆ ئه‌وه‌ی دۆشاوی نووسه‌رانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخوێنه‌وه‌وه‌ و چێژی لێیان وه‌ربگرن. به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌ی ڕاگه‌یاندنی كوردیدا. كه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری. ڕاگه‌یاندنێكی حزبی یه‌ و پارته‌كان فیلته‌ر و سانسرۆیان له‌سه‌ر چه‌ندین هه‌واڵ و بیرڕایان داناوه‌.

سانسۆری لایه‌نه‌كان مه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆش بێت. به‌ڵام وا ده‌كات ڕۆشه‌نبیران و گه‌لی كوردستان بێویستییان به‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ بێت. ڕاگه‌یاندنێك كه‌له‌ فشاری پارته‌كان نه‌ترسێت و درێغی له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان نه‌كات.

جه‌نابت له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌لێ هه‌وڵت داوه‌ و جێگای كوردستان نێت له‌ناو ڕاگه‌یاندنی كوردیدا دیاره‌. ئه‌ویش به‌ خه‌باتی جه‌نابت و به‌رێوه‌بردنی جه‌نابت به‌ده‌ستت هێنراوه‌.

دووباره‌ پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌ین و هێوادارین به‌رده‌وامبیت له‌ سه‌ركه‌وتندا

ئاژانسی نووچێن كوردستان

سوید\دانمارك

www. kurdistanan. com