ئینته‌رنێت. . پێگه‌ی دووه‌می تیرۆرستان ... مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
چیرۆكی ئه‌و رِۆژنامه‌نوسه ئه‌مریكیه‌ی 80 ده‌قیقه له‌گه‌ڵ بن لادن بوو!. پیته‌ر بێرگن پسپۆر له‌بواری تیرۆر له تۆرِی هه‌واڵی cnn ی ئه‌مریكا و ئه‌ندامی رِێكخراوی new America foundation له‌دوا رِاپۆرتیدا له‌سه‌ر چالاكی و جموجوڵ و په‌یوه‌ندیه‌كانی رِێكخراوی قاعیده له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی cnn گوتی:رێكخراوی قاعیده دوای ته‌فروتوونابوونی له‌ئه‌فغانستان پێگه‌ی مه‌شقكردن و كۆبونه‌وه‌ی مه‌یدانی له‌ده‌ستدا و ئێستا ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م رێكخراوه (200-300) كه‌س ده‌بن و به‌ولإتانی جیهاندا په‌رت و بلإو بوونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌رِێگای ئه‌نته‌رنێته‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌رله‌رِێگای ئینته‌رنێتیشه‌وه ئه‌ندامی نوی ده‌هێننه ریزه‌كانی خۆیانه‌وه و به فكری جیهاد و خۆكوشتن چه‌كداریان ده‌كه‌ن. له‌رِێگای ئیم‌یل و سایته‌كانی ئینته‌رنێته‌وه رِێنمایی به‌گرووپ و ئه‌ندامانی خواره‌وه ده‌ده‌ن و چالاكیه‌كانیشیان هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌گه‌یه‌ننه خه‌ڵك و هه‌ندێك جاریش ده‌یده‌نه كه‌ناڵی جه‌زیره ی قه‌ته‌ری كه ئه‌مریكا ئه‌مه‌ی دوایی لا په‌سه‌نده چونكه تاكه رِێگایه بۆ دیراسه‌كردن و زانیاری له‌سه‌ر رێكخراوی قاعیده و گروپه په‌رت و بلاَوه‌كانی له جیهاندا. له‌رِێگای ئینته‌رنێته‌وه گروپه ئیسلامیه توندرِۆكان توانیویانه چه‌ندین تیرۆرست و خۆكوژ له میسر و سعودیه‌و ولإتانی كه‌نداو و ئه‌فریقا و شام و عێراق و ئاسیای ناوه‌رِاست بهێننه ریزه‌كانی خۆیانه‌وه و مه‌شقی كاری خۆكوژی و بۆمبرێژكردنی ئوتومبیل و جل و به‌رگ و هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر پێگه سه‌ربازیه‌كان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ته‌فسیری قورئانیان به‌لایه‌نی جیهادی و حه‌لإڵكردنی كوشتنی هه‌ركه‌سێك فێرده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ سستمی نوێی جیهان و دیموكراسیه‌ت مامه‌ڵه‌بكات كه ئه‌وان دیموكراسیه‌ت به‌مانای عه‌لمانیه‌ت و عه‌لمانیه‌تیش به كوفر و كرده‌وه‌ی شه‌یتان ده‌زانن. ناشاره‌زایش له‌رِۆشنبیری و بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و نه‌بوونی ئازادی له‌ولإتانی ئیسلامی‌دا. به‌هه‌ل ده‌قۆزنه‌وه تا ژماره‌یه‌كی زیاتر لاوی موسڵمان بۆ كاری (جیهاد) و هه‌روه‌ك خۆیان ده‌ڵێن (استشهادی) ته‌جنید بكه‌ن. . به‌پێی هه‌ندێك له‌زانیاریه هه‌واڵگریه‌كان زۆربه‌ی ئه‌ندامانی قاعیده عێراقیان كردوه‌ته پێگه‌ی كاركردنیان و له‌رزۆكی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئێستای عێراقیش له‌باره بۆ كاری گروپه‌كانی سه‌ر به قاعیده. سه‌باره‌ت به‌سعودیه ئه‌ندامانی رێكخراوی قاعیده زۆر به زه‌حمه‌ت له‌و ولإته‌دا چالاكیه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هێزه‌كانی ئاسایشی سعودیه زۆرباش جێگا و پێگه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه پێده‌زانن. ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوشتوون و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ستگیر كردوه و ده‌كرێت بڵێین سه‌ره‌زله‌كانی قاعیده له‌ناو سعودیه‌دا كۆتاییان پێهاتوه. به‌لإم چه‌ند كه‌سێكیان ماوه كه سعودیه به‌دوایاندا ده‌گه‌رِێت و له‌م رِۆژانه‌ی پێشوودا لیستێكی به‌ناوی ئه‌و تیرۆرستانه بلإوكرده‌وه كه‌مه‌رج نیه هه‌مویان ئه‌ندام و لایه‌نگری قاعیده‌بن و له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان بۆ خۆیان كاری تیرۆر و دزی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن. ده‌بی ئه‌وه‌ش بڵێین كه موفتی و وتارخوێنی مزگه‌وته‌كانی سعودیه رِۆڵێكی به‌رچاویان بووه له بنبرِكردنی فكری تیرۆر و ته‌كفیردا ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی ئه‌و وتاربێژه سعودیانه له‌ئه‌نجامی گوشار و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تی حه‌ج و ئیرشادی دینی هه‌ڵوێستیان نواندوه و قسه‌یان كردوه ئه‌گه‌رنا وه‌هابیه‌كانی سعودیه كۆنترۆڵی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌لإیه‌تی و ئاینی و ته‌نانه‌ت ئابووری سعودیه‌كانیان كردوه و زۆربه‌ی وتارخوێنه‌كانی سعودیه له‌لایه‌ن موفتی ومه‌رجه‌عه‌كانی سه‌له‌فیه‌ت و وه‌هابیه‌ته‌وه ته‌زكیه كراون و بونه‌ته فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌وقاف و حه‌ج و ئیرشادی دینی. به‌لإم ترسی گه‌وره‌ی سعودیه‌كان. له سعودیه‌كانی ناو عێراقه. ئه‌وانه‌ی كه‌هێشتا له‌سعودیه به (موجاهیده‌كان) ناو ده‌برێن و ئێستا هه‌موو یان زۆربه‌یان له‌ژیّر فه‌رمانی (زه‌رقاوی) دا كارده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین سوپای جیهاندا شه‌رِیان كردوه و خیبره‌یه‌كی باشیان له ئوتومبیل و مرۆڤ ته‌قاندنه‌وه‌دا په‌یدا كردوه. ئه‌مانه ئه‌گه‌ر له‌عیراقدا جێگایان نه‌ماو نه‌یانتوانی درێژه به‌مانه‌وه‌یان بده‌ن. ئه‌وا رووله ولإتی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و كاته‌ش وه‌ك ئیخوانه‌كانی میسریان لێدێت كه پێش ئه‌وه‌ی برِۆنه ئه‌فغانستان بۆ جیهاد دژی روسه‌كان ئیمانیان به كاری خۆكوژی و ئاژاوه‌نانه‌وه نه‌بوو به‌لإم دوای گه‌رانه‌وه‌یان چه‌ندین گروپ و تاقم و تۆرِی چه‌كداری و تیرۆرستیان له‌میسردا دروست كرد‌و ئارامی و ژیانیان له خه‌ڵكی ئه‌و ولإته تاڵ كرد هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان مسلمین له میسردا رۆژ له‌دوای رۆژ پێگه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی له‌ده‌ستتدا و بیانو بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی میسر دروست بوو تا ئه‌وپه‌رِی هێز و سه‌ركوتكردن دژی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئیخوان به‌كاربێنن و دواتریش له‌كار و چالاكی سیاسی قه‌ده‌غه‌كران. . *دیدارێكی مێژوویی له‌گه‌ڵ بن لادن* پیته‌ر بیرگن به‌م شێوه‌یه دیداره رِۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئوسامه‌بن لادنی سه‌ركرده‌ی رِێكخراوی قاعیده ی تیرۆرستی ده‌گێرِێته‌وه: خالید فه‌واز پیاوێكی سعودی بوو له له‌نده‌ن داده‌نیشت سه‌رقاڵی كاری رِێكخراوێكی ئیسلامی (به‌ناو خێرخوازی) بوو كه هه‌تا ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌كانیش چاودێری نه‌خرابوه‌سه‌ر گروپ و رێكخراوه ئیسلامیه‌كان له ئه‌وروپا. ساڵی 1996 له‌گه‌ڵ خالید فه‌واز یه‌كترمان ناسی كاتێك من په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی cnn ی ئه‌مریكی بووم راپۆرتێكم له‌سه‌ر كاری ئه‌و رێكخراوه ئیسلامیانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كرد. ساڵی 1997 رێكخراوی قاعیده له‌سه‌روبه‌ندی هێرشێكی گه‌وره بوو بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا. خالید فه‌واز یش كه ئێستا ده‌ستگیر كراوه. ئه‌وكاته ئه‌ندامێكی چالاكی قاعیده‌بوو به‌لإم من ئه‌وكاته زۆر له‌لام گرنگ نه‌بوو چونكه هێشتا قاعیده وه‌ك رێكخراوێكی جیهانی نه‌ناسرابوو بگره هه‌ندێك پێیان وابوو كه ئه‌و رێكخراوه بۆ ده‌زگای cia ئه‌مریكا ئیش ده‌كات. به‌هه‌رحاڵ خالید راسپێردرابوو كه دیدارێكی رۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنی رۆژئاوا بۆ ئوسامه‌بن لادن رێك بخات كه پێش هێرشه‌كانی (نایروبی و دارالسلام) بێت كه ساڵی 1998 له‌لایه‌ن رێكخراوی قاعیده‌وه له رۆژهه‌لاتی ئه‌فریقا ئه‌نجام درا و بووه هۆی ناوده‌ركردنی رێكخراوه‌كه‌ی بن لادن كه چه‌ند مانگێك بوو ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری په‌یوه‌ندی پێوه كردبوو. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو په‌یامی ئه‌لقاعیده له شه‌خسی یه‌كه‌می رێكخراوه‌كه‌وه بگاته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵتی. فه‌واز جارێك ته‌له‌فونی بۆ كردم و گووتی من ده‌توانم دیدارێكت له‌گه‌ڵ بن لادن بۆ ساز بكه‌م به‌لإم ده‌بی به‌نهێنی بێت. منیش زۆر خۆشحاڵ بووم و بیرم كرده‌وه كه دیدارێكی وه‌ها له ئه‌فغانستان و له‌گه‌ڵ بن لادن ره‌نگه (سبق) ێكی رِۆژنامه‌وانی بێت ئه‌گه‌رچی ئه‌و كاته من برِوام نه‌ده‌كرد كه بن لادن و رێكخراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده به‌هێزن كه بتوانن كاری له‌وه‌ی رۆژهه‌لإتی ئه‌فریقیا و 11 ی سیبتمبه‌ر و كه‌شتی (كول) له كه‌ناره‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌نجام بده‌ن. من نه‌ده‌ترسام چونگه ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكخراوه بیانویستایه من بكوژن ئه‌وا پێویستیان به‌وه نیه ئه‌و هه‌موو رێگایه به‌من ببرن و بمبه‌نه ئه‌فغانستان. ئه‌وه‌بوو دوای یه‌ك مانگ ئاماده‌كاری من و 3 كارمه‌ندی ته‌له‌فزیۆنی cnn دوای ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی ته‌له‌فزیۆنی خۆمان له ئه‌مریكا وه‌رگرت به‌ره‌و ئه‌فغانستان به‌رِێكه‌وتین و هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی خۆمان پێ‌بوو. له پاكستانه‌وه بۆ ئه‌فغانستان و له‌وێوه بۆ شاخه‌كانی (تۆرا بۆرا) له‌رِێگادا پیاوێك ده‌لیلمان بوو به ناوی (ئه‌بو مسعه‌بی سوری) . چه‌ند جارێك سه‌یاره‌كانیان بۆ گۆرین. چاویشیان به‌ستین و داوای لێبوردنیان ده‌كرد چونكه پاسه‌وانه‌كانی بن لادن خۆیان هاتبوون بۆ پێشوازیمان. پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه خانوه قوره‌كه‌ی بن لادن له تۆرابۆرا هه‌موو كامێرا‌و ده‌زگاكانی ده‌نگ و پاتری و ته‌نانه‌ت سه‌عاته‌كان و جله‌كانیان لێسه‌ندین و جلی خۆیان داینإ و له لایه‌ن ئوسامه بن لادنیش به كامێرایه‌كی دیجیتاڵی بچوكی خۆیان. دیدارێكی (80) ده‌قیقه‌ییان بۆ تۆمار كردین. ئه‌م دیداره یه‌كه‌م جار بوو كه ئوسامه بن لادن بۆ كه‌ناڵه‌كانی رِاگه‌یاندنی رِۆژئاوا قسه بكات. له نیوه‌شه‌وی 27 ی ئازاری ساڵی 1997 دا بوو. . ئه‌و كاته بن لادن زۆر گرنگ نه‌بوو له لای رِۆژئاوا چونكه هێشتا هێرشه‌كانی رِۆژهه‌لإتی ئه‌فریقا ئه‌نجام نه‌درابوو. دواتر بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و دیداره‌ی من له‌گه‌ڵ بن لادن بۆ ئه‌وه بوو په‌یامی ئه‌لقاعیده به رِۆژئاوا بدرێت و دوای چه‌ند مانگێك هێرشه‌كانی نه‌یروبی و دارئه‌لسه‌لام ئه‌نجامدرا كه رێكخراوی ئه‌لقاعیده (5) ساڵ بوو پلان و به‌رنامه‌ی بۆ دانابوو. بێرگن گوتی: من به ناوی به‌رپرسی رِێكخراوی فریاگوزاری مرۆیی چومه شاری جه‌لال ئاباد و له وێوه بۆ شاخه‌كانی تۆرابۆرا به‌لإم نازانم بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه ئه‌و كاته ده‌سه‌لإتداربوو. چۆن رِێگایاندا به ئێمه كامێرا و ده‌زگای ده‌نگ له‌گه‌ڵ خۆمان ببه‌ین؟! چونكه ئه‌و كاته هه‌مو جۆركانی كامێرا و ته‌سجیل قه‌ده‌غه‌بوو. پێده‌چێت ئه‌وانیش به‌و دیداره‌كه‌ی من له‌گه‌ڵ بن لادن ئاگادار كرابنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و كاته‌ی بن لادنم بینی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری له (داغستان) ده‌ست به‌سه‌ر بوو هێشتا نه‌هاتبوه رِیزه‌كانی قاعیده. له كاتی گفتوگۆ كردنیشدا هه‌ستم كرد بن لادن زۆر به نه‌رمی وه‌لإم ده‌داته‌وه و به ده‌نگێكی نزم هه‌روه‌ها هه‌ستم كرد كه‌سێكی (متواچع) ه و له‌و دیداره‌دا زۆر به رِاشكاوی رِقی خۆی له ئه‌مریكا و رِۆژئاوا و حكومه‌ته‌كانی سعودیه و میسر ده‌ربرِی. ئه‌م پسپۆره ئه‌مریكیه دوای ئه‌م دیداره‌ی له‌گه‌ڵ بن لادن چووه لاپه‌رِه‌كانی مێژوه‌وه و له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا كه له ته‌له‌ڤزیۆنی CNN په‌خش كرا گوتی: بن لادن ته‌مه‌نی (10) ساڵ بووه باوكی مردوه و ئه‌و (عه‌بدوڵلإ عه‌زام) ی سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌به ئه‌فغانه‌كانی به سه‌ركرده‌ی روحی خۆی زانیوه به تایبه‌تی له‌و سالإنه‌دا كه دژی روسه‌كان ده‌جه‌نگان. دواتریش چووه ژێر رِكێفی بیركردنه‌وه‌كانی سه‌ركرده‌ی ئه‌فغانی (عبدالرب رسول سه‌یاف) و دواتریش (ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری) كه چه‌ند ساڵێك له خۆی گه‌وره‌تره. پیته‌ر بێرگن ده‌ڵێت: رۆژ له دوای رِۆژ جموجوڵی ئه‌ندامانی رێكخراوی قاعیده زیاتر به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه و ئێستا هه‌مو شتێكیان له رِێگای ئه‌نته‌رنێته‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت شانه‌كانی خواره‌وه‌ی قاعیده‌ش هه‌ر له رِیگای ئه‌نته‌رنێته‌وه كار و چالاكیه‌كانیان په‌خش ده‌كه‌ن و ئه‌نته‌رنێتیان كردۆته پێگه‌ی رِاسته‌قینه‌ی خۆیان و زۆر گرنگی به بنكه‌ی جێگربون و مه‌شقكردن له‌سه‌ر زه‌وی ناده‌ن و ته‌نانه‌ت فێربونی ئۆتۆمۆبیل ته‌قاندنه‌وه و مینرێژكردنی. هه‌ر له رِیگای ئه‌نتێرنێته‌وه به ئه‌ندامه خۆكوژه‌كانی قاعیده ده‌گات. به‌لإم ئه‌زمونی عێراق به دیاری ده‌خات كه هێشتا قاعیده رِێكخراوێكی چالاكه و ده‌توانێت كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی (11) ی سێپتیمبه‌ر دووباره بكاته‌وه.
|