ڕژێمی به‌عس به ڕواله‌تێکی نۆی ... هه‌لکه‌وت حیکمه‌ت مه‌لاعلی

 

بێگومان ڕوخاندنی ڕژێمی دیکتاتوری به‌عس و دامه‌زراندنی عیراقێکی نۆی له سه‌ر بنه‌مای سیسته‌مێکی دیموکراسی ئازاد و هاوچه‌رخ و وه به ته‌وافوق له نیوان هه‌ر دوو نه‌ته‌وه‌ی کوردو عه‌ره‌ب که‌ماییه‌تیه‌کانی دیکه‌ی تری نیو عێراق خه‌ونێکی له مێژیینه‌ی گه‌لانی عێراق بوو، وولاتێک که هه‌مووان له مافه‌کانیاندا یه‌کسان بن به بێ جیاوازی له ڕووی ئه‌تنی و مه‌زهه‌بی و که‌لتووریه‌وه، وولاتێک که ڕێز له مافه‌کانی مروڤ و ئازادییه‌ فه‌ردییه‌کان بگریت و سامانی وولات به یه‌کسانی دابه‌ش بکریت به سه‌ر هاولاتیانیدا.

ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستی منه ئاماژه کردنێکه به پروسیسی سیاسی عێراق پێش ڕوخاندنی دیکتاتور ئوپوزسسیۆنی عێراقی ئه‌وانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌که‌دا بوون و به (معارض الفنادق) ناسراو بوون جگه له گه‌لی کورد که به کرده‌ی له مه‌یدانه‌که‌دا بوو وه خاوه‌نی قه‌واره‌یکی سیاسی خۆی بوو هه‌مووان کۆک بوون له سه‌ر دامه‌زراندنی عێراقێکی دیموکراتی فیدرالی و به‌رجه‌سته‌بوونی مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی گه‌لی کورد له هه‌رێمێکی فیدرالی نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر به‌خۆ، که‌چی ئه‌مڕوکه ئاراسته‌کان هه‌مووی پێچه‌وانه‌نن ئه‌وه‌تا ابراهیم جعفری هه‌ر له کاتی سۆیندخواردنه‌که‌ی تا به خستنه‌ڕوی به‌رنامه‌ی کاری سیاسی حکومه‌‌ته‌کی زۆر له سنۆره حه‌ساس و سووره‌کانی گه‌لی کوردی به‌‌زانده‌وه کار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی که هیچ ڕێزو حسابێک بۆ هه‌رێمی کوردستان و قه‌واره‌سیاسیه‌که‌ی ناکات و پابه‌ندیش نابێت به‌و ڕێکه‌وته‌نانه‌ی که له گه‌ل لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان کردویانه، گه‌رچی جعفری ولیستی هاوپه‌یمانی شیعه‌ی عێراق له بنه‌ڕه‌تدا نه له ڕووی ئایدولوژیه‌وه وه نه له ڕووی بوونی واقیعیشدا باوڕیان به سیسته‌مێکی دیموکراسی فره‌لایه‌نی نیه، ئایدیاو هه‌ولی ئه‌وان دامه‌زراندنی کۆمارێکی ئیسلامیه ئه‌وه‌تا خالێک له خاله‌کانی به‌رنامه‌ی کاره سیاسیه‌که‌ی ده‌ڵیت نابێت هیچ یاسایه‌ک ده‌ربچێت که ده‌ژی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بێت که‌واته ڵیره‌دا به‌ربه‌ست بوون دروست ده‌بێت له به‌رده‌م ئازادی تاکه‌کان به هه‌موو ڕواله‌ته‌کانیه‌وه. ئه‌وه‌ی به نسبه‌ت گه‌لی کورده‌وه گرنگه ئاماژه نه‌کردنه به مادده‌ی 58 یاسای کاتی ئیداره‌ی عێراق بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی کرکوک چونیه‌تی ته‌عامول کردنی به‌غداد له گه‌ل هه‌رێمی کوردستان جگه له کومه‌ڵیک که‌موکوڕی دیکه، گه‌رچی ئه‌مه یه‌که‌مجار نیه ئه‌م جۆره هه‌ڵویستانه به سه‌ر ئه‌ندامانی فراکسیۆنی کوردی و وه‌زیره‌ کوردیه‌کاندا تی ده‌په‌ڕیت له هه‌موو حکومه‌تێکدا کاتێک سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌یه‌ویت پرۆژه‌ی کاری سیاسی خۆی بخاته ڕوو له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نێونه‌راندا پێش وه‌خت ده‌بێت کۆبونه‌وه‌ی له گه‌ل هه‌موو وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌کاندا کرده‌بیت و هه‌ر وه‌زیره‌ک پۆخته‌یه‌ک له پێویستی و به‌رنامه‌ی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات پاشان ده‌زگای سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له تێکڕای ڕاپوورته‌کان موله‌خسێک پێک ده‌هێنێت، پرسیار ڵیره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بێتو ابراهیم جعفری به ئاماده‌بوونی تێکڕای وه‌زیر‌ه‌کان ئه‌مه‌ی کرده‌بیت ئه‌وا وه‌زیره کورده‌کان به‌رپرسیارن و ده‌بێت مل که‌چ بن بۆ ڵێپرسینه‌وه له لایه‌ن گه‌لی کوردستانه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه بوو ئه‌‌وا به پێ یاسا به‌‌رنامه‌‌ی کاری سیاسی حکومه‌ته‌که‌ی جعفری باطله. وه پیۆیسته له سه‌ر کوتله‌ی کوردی له به‌غداد به جعفری و ئه‌وانه‌ی که خاوه‌ن ئه‌و جۆره بیرو ڕایه‌ن ڕابگه‌یه‌نن که ئه‌مه هێڵی سووره به نسبه‌ت گه‌لی کورده‌وه جێ به‌جێ نه‌کردنی ئه‌و به‌ندانه‌ی که پێشتر له سه‌ری پێکهاته‌وه‌ن و ڕێکه‌وتوون یان ئیهمال کردنیان یه‌کسانه به ڕوخاندنی حکومه‌ت هه‌روه‌ها پیۆیسته له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردی له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق بوار نه‌ده‌ن که جارێکی تر کیشه و بابه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌کان له شێوازێکی یاسایه‌وه به‌رته‌سک بکریته‌وه بوو بواری سیاسی چونکه دووباره بونه‌وه‌ی سۆیندخوادنه‌که له نیۆ ته‌لاری په‌رله‌ماندا نه‌بوو بوویه سۆیندخواردنه‌که چووه شیوازێکی سیاسیه‌وه.