دوَڕاندنى ووشه‌ ...خه‌سروَ پیرباڵ

 هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌ ماڵپه‌ڕێکى کوردى و ڕوَژنامه‌یه‌کى کوردستانى ( ماڵپه‌ڕى ده‌نگه‌کان و ڕوَژنامه‌ى میدیا) دا،  کێشه‌ى دوو نوووسه‌رم که‌وته‌ به‌رچاوان، ئه‌وانیش به‌ڕێزان ماموَستا عه‌بدوڵا سه‌ڕاجى ڕوَماننوس و ڕوَژنامه‌نووس فه‌خره‌ددین تاهیره‌.ئه‌م دوو به‌ڕێزه‌ ، هه‌ریه‌که‌یان به‌ شێوازێکى تایبه‌ت به‌خوَى ، دووبابه‌تیان بڵاوکردوَته‌وه‌ ، تیایدا هاتووه‌ که‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بوَ کوردستان ، له‌ کوردستان و وه‌ به‌تایبه‌تى له‌ هه‌ولێر و له‌ که‌رکووک ، براده‌رانى ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن و وه‌زاره‌تى ڕوَشنبیرى کوردستان  ، هاوکاریان نه‌کردوون و وه‌کوو پێویست به‌هانایانه‌وه‌ نه‌هاتوون بوَ بڵاوردنه‌وه‌ و نمایشکردنى به‌رهه‌مه‌کانیان ( چاپکردن وه‌گێڕانى به‌رهه‌م و به‌ستنى  سیمینار بوَ ماموَستا عه‌بدوڵا سه‌ڕاجى ڕوَماننوس ) ، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ى  نووسینه‌که‌ى به‌ڕێز کاک فه‌خره‌ددین نووسیویه‌تى له‌ ده‌زگایه‌کى ڕوَشنبیرى کار بکات و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ویسته‌یدا ، براده‌رانى وه‌زاره‌تى ڕوَشنبیرى هاوکاریان نه‌کردوه‌ ...دیاره‌ کاک فه‌خره‌ددین تاهیر ته‌نها نووسینه‌کانیم خوێندوَته‌وه‌ و باش یه‌کتر ناناسین، به‌ڵام ماموَستا عه‌بدوڵا سه‌ڕاج ، وه‌کوو په‌ناهه‌نده‌یه‌ک و دوره‌وڵاتێک  له‌ نزیکه‌وه‌ باش یه‌کتر ده‌ناسین له‌ فینله‌ندا ، چه‌ندین  ئێواره‌مان پێکه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێکى ترى هه‌نده‌ران ڕابواردووه‌ ، شه‌ممه‌ و یه‌کشه‌مان ، سه‌فه‌رم ده‌کرد و له‌ شارى ته‌مپێرىَى فینله‌ندا ، بابه‌ت و کتێب و نوسینى نوىَم بوَ ده‌برد و زوَر یارمه‌تی داووم و خوَم به‌ قه‌ردارى ده‌زانم .مه‌سه‌له‌ى هه‌ردووکیان  وه‌ گه‌ڕانه‌یان بوَ کوردستان ، بىَ شک بوَ ئه‌وه‌بووه‌ خزمه‌تى وڵات و ئه‌دب و نیشتیمان و ژیانى ڕوَشنبیرى بکه‌ن ، هه‌ردوکیان له‌هاتنه‌ویاندا پاره‌ و پوول زێڕیان نه‌بووه‌ ، هه‌گبه‌که‌یان ، ته‌نها : نووسرا و وێنه‌ و تابلوَ و بیروَکه‌ى ده‌رکردنى ڕوَژنامه‌یه‌کى ڕوَشنبیرى یان چاپکردنى کتێبێک ، ڕوَمانێک ، کردنه‌وه‌ى پیشانگایه‌ک.. .. له‌وه‌ زیاتر ده‌بىَ ئه‌و دوو براده‌رانه‌ چیان له‌ وه‌زاره‌تى ڕوَشنبیرى و ده‌سته‌ى نووسه‌رانى کورد و ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن بوىَ ؟؟!ئه‌م دوو به‌ڕێزه‌ ، به‌ نووسین ، هه‌وڵیان داوه‌ هاوارى خوَیان به‌رنه‌ ڕوَژنامه‌کانه‌وه‌ و ئێمه‌نانان و خه‌ڵکى ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌ کێشه‌کانیان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ، پاش ئه‌وه‌ى ڕه‌شبین بوونه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى به‌رپرسانى ده‌زگاکانى ڕوَشنبیرى وڵات ، ئه‌وه‌ش هه‌قێکى خوَیانه‌ و به‌ڵکوو ده‌بێت لێشیان قه‌بووڵ بکرىَ ، چوونکه‌ ئه‌و هه‌ڵوێٍته‌یان دووا هه‌ڵوێست بووه‌ و پاش ئه‌وه‌ى هیچ چاره‌سه‌رێکیان نه‌بووه‌ ، عه‌بدوڵا سه‌ڕاج به‌ دڵشکاوى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ فینله‌ندا و کاک تاهیریش ،له‌ ته‌نهایدا له‌ کوردستاندایه‌و له‌ کوردستاندا نیه‌ ..!به‌هه‌قیقه‌ت به‌ته‌ما نه‌بووم له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بدوێم ، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک به‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و کێشه‌یه‌ ، به‌ واجبێکى ئه‌خلاقى گه‌وره‌م زانى بێمه‌ قسه‌و ئه‌و چه‌ند دێره‌ بنووسم وه‌کوو داکوَکیه‌ک له‌مافى نووسه‌رانمان و هه‌قى ئه‌وانه‌ى به‌ نووسین و قه‌ڵه‌م و خامه‌ و فڵچه‌کانیانه‌وه‌ ، خزمه‌تى زمان و فه‌رهه‌نگ و ڕوَشنبیرى کوردستانى ده‌که‌ن . ..ئه‌مڕوَکه‌ کوردستانى باشوور ئازاده‌ و وه‌زاره‌تى ڕوَشنبیرى و ده‌زگاى ڕاگه‌یاندنى کوردستانى هه‌ن ، ڕوَژنامه‌ و ته‌له‌ڤیزیوَن و ڕادیوَ و سه‌رجه‌م دامووده‌زگاکانى بڵاوکردنه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ ڕوَشنبیریه‌کانى هه‌رێمى کوردستانمان هه‌یه‌ ، له‌هه‌موو شاره‌کانى کوردستان ، هه‌مووشیان پاره‌ و پێداویستى باشیان بوَ فه‌راهه‌م کراوه‌ و وه‌ به‌رپرس و وه‌زیرى ڕوَشنبیرى و بنکه‌ و ده‌زگاکانى ڕوَشنبیرى هه‌موویان بوودجه‌یان هه‌یه‌ و ده‌تووان – ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت – یارمه‌تى هه‌موولایه‌ک ده‌ده‌ن و بوَ ئه‌مه‌ش ده‌کرێت ، هه‌ر نووسه‌رێک ، ڕوَشنبیرێکى ده‌ره‌وه‌ى کوردستان یان ئه‌وانه‌ى ناوه‌وه‌ى وڵات هه‌ن ، پڕوَژیه‌کیان هه‌بێت ، له‌ وه‌زاره‌تى ڕوَشنبیرى یان له‌ ده‌زگا ڕوَشنبیریه‌کانى وڵات لیژنه‌یه‌کى ته‌شریفات و هه‌ماهه‌نگى هه‌بن بوَ پێشوازیکردنیان   له‌ شوێنێک : له‌ چاوپێکه‌وتنێکى کورتدا ، گوێیان لێبگیرێت و هه‌ر پێداویستیه‌کیان هه‌بێت ، به‌گوێره‌ى تواناى ناوه‌نده‌که‌ و یان به‌گوێره‌ى ماقوولیه‌تى پڕوَژه‌کان ، هاوکاری هه‌موو نووسه‌ران و ڕوَشنبیران و هونه‌رمه‌ندانى کورد بکرێن..به‌ستنى کوَڕێک و نمایشکردنى چه‌ند تابڵویه‌ک و چاپکردنى کتێبێک بوَ کتێبخانه‌ هه‌ژاره‌که‌ى خوَم ، نازانم چ کاریگه‌ریه‌کى نێگه‌تیڤى ده‌کاته‌ سه‌ر ئه‌منى قه‌ومی و ئابوورى کوردستان !!!؟؟؟کوردستان و داموودوزگاکانى حکومه‌تى کوردستان مووڵکى هه‌موومانه‌ و له‌ پێشه‌وه‌ى هه‌موشیانه‌وه‌ ده‌بێت مووڵکى نووسه‌ران و ڕوَشنفکران و هونه‌رمه‌ندابن ،ئه‌گه‌ر مێژووى میلله‌تان بخوێندرێنه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ چه‌ند ناوێک به‌رچاو ده‌که‌ون ته‌نها .. له‌وانه‌شه‌ ناوى نووسه‌رێک یان هونه‌رمه‌ندێک یان فه‌یله‌سووفێک بمێننه‌وه‌ و هیچى تر نا !! ..کاتێک بابه‌ته‌که‌ى عه‌بدوڵا سه‌ڕاجم خوێنده‌وه‌ ، زوَر په‌ست و بێتاقه‌ت بووم ، ئه‌و نووسه‌ره‌ ماندووه‌مان ، من له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌یناسم و ده‌زانم چه‌ند به‌ په‌روَشه‌وه‌  وه‌ به‌ هه‌ستێکى پڕ به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئازاره‌کانمان ده‌نووسێت ، ده‌بووایه‌ باشتر و لێوه‌شاوه‌تر پێشوازى لێبکرابایه‌ ... کاتێک گه‌یشتبووه‌ کوردستان ، ته‌له‌فوَنێکى بوَ به‌نده‌ و ماموَستا فه‌له‌که‌ددین کاکه‌یى کردبوو به‌ڵام هه‌ردووکمان له‌به‌ر سه‌رقاڵى و کارى ڕوَژانه‌م، من خوَم  مخابن نه‌متووانى بیبینم و ئه‌ویش جارێکى تر ته‌له‌فوَنى بوَ نه‌کردمه‌وه‌ ،.به‌ڵام نابێت ئه‌رکى داڕتنى به‌رنامه‌ى نووسه‌ران بسپێرینه‌ تاکێک، کاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ وه‌کوو ده‌زگایه‌کى به‌رنامه‌دار و به‌رپرس و بێ فه‌رقو جیاوازى به‌رنامه‌ و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت و ته‌ماسمان هه‌بێت ڵه‌گه‌ڵ مێوانێک و هه‌موو ڕوَشنبیرێکى ده‌ره‌وى وڵات.ڕوَژانه‌ بانگه‌وازى جوَراو جوَر ده‌خوێنینه‌وه‌ له‌ ڕوَژنامه‌کاندا ، له‌هه‌موو لایه‌ک داواکارى بانگه‌وازى ماموَستاو ڕوَشنبیرى و ئه‌نتله‌کتوێلى کوردین – داوا له‌ پسپوَران و دکتوَر و ماموَستایان و پسپوَڕانى بوواره‌ جیاکان ده‌که‌ین بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات ، به‌ڵام بێئه‌وه‌ى هیچ به‌رنامه‌یه‌کمان هه‌بێت بوَیان !!؟؟ خه‌ڵکان دێنه‌وه‌  و له‌ کوردستان تاوه‌کوو سه‌رئێسقان دژایه‌تى ده‌کرێن و کارى باش و بووارى باشیان پێنادرىَ و یانیش هه‌روه‌کوو جه‌سته‌یه‌کى ناموَ سه‌یر ده‌کرێنپێوابىَ مه‌سه‌له‌ى ئه‌و دوو نوسه‌ره‌شمان هه‌ر له‌و قاڵبه‌ن .کوردستان و سه‌رجه‌م دامووده‌زگاکانى مووڵکى هه‌مووانه‌ ، ده‌بێت به‌چاوى ته‌نگ و بووغزه‌وه‌ ته‌عموول له‌گه‌ڵ یه‌کتر نه‌کرێت و به‌ڕێزه‌وه‌ پێشوازى له‌ نووسه‌ر و ڕوَشنبیران بکرێت ، وه‌ لێره‌شدا ، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بدرکێنم که‌ نابێت هیچ که‌س وه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌و دووبه‌ڕێزه‌ ( عه‌بدوڵا سه‌ڕاج و کاکه‌ فه‌خره‌ددین ، له‌سه‌ر حکومه‌ت و حیزب و خوودى که‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌کانى کوردستانى خیسابى بکه‌ن ) ، ئه‌وه‌ى پێتان کراوه‌ ، په‌رپرسیاریه‌ته‌که‌ى ده‌گه‌ڕێ!ته‌وه‌ سه‌رشانى چه‌ند که‌سێکى به‌ڕێوه‌به‌رى ناڕوَشنبیرى نێو ده‌زگاکانمان ، که‌ هیچ له‌ نووسین و ووشه‌ و فیکر و خوێندنه‌وه‌ و هونه‌ر تێناگه‌ن .. ته‌نها به‌ میزاجى شه‌خسى و دوور له‌ هه‌موو نه‌ڕیت و ئه‌ته‌کێتى په‌یوه‌ندى و ڕوَشنبیرى ڕه‌فتاریان به‌رامبه‌رتان کردووه‌ .ئه‌مڕوَکه‌ باروودوَخى سیاسیىو فه‌رهه‌نگى کوردستان ، هه‌مواره‌ بوَ خزمه‌تکردنى سه‌رجه‌م ڕوَشنبیرانى کورد و به‌ڵکوو بیانیش ، ده‌بێت حکومه‌تیش سیاسه‌تێکى فه‌رهه‌نگى کامڵى هه‌بێت بوَ پێخستنى زمان و ڕوَشنبیرى کوردستانى ، باشتر خزمه‌تى ئه‌وان بکرێت که‌ ئه‌فراندنیان هه‌یه‌ و به‌رهه‌مهێنه‌رن له‌بوارى ڕاسته‌قینه‌ى ڕوَشنبیرى .به‌هه‌قیقه‌ت به‌ته‌مانه‌بووم به‌قسه‌بێم و له‌سه‌ر ئه‌و کێِشه‌یه‌ بنووسم ، به‌ڵام هه‌واڵى گه‌ڕانه‌وى عه‌بدوڵا سه‌ڕاجم به‌ دڵشکاوى و مه‌للوریه‌وه‌ بوَ فینله‌ندا زوَر پێناخوَش بوو .هه‌روه‌ها  به‌واجبێکى ئه‌خلاقى گه‌وره‌م زانى بوَ باسکردنى چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کى گرینگ و وه‌رگرتنى هه‌لوێستێک به‌رامبه‌ر ئه‌و  بێده‌نگیه‌ گه‌وره‌ و ناشرینه‌ى  ڕوَشنبیرانى وڵات و به‌رامبه‌ر جه‌سته‌ى مردووى ووشه‌ و مه‌رگى فه‌یله‌سووف و دارى سوتاوى وه‌ته‌ن و لاشه‌ى بوَگه‌نى هه‌قیقه‌ت وبێده‌نگى ڕێوی و مه‌نگى ئاوى دووڕووه‌کان .. ده‌بوایه‌ هه‌ڵوێستێکم هه‌بێت به‌رامبه‌ر فرمێسکى عه‌بدوڵا سه‌ڕاج و گه‌ڕانه‌وه‌ ساردووسڕه‌که‌ى بوَ وڵاتى دووهه‌مم و بوَ ناو وڵاتى به‌فر و غه‌ربیى

 

 

سه‌رچاوه‌ى کێشِه‌ى هه‌ردوو نووسه‌ران

http://www.dengekan.com/doc/2005/6/faxradinTahir2.pdf
http://www.yndk.com/m195/m195-10-11.pdf