رِونكردنهوهیهك بۆ نوسه‌رو ئه‌ندامانی حزبه ئیسلامیه‌كان... مه‌ریوان
نه‌قشبه‌ندی
چه‌ند نووسینێكم له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌كی زۆر له نووسه‌ر
و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه ئیسلامیه‌كانی شپرزه كردوه و چه‌ندین
وه‌لإمی سه‌رپێیی و بازارِییان لهرِێگای سایته‌كانی ئه‌نته‌رنێت و
ئیمێلهكهمهوه بۆ ناردووم،جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجار و به‌یه‌ك نوسین
مه‌غزا و حه‌قیقه‌تی من بزانن ئه‌م رِونكردنهوهتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م و
ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نارِاستی تێدابوو ئه‌وا من له پایته‌ختی
هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژیم و ناونیشانیشم زۆر ئاشكرایه.
یپێش ئه‌وه‌ی شهرِی ناوخۆی كوردستان ناچارم بكات له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه بێمه
هه‌ولێر و له‌م شاره موسڵمان و مرۆڤدۆسته‌ی كوردستاندا نیشته‌جێبم،یه‌ك
دێرِم بۆ هیچ رِۆژنامهیهكی كوردستان نه‌نوسیبوو، پێش ئه‌وه‌ی بێمه
هه‌ولێر هه‌موو ژیانی خۆم بۆ وه‌رزش ته‌رخان كردبوو،له‌سه‌رتاسه‌ری
هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زوور وسلێمانیدا وه‌رزشوانێك نیه كه له‌و
سه‌رده‌مانه‌ی مندا وه‌رزشی كردبێت و منی نه‌ناسیبێت،هه‌ندێك له هاورِی
وهرزشوانانهكانی ئه‌و كاته‌م ئێستا پله‌و به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌یان له
حزب و ده‌زگا حكومیه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا هه‌یه و
له‌ناو ئه‌وانه‌شدا هه‌ندێكیان لهرِیزهكانی حزب و لایه‌نه ئیسلامیه‌كانی
كوردستاندا كار ده‌كه‌ن و پله‌و پایه‌ی به‌رزیشیان هه‌یه، لهشهرِی
ناوخۆی كوردستاندا یه‌كێتی و پارتی كه‌سی بێلایه‌نیان قبووڵ نه‌ده‌كرد
حه‌تا ئه‌گه‌ر وه‌رزشوانیش بوایه،منیش لهرِوانگهی برایه‌كمه‌وه
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كردم كه 10 ساڵ له‌من بچوكتره و ئه‌وكاته‌و
ئێستاش پێشمه‌رگه‌ی پارتی بوو،له‌به‌ر ئه‌وه ناچاربووم بێمه هه‌ولێر و
لێره‌ش هه‌ر له‌وه‌رزش به‌رده‌وامبووم به‌لإم ته‌مه‌ن و خێزانداری و
تارِادهیهكیش غه‌ریبی، ورده‌ورده له‌وه‌رزشی دورخستمه‌وه و قه‌تڵوعامی
خه‌ڵكی موسڵمانی (هه‌رێمی كۆسۆڤۆ) زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌رمن دروست كرد و
ده‌ستم به‌نوسین كرد،دواتریش ره‌وشی كوردستان و هه‌ره‌شه‌ی تیرۆرستان و
ولإتانی دراوسی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه (ساوا) یه‌ی كوردستانی عێراق
نووسینهكانمیان چرِ كرده‌وه، ئیتر به شێوازێكی ئه‌كادیمی و زۆر
هێمنانه، بۆچون و پێشنیار و هه‌ندی جاریش چاره‌سه‌رم بۆ كێشه‌كان
له‌شێوه‌ی بابه‌ت و رِاپۆرتی رِۆژنامهنوسیدا نوسیوه و بلإو
كردوه‌ته‌وه،ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تم پێی هه‌بوبێت نوسیومه و له‌به‌رنامه
ته‌له‌فزیۆنیه‌كان و لهكۆِره سیاسی و رِۆشنبیریهكاندا رِاستهوخۆ و
به‌بی دوو دڵی و ترسه‌وه،بۆچونی خۆم دهربرِیوه،هه‌رگیز برِوام به‌زمانی
هه‌ره‌شه و توندرِۆیی و پانكردنه‌وه و خۆبه‌ستنه‌وه به مه‌سئوول و
حزبه‌كانه‌وه نه‌بوه و بۆ ئه‌وه‌ی پێویستیشم به خێری مه‌سئوولین نه‌بێت
زیاتر له شه‌ش ساڵه له 24 سه‌عاتدا (13) سه‌عاتی له بواری راگه‌یاندندا
ئیش ده‌كه‌م و هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌زانن ئیلتیزامی حزبی و سیاسیم
چه‌ند له ئه‌ندامانی دیكه‌ی حزبه‌كانی كوردستان جیاواز و لاوازه، من
هه‌رگیز نه‌چوم و ناچمه ژێر گوشار و ته‌علیماتی هیچ حزبێكه‌وه و سكرتێری
وه‌زیریش نه‌بووم هه‌روه‌ك (كوردۆ جه‌بار) فه‌رمایشتی كردبوو،من
بهرِێوهبهری راگه‌یاندنم و پێش ئه‌وه‌ی شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندیش ببێته
وه‌زیری ئه‌وقاف له هه‌ولێر من هه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی كوردستان بووم
و ده‌توانن ته‌شریف بێنن و بزانن من له فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی زیاتر هیچ
پۆست و تایبهتمهندیهكم نیه و هه‌تا ئێستاش له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵمدا له
ژورێك (ته‌نها یه‌ك ژوور) دا ده‌ژیم و جگه له ویژدان و كه‌رامه‌ت و
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م هیچ شتێكی دیكه شك نابه‌م و چاوهرِێی هیچ شتێكیش له‌كه‌س
ناكه‌م،كاتێكیش حكومه‌تی سه‌دام رِوخا من ته‌مه‌نم 16 ساڵ بووه،ئیتر
نازانم ئه‌و كابرا به‌ویژدانه (كوردۆ جه‌بار) له‌كوی ئه‌و له‌قه‌به‌ی بۆ
من دۆزیه‌وه كه (مدیر مركز شباب) و (به‌عسیه‌كی گه‌وره) بووم، ده‌مه‌وی
هه‌موو نوسه‌ر و ئه‌ندامانی حزبه ئیسلامیه‌كان بزانن من له‌م ولإتهدا
ده‌ژیم و رِۆژنامهنووسم چاره‌نوسی كوردستان رِاستهوخۆ په‌یوه‌ندی
به‌منه‌وه هه‌یه و هه‌رچیم له‌سه‌ر حزبه ئیسلامیه‌كان نوسیبێت به
قه‌ناعه‌تی خۆم نوسیومه‌و پێم وایه ده‌بی ئه‌وان وه‌ك هه‌ر حزبێكی سیاسی
خۆیان ته‌ماشا بكه‌ن و وانه‌زانن به‌بی ئه‌وان دنیا ده‌بێته
جه‌نگه‌ڵستان،نوسینه‌كانی من به ئه‌زموون و به‌ڵگه و تێرِوانینی
واقعیانه پشتئه‌ستوره و ئه‌گه‌ر یه‌كێك راستكردنه‌وه‌ی بۆچونهكانمی
هه‌یه فه‌رموو با وهلإمم بداته‌وه،نه‌ك به‌و هه‌موو ئیمێل و نوسینانه‌ی
كه‌دوور له رِهوشتی مرۆڤایه‌تی و به شێوه‌ی شه‌ره‌جنێو و ته‌شهیر
پێكردنی بێبنه‌ما ئاراسته‌ی منی ده‌كه‌ن، من له‌كوردستان داده‌نیشم و جێگا
و رِێگام دیاره وله‌گه‌ڵ هه‌موو نوسینێكمدا ئیمێل و ناونیشانی خۆمم
ناردوه و هه‌رگیز ئاماده‌ش نیم خۆم بخه‌مه رِیزی جنێوفرۆشان و
موهاته‌راتی شه‌خسی، ئه‌وانه‌ی پێیان وایه من خۆم بۆ نوسین دژی حزبه
ئیسلامیه‌كانی كوردستان ته‌رخان كردوه ئه‌وه له وه‌همێكی گه‌وره‌دا
ده‌ژین،له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م نامه‌ی ئه‌لكترۆنی كه له براده‌رێكی
دوورهولإتهوه پێمگه‌یشت، به‌ڵێنم پێداوه كه شێوازی نوسینه‌كه‌م
به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست و كاری حزبه ئیسلامیه‌كان بگۆرِم چونكه ئه‌و
بهرِێزه كه من هێشتا نازانم كێیه،به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه له‌سه‌ر
نوسینه‌كانم رِونكردنهوه ده‌دات و بۆچونی سیاسی و بیركردنه‌وه‌ی
رِۆژنامهنووسی هه‌یه كه جێگای رِێزه و ده‌كرێت گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا
بكرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش من به‌ڵێنێكم پێداوه و له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه
دهرِۆم هه‌تا حیوار و لێكگه‌یشتن قه‌ناعه‌ت به یه‌كێكمان ده‌كات،
بهرِاستی سه‌یره نوسه‌ر و رِۆشنبیرێك هه‌بێت كه خۆی به موسڵمان بزانێت
و پێی ناخۆش بێت خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی بنوسێت به‌لإم سهردێرِی
نوسینه‌كه‌ی به (كه‌ر و ئێستر) ده‌ستپێبكات،به‌بی چونه ناو واقعی
نوسینه‌كان و وهلإمدانهوهی زانستی باس له حزب القائید و 31 ی ئاب و
سوپای تورك ده‌كات، من دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه‌له هیچ نوسینێكمدا،باسی
خۆم و مێژوی خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌م نه‌كردوه،كه هه‌موو كورد ده‌زانێت چ
مێژوویه‌كی كوردانه و مرۆڤانه‌یه،به‌لإم ده‌بی بزانن ئێمه له‌سه‌ده‌ی 21
ده‌ژین و سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه خه‌ڵك له‌پێشهات و رِوداوهكان خۆی
بدزێته‌وه و ئه‌و رِهشهبایهی گۆرانكاری كه‌به‌ره‌و ناوچه‌كه دێت زۆر
له‌وه به‌هێزتره كه داوا له‌خه‌ڵك بكه‌ن ده‌ست بهكلإوهكانیانهوه
بگرن تا با نه‌یبات..
Mariwan_na@yahoo. com