سفر ... ئازاد جه‌لال
سفر ژماره‌یه‌كی هیچه. ته‌نها ئه‌و خوێندكارانه ده‌زانن سفر چه‌ند
رِه‌زاگرانه كه له نیو سه‌عاتی شیكاری پرسیارێكی بیركاری ده‌بنه‌وه‌و
ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان ده‌بێ به‌سفر.
شۆفێره‌كان ئه‌وانه‌شی بۆ چه‌ندین جار ده‌چنه ته‌راییه‌وه‌و سه‌رناكه‌ون
هه‌ر ئه‌نجامی سفریان به‌لاوه گرانه. سفر لای هه‌ندێ كه‌س وه‌ك
دیارده‌یه‌كی ده‌روونی دان ئاڵ ده‌كاته‌وه. مامۆستای قوتابخانه‌یه‌كی
ناوه‌ندی له‌به‌رده‌م خوێنكارێكدا ناوه‌ستێ كه له‌م وه‌رزی ده‌مه‌و
هاوینه‌دا سه‌ری سفر كردووه. به‌و پاساوه‌ی به‌بینینی سه‌ری سفر دانی ئاڵ
ده‌بێـه‌وه! بۆجارێكی تر سفر خرایه‌وه نێو ئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششی
رِێكخراوو سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانه‌وه. خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایان
و یاسا ناسان و ته‌ندروستكاران نارِه‌زاییان ده‌ربرِی و مانیان گرت و
رِێپێوانیان كرد. هه‌ریه‌ك له‌م توێژانه لیژنه‌یان دروست كرد‌و له‌به‌رده‌م
لایه‌نی به‌رپرسدا قسه‌یان كرد! تا ئێستاش نازانرێ زانكۆی ئاینده داخراوه
یان نا؟! داوای یاساییه‌كان و فه‌رمانبه‌ران و ته‌ندروستكاران جێبه‌جێ
كراوه یان نا؟! ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دراوه به‌مامۆستایانیش هه‌رنزیك بوو
له‌سفره‌وه. بگره هیچی كه‌متریش نه‌بوو له‌چاو ئه‌و هه‌ڵایه‌ی كه بۆ
زیادكردنی برِێكی كه‌م پاره ده‌زگاكانی رِاگه‌یاندن نایانه‌وه.
سفر لێره ئه‌نجامێكی هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵاته بۆ رِه‌عیه‌ته‌كانی.
به‌ڵێنه‌كان یه‌كسانن به‌سفر هه‌ندێ جار برِیاره‌كان له‌خوار سفریشه‌وه
ده‌بن. وه‌ك ئه‌و برِیاره‌ی له‌قه‌زای مه‌ركه‌زه‌وه بۆ فرۆشتنی نرخی یه‌ك
كیلۆ میوه داده‌نرێ. له ده‌مه‌و ئێواراندا له‌نێو بازارِدا ئه‌و نرخانه‌ی
دوكانداره‌كان به‌فرۆشیاره‌كانی ده‌ڵێن چه‌ند دینارێك له‌خوار ئه‌و
برِه‌وه‌یه‌و كه‌یاسایی بۆی دانراوه! سفر ژماره‌یه‌كه‌و هیچ واتایه‌كی
نییه! ته‌نانه‌ت له‌رِۆژنامه‌كانیشدا رِه‌خنه‌و گازنده‌كان بۆ
كاربه‌ده‌ستتان ده‌خرێته رِوو هه‌ر یه‌كسان ده‌بێ به‌سفر! هه‌ربۆیه من
ناونیشانه‌كه‌م ناو نا سفر!. |