بۆ / سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ییمان جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی _ سه‌رۆكی
كوردستان
سلاوی خوای گه‌وره‌تان لی بێت
خۆشحال و به‌خته‌وه‌رین كه ئیمرۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كوردستان ده‌درێته
كه‌سێكی دلسۆزو ده‌ست پاك و پێشمه‌رگه‌یه‌كی رێبازی كوردایه‌تی و
كۆلنه‌دان، بهحقیقهت به‌رێزتان شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه رابه‌رایه‌تی گه‌لی
كوردستان بكه‌ن چونكه رابردووه پر له سهرهوهریهكهتان ئه‌وه‌ی
سه‌لماندووه كه هه‌میشه داكۆكی له گه‌لی كوردستان و كێشه
نه‌ته‌وه‌یه‌كه ی ده‌كه‌ن و گه‌لی كوردیش ئیمرۆ شانازی به‌وه ده‌كات كه
ته‌نها به كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌كو به‌رێزتان ده‌توانرێت رابه‌رایه‌تی ئه‌م
گه‌له بكات و گه‌لی كوردیش له پاشه‌رۆژی خۆی پشت راست بێت و پارچه‌كانی
تری كوردستانیش چاوهرهێی ئه‌م رۆژه مێژوویه ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن
به‌رێزتانه‌وه رابه‌رایه‌تیان بكرێت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به
ده‌سكه‌وتێكی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نرێت به‌تایبه‌تی كه له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانی ههلبژێردراویی شه‌رعی به‌تێكرایی ده‌نگ و به پشتگیری
سه‌رجه‌م هێزه سیاسی و نیشتمانیه‌كان و سه‌رجه‌م خه‌لكی كوردستان، به‌م
بۆنهتهوهیی ومێژوویهوه وێرای پیرۆزباییمان به‌لێن دووپات
ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه له‌ژێر سه‌رۆكایه‌تی به‌رێزتان و ئالای
پیرۆزی كوردستان له خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وام بین تا دوا ساته‌كانی
ژیان.
هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژییتان بۆ ده‌خوازین،،،، بژی كورد بژی
كوردستان،،، سه‌ر شۆریی و شه‌رمه‌زاریش بۆ دوژمنان كورد و كوردستان
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
كوردستان / سۆران 16/6/2005