په‌رله‌مانی نۆێ ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ڕای گشتی دا كراوه‌بێت … فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید

سویسرا

 ئه‌مڕۆله‌جیهانی دیموكراسی دا په‌رله‌مان یه‌كێكه‌ له‌ده‌زگادیارو زیندوه‌كانی دیموكراسی كه‌له‌وێوه‌ نوێنه‌رایه‌تی چین وتوێژو ده‌نگه‌جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگاده‌كرێت به‌پێ ی باكگراوه‌ندی كارایی سیاسی و قوورسایی جه‌ماوه‌ری بوونیانه‌وه‌، هه‌رئه‌وده‌زگایه‌ش له‌وولإتانی دیموكراسی دا ده‌بێته‌سه‌رچاوه‌ی میكانیزمی یاساو ڕێساكانی وولإت، هه‌رله‌و هۆڵه‌شه‌وه‌ ستراتیژی دوورله‌بواره‌كانی سیاسی و ئابووری وئاڵووگۆڕی كۆمه‌لإیه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌ده‌ره‌كیه‌كان و زۆر مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووس سازسی تر به‌زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ناو ئه‌وئۆرگانه‌بالإیه‌ی دیموكراسی یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌. خه‌ڵكی كوردستان له‌ 19/5/19992 دا،له‌هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیاروترسناك دا كه‌هێشتا دێوه‌زمه‌ی به‌عسی له‌ناوچوو چاوی له‌ كوردستان نه‌بڕیبو وه‌هه‌م هاوسۆزی وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سیاسه‌تی جیهانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان وكێشه‌ڕه‌واكه‌ی وه‌ك ئه‌م قۆناخه‌ی ئێستا چه‌كه‌ره‌ی نه‌كردبوو. بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مێژووی خۆی دا چووه‌ ناوپرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن وده‌نگیان دایه‌ په‌رله‌مانێك تانوێنه‌رایه‌تی خواست وئامانجه‌كانیان بكه‌ن، به‌لإم ئه‌گه‌ر ڕاشكاوانه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی واقعی وخه‌مخۆرانه‌ی لێبكه‌ین به‌گیانی ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتنی بنیاتنه‌رانه‌وه‌ قسه‌بكه‌ین ده‌توانین بلًَێین ئه‌و په‌رله‌مانه‌به‌له‌به‌رچاووگرتنی كاره‌ باشه‌كانیشی، له‌ئاستی ده‌زگایه‌كی نیمچه‌دیموكراسی دا نه‌بووه‌ وله‌به‌رامبه‌رخواست وداواكاریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دابێ وه‌لإم ونائه‌كتیڤ بووه‌،هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌نێگه‌تیڤه‌كانی په‌رله‌مانی ڕابردووش له‌م ووتاره‌دا وازلێدێنین و ده‌یكه‌ینه‌ تاوانی كابووسی شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆوپیلان گێڕانی دووژماننی پرۆسه‌كه‌و ناله‌باری ئابووری و بێ ئه‌زموونی په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌وده‌لیله‌ی سه‌ره‌تاو ده‌سپێكی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی گوێزانه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی بووه‌ له‌شاخه‌وه‌ بۆشارویه‌كه‌م ئه‌زموونی په‌رله‌مانی بووه‌له‌مێژووی كۆمه‌ڵگایكوردی دا. به‌لإم په‌رله‌مانی تازه‌هه‌ڵبژێردراو كه‌مه‌به‌ست وئاماژه‌ی سه‌ره‌كی ووتاره‌كه‌یه‌سه‌ره‌ڕای چوارمانگ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌رپرۆژه‌ی ده‌نگدان وده‌ست به‌كارنه‌بوونی په‌رله‌مان كه‌ بووه‌جێ ناڕه‌زایه‌تی ودڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌ستی به‌كۆبوونه‌وه‌ئاسایی یه‌كانی خۆی كردووه‌،په‌رله‌مانی نوێ كه‌پێكهاته‌ی ته‌واوی تێزو ڕه‌نگه‌جیاوازه‌كانی خه‌ ڵكی كوردستانه‌ به‌پی ی قه‌واره‌ی جه‌ماوه‌ری بوونیان،. بێ له‌وه‌ی په‌رله‌مانێكی ته‌مه‌ن سیانزه‌ساڵه‌ی ناته‌ندرووستی بۆنوێكردینه‌وه‌ و كێشه‌ی دووهه‌رێم و دووئیداره‌مان له‌كۆڵ ده‌كاته‌وه‌.. نابێت له‌به‌رگی په‌رله‌مانێكی ته‌قلیدی وڕۆژهه‌لإتی بمێنێته‌وه‌. ده‌بێت بێته‌ جێی متمانه‌ی ئه‌وجه‌ماوه‌ره‌ی ده‌نگیان پێداوه‌ تاببێته‌داهێنان وده‌ستپێكی په‌رله‌مانێكی ڕاسته‌قینه‌كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی ده‌سه‌لإتی خه‌ڵك بێت. هه‌رله‌وئۆرگانه‌بالإیه‌ی دیموكراسی یه‌وه‌ بێجگه‌له‌یه‌گرتووی پرۆژه‌ی سترا تیژی نه‌ته‌وه‌یمان،ده‌بێت شوێنی ململانێی داكۆكی كردنبێت له‌سه‌رهێنانه‌دی ماف وخواسته‌كانی زه‌حمه‌تكێشان،خوێندكاران،ژنان،لاوان،وگشت چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایی كوردی،بۆدڵنیا بوون له‌به‌رجه‌سته‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌لإتی خه‌ڵك له‌په‌رله‌ماندا،پێویستمان به‌شه‌فافییه‌ت و ئاماده‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌له‌گوێزانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌و ململانێكانی نێوان فراكسێۆن وتێزه‌جیاوازه‌كانی ناوپه‌رله‌مان،وه‌ك ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتووی وولإتانی دیموكراسی،ئه‌م په‌یڕه‌وكردنه‌بێ له‌وه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌كاندیده‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانیان پته‌وترده‌كات جه‌ماوه‌ریش له‌وه‌به‌ئاگاده‌بێت له‌گرفت خستنه‌به‌رهه‌رپرۆژه‌یه‌كی دیموكراسی وڕیفۆرم خوازانه‌له‌لایه‌ن باڵی كۆنزێرڤاتیڤ و كۆنه‌خواز كه‌بیه‌وێت ڕه‌ووتی ئاراسته‌ ی كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌ومۆدێرن په‌كبخات،كرانه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕووی خه‌ڵك داده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی باشترنوێنه‌ره‌ئه‌كتیف وڕاسته‌قینه‌كانی خۆیان بناسن تاله‌گه‌مه‌یه‌كی تری هه‌ڵبژاردندا متمانه‌وده‌نگ به‌نوێنه‌روفراكسێۆنی داكۆكی كه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بده‌ن،كرانه‌وه‌یه‌كی واله‌په‌رله‌ماندا ڕزگاربوونه‌له‌شێوه‌په‌رله‌مانێكی ته‌قلیدی وڕۆژهه‌لإتی

 

Faraidun_73@hotmail. com