لهوهزیاترتاوانه نه‌ک هه‌ڵه ... جه‌مال فه‌تاح
عه‌ره‌بی ئێراق به‌گشتی وعه‌ره‌بی شێعه به‌تایبه‌تی وله‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه الجافری ڕوی ڕهشوتاوانباری خۆیان به‌رانبه‌ربه کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد‌و به‌تایبه‌تی کێشه‌ی که‌رکوک وناوچهداگیرکراوهکانی تری باشوری کوردستان به‌ته‌واوی نیشاندا وهکتلهی ئیئتلافی عێراقی و جافری خۆی ڕایانگه‌یاند که‌ئه‌وان کێشه‌ی که‌رکوک وناوچهداگیرکراوهکانی تری کوردستان ئه‌بوێرن وبهڕاشکاوی ڕایانگه‌یاند به‌هیچ جۆرێکیش نابێت باس له‌ماده‌ی 58ی ده‌ستووری کاتی ئێراق بکرێت له‌لایه‌ن کورده‌وه ههتاپاش ده‌ستوری کاتی ئێراق وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیش هه‌ندێک له‌په‌رله‌مانتارانی شێعه‌کان وایان پیشاندا ئه‌وان وه‌ک عه‌ره‌بی شێعهوسونی له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد و که‌رکوک یه‌ک ده‌نگن و ئه‌گه‌ر کورد پێ له‌سه‌ر که‌رکوک وناوچه‌کانی تر دابگرێت ئه‌وه‌زۆر پڕمهترسییهوکارهساتی لێده‌که‌وێته‌وه. ؟؟!! دیاره عه‌ره‌ب به‌گشتی وعه‌ره‌بی شێعهوالجافری به‌تایبه‌تی به‌حوکمی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌ڕاشکاوی به‌رگری له داگیرکه‌رانی کوردستان ئه‌که‌ن به‌رگری لهوعهرهبه هاورده داگیرکه‌رانه ئه‌که‌ن که‌تاسه‌ر ئێسقان دژایه‌تی کوردیان کردووه وشارو زه‌وی و ماڵی کوردیان داگیر کردوه وکوردیان کوشتوه‌و دهربهدهرکردووه به‌ئێستاشه‌وه درێژه به‌داگیر کردنی کوردستان وده‌ربه‌ده‌رکردنی کورد ئه‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش له‌سایه‌ی دووهۆکار ئه‌م تاوانانه درێژه‌یان هه‌یه یه‌که‌م له‌به‌ر لاوازی کورد‌و بێده‌نگی وخوێن ساردی سه‌کردایه‌تی سیاسی کورد له‌به‌رانبه‌ر تاوانی یه‌ک له‌دوای یه‌ک وبه‌رده‌وامی عه‌ره‌به هاورده داگیرکهرهکانونکولی وملپێچی کردنی سه‌رانی تازه‌ی عه‌ره‌بی ئێراقی له‌مافه‌کانی کورد. دووه‌م پشتگیری شێلگیرانه‌و به‌رده‌وامی سه‌رانی عه‌ره‌بی ئێراقی له‌حوکمی تازه‌ی ئێراق لهعرهبههاوردهداگیر که‌ره‌کان وپێشێلکردنی مافه‌کانی کورد‌و گوێپێنه‌دانی. به‌ڵام به‌رده‌وام خوێنساردی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد‌و نوێنه‌رانی کورد له‌په‌رله‌مانی ئێراق ولهدهوڵهتی نوێی ئێراقدا زیاتر عه‌ره‌به‌کان هادهدهن کهمافهڕهواکانی کورد پشتگوێ بخه‌ن وچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک وناوچهداگیرکراوهکانیتر دیزهبهدهرخۆنهبکهن وپشتگیری به‌عسیه‌کان وعهرهبههاورده داگیرکه‌ره‌کان بکه‌ن. ئیترچیترخوێنساردی نواندن و لاواز خۆده‌رخستنی کورد له‌به‌رابه‌ر هه‌ڵوێستی عه‌ره‌ب و سه‌رانی حوکمی نوێی ئێراقدا له‌وه‌زیاتر تاوانه نه‌ک هه‌ڵه. له‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی الجافری و سه‌رانی شێعه‌ی ئیراقه‌وه چیتر ده‌ست بهبارودۆخهوهگرتن بۆکورد تاوانه چونکه خوێنساردی وده‌ست بهبارودۆخهوهگرتنی سه‌رانی کورد واخه‌ریکه ئه‌وه‌ی ده‌یانساڵه کورد خه‌باتی بۆئه‌کات له‌ده‌ست ئه‌چێت. کوردستانی باشور هه‌رله‌سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووهوهلهسهر که‌رکوک وناوچهداگیر کراوه‌کانی تری کوردستانی باشور شه‌ڕی به‌سه‌ردا ئهسهپێنێن وکوردیش ناچاربووه بجه‌نگێت ئه‌گه‌ر کورد ده‌ستی له‌وناوچانه هه‌ڵبگرتایه ههرپێویستی به‌شۆڕش نه‌بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان مافی حوکمڕانی ئه‌وسێ پارێزگایه ئه‌درایه ده‌ستی کورد وه‌ک سلێمانی و هه‌ولێرو دوهۆک ئیتر نه‌که‌س ئهکوژراونهتاکه گوندێک وێران ئه‌بو ونهکهس ئه‌نفال ئه‌کراو نهئهدراینه به چه‌کی کۆکوژ هه‌موو ئه‌و تاوان و تراژیدیانه‌مان له‌سه‌ر که‌رکوک وخانه‌قین وبهدرهوجهلهولاوشارهبان ودوس وداقوق ومه‌خمور ولهیلان ودوبزوپردێ وبه‌ری بادینان‌و سنجارو زهمارو شێخان وده‌یان شارۆچکه‌و گوندوشارهدێی تری کوردستان وپێدهشتهکانی باجه‌ڵان وگه‌رمیان وسه‌نگاو و جه‌باری وشوان وشێخبزهینی وده‌شتی قه‌راج و هه‌ولێرو دوبزوسهعدیهو پێده‌شته به‌پیته‌کانی موسڵ وبادینانه به‌سه‌ر هاتووه. به‌ڵام له‌ڕابردوودا وتمان عه‌ره‌ب به‌تاکو به‌کۆ نه‌باوه‌ڕیان به‌مافی عه‌ره‌ب ههیهونهبه مافی گهلو که‌سانی ناعه‌ره‌ب بۆیه هه‌ر جۆره چاوه‌ڕوانیه‌کی کورد له‌عه‌ره‌ب ته‌نها مایه پوچی ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی. ده‌بێت دوژمنانی کورد‌و عه‌ره‌بی ئێراق بهالجافری کهلهپوتیشهوه باش دڵنیابن ههرگیزو تاهه‌تایه له‌ئێراقدا له‌سه‌دام و به‌عس به‌هێزتریان تێدا هه‌ڵناکه‌وێت که کورد به‌ته‌نها ده‌یانساڵ به‌رانگاری سه‌دام وبهعسو چه‌که کۆکوژهکانیشی ده‌بووه‌وه‌و ڕۆڵه‌کانی کورد هه‌رگیز سڵی له‌مردن نه‌کردووه‌ته‌وه له‌پێناوی سه‌ربه‌ستی و مافهڕهواکانیدا. ئیتردڵنیابن ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی کوردچیتر ده‌ست به بارودۆخهوهنهگرێت ڕۆڵه‌کانی کوردئێوهو هه‌ڕه‌شه‌کانتان پێکه‌وه زینده‌به‌چاڵ ئه‌کات. . جمال فتاح 29/6/2005 |