راگه‌یاندنی كومیته‌ی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه (ناسراو به
شیمالی عێراق)
دوای تێپه‌ربوونی
زیاتر له 25 رۆژ به سه‌ر مانگرتن له خواردنی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی
له شاری "وان" له رۆژی دوو شه‌ممه 25/06/2005 ده‌سته‌یه‌كی دیكه له‌و
په‌نابه‌رانه له شاره‌كانی قاره‌مان. ئه‌فیون و ئیسكی شه‌هیر بۆ پشتیوانی
و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وان. ده‌ستیان به مانگرتن كرد.
ئه‌و ده‌سته له‌و
په‌نابه‌رانه سه‌ره‌تا برِیاریان دابوو كه له به‌رده‌رگای والی
(گه‌وره‌ترین ده‌سه‌لإتی هه‌یه له شاره‌كان) یان ئیداره‌ی پۆلیسی
(ئه‌منیه‌ت) ئه‌و شارانه مان بگرن. به‌لإم هه‌ر وه‌كو چاوه‌روان ده‌كرا.
هه‌ر زۆر به زووی پولیسی ئه‌و شارانه هه‌ڵوێستی توندیان له
به‌رامبه‌ریان دا گرته به‌ر و نه‌یانهه‌ێشت له‌و شوێنانه ئه‌و كاره
بكه‌ن. به‌لإم په‌نابه‌رانی مانگروو سوور بوون له‌سه‌ر كاری خۆیان و بی گوی
دانه هیچ مه‌ترسییه‌كی گیانی و هه‌رِه‌شه و گوره‌شه‌كانی پۆلیس. له
چه‌ند شوێنی دیكه مانیان له خواردن گرت.
له سه‌رتاسه‌ری
دونیا دا ئه‌و كه‌سانه‌ی له ترسی گیانیان له ولإتی خۆیان جێگه‌یه‌كیان
نیه. رِوو له بنكه‌كانی
UNHCR
ده‌كه‌ن و
ئه‌وی جێگای ئه‌من و جێگای هیوا و ئومێد. بۆ ژیانیان ده‌زانن. كه‌چی له
شانسی په‌نابه‌رانی كورد ته‌نیا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ئه‌من نیه و
كاربه‌ده‌ستانی
UNHCR له
ئاستی ئه‌و په‌نابه‌ره بی په‌نایانه دا هه‌ست به هیچ مه‌سئولیه‌تێك ناكا
ویه‌ك زه‌رِره گرینگی به‌و هه‌ره‌شانه نادا كه ئێستا ئه‌و كه‌سانه
له‌گه‌ڵی به‌رِه‌وروون.
به‌ڵی ئێستا كه
ته‌نیا چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه دا تێده‌په‌ری كه بۆ رێز گرتن له
په‌نابه‌ران دیار كراوه. ئێمه په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه. بۆ
مردن رێزمان ده‌گیرَی.
ئێمه جاریكی دیكه
به ئاگاداری هه‌موو لایه‌نێك ده‌گه‌یه‌نین كه هه‌موو هاوكار بن بۆ
ئه‌وه‌ی چی دیكه یاری به چاره‌نووسی 1200 كه‌سی په‌نابه‌ری كوردی بی
سه‌رپه‌نا نه‌كری و نه‌بنه قوربانی سات وسه‌وداكانی نێوان
UNHCR
و ده‌وڵه‌تانی
هه‌ڵپه‌رست.
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه مانیان گرتووه بریتین له:
له شاری ئیسكی
شه‌هیر: 1. جمیل فه‌تحی 2. ئه‌بوبه‌كر قادری 3. حوسێن فه‌قی 4. سام فه‌یزی
5. فه‌رهاد فه‌تاحی 6. گه‌لإوێژ فه‌تاحی 7. قادر فیشال خه‌تایی.
له شاری قاره‌مان:
1. یه‌حیا سوفی 2. خودامراد روسته‌می
له شاری ئه‌فیون: 1.
ئه‌یوب ئه‌مینی 2. نادر عنایه‌تی
چاوه‌رِوانی هه‌وڵ و
هیمه‌تی ئێوه‌ن بۆ پشتگیری هه‌ر چی زیاتر و كاریگه‌رتریان.
كومیته‌ی
په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه
29/06/2005
توركیه |