گـــۆرانیه‌ک بۆ ئــاواره‌کان ...  شیعری: حه‌مه‌شوان شه‌ریف

hamashwan1@hotmail.com

 

چۆن نــه‌گریه‌ین

بــه‌سه‌رباڵای خۆڵ وخوێنی

 دره‌ختێکی ئه‌م زامه‌دا

وه‌ک ئــاوابوون

 پۆل پۆل وه‌رین ئـاواره‌بووین

 له‌دووچاوی هێلانه‌دا

چـۆن نه‌گریه‌ین

 ئه‌ڵوه‌نی بـــا

 ڕاینه‌وه‌شاند کۆشکی

 سپی ماڵی سوڵتان

له‌ناوله‌پی یــاسایه‌کدا

 بووین بــه‌سوتوو

 نــاویان لێناین ئــــــاواره‌کان

هێشتا سنور

گوڵی خۆێنی ووشک نه‌کرد

 بۆبه‌هاری نه‌ورۆزی ساڵ

له‌ئاسمانی یه‌ک وڵاتدا

 له‌په‌رژینی یه‌ک سه‌نگه‌را

 نه‌فڕین به‌بـــــاڵ

له‌ناودڵ و قودسیه‌تیدا

 باباگوڕگوڕ

 فرمێسکی ڕشت بووبــه‌خه‌زان

له‌ژێرسایه‌ی

دروشمێکی ڕه‌نگاوڕه‌نگا

یه‌ک نه‌ژادین

به‌ڵام نـــامۆین،!،.

له‌کوردوستان

 شتێک بڵێ

تـــاریکتربێت

 له‌ناودڵی ئـــــاوه‌ره‌کان

لات سه‌یرنه‌بێ

 چۆن چاوی من

 به‌کوڵناگری

له‌زۆنگاوا برین ده‌گرین

ئه‌و منــاڵه‌ی

 له‌ژێردڵی ئاسه‌واردا

 بوکه‌شوشه‌ی لێبزره‌ئــــــــه‌بێ

بــــــــامانبگرێ

 ڕه‌نگه‌ده‌ست و قاچ وسه‌ری

 بۆماڵه‌که‌ی سوڵتان چــوبێ