حه‌زێكی نوێ له‌ده‌رگای ئه‌وینم ئه‌دا ... فوئاد زه‌رداوی
له‌ده‌رگایی دڵمیان دا قاچه‌كانم لهماندوویتدا بۆیان نه‌كرا ده‌رگا بكه‌نه‌وه ده‌سته‌كانم له‌دوای ماڵئاوی عه‌شقی كۆندا سهرِو بێدهسهلاَت بوون هه‌ناسه‌كه‌م هاواری ده‌كرد ده‌رگابكه‌وه. . . . ده‌رگابكه‌وه. . . . شه‌هوه‌تی ناوی شیلانم كرد. . . هه‌سته بهسهرپی ده‌سته‌كانمی به‌رزكرده‌وه قاچهكانمی هێنایهجوولاَندن به‌روو ده‌رگا برِوون شیلانه. . . ؟؟؟ دڵ وه‌ك شێت هاته زمان كام شیلان؟؟؟ ئه‌وه شیلانه نیه. . . ئه‌مه موسڵمانه!!! ده‌رگا بكه‌روه له‌كیس مه‌ده شۆخه‌كه‌ی كه‌ركوكه ئهمرِۆ میوانه. . . . ده‌رگاكان هه‌موو لهخوودهوه ئاوا بوون هێدی. . . هێدی هه‌ست گه‌رایه‌وه سۆزیش واخهریك پێده‌گری رِوومهتی بێرهنگیش واپایز ماڵئاوی لیدهكا به‌هاریش دێته‌وه ژووان لهناكادا هه‌موو شتێكی گۆرِا رِوومتی ئهسمری شیلان. . . پایته‌ختێكی تری داهێنا. له‌كۆماری دڵه ههژارهكی مندا. . . . ئاه له‌جوانی رِهنگی ئاسمانی ئه‌و رِوژه له‌تامی شه‌رابی سحرینی ئه‌و ئێواره‌یه ئه‌و ئێواره‌یه بوو هه‌ستی منی لهنامۆی ده‌رهێنایه ده‌ر ئه‌و ئێواره‌یه بوو. . . هه‌زار جه‌رده‌ی عه‌شقی ئاواره كرد جی ئێواره‌یه‌ك بوو؟؟؟؟ خه‌ونه‌كانی منی گردكرده‌وه بیرم ناچی ئه‌و ئێواره‌یه وه‌ك چه‌ژن بوو بۆ من. . . . بهلاَم چهژنێ له‌دووره‌وه ئابی2005 به‌غدا foadadnan@yahoo. com
|