له‌شکری
به‌درکێن؟؟!! ... جمال فتاح
له‌پاش
ده‌ست پێکی جه‌نگی ئێراق ئێران وپه‌لاماری ڕژێمی سه‌دام بۆ سه‌ر خاک و
ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ره‌تای مانگی
8/1980 وه که‌ئه‌و جه‌نگه ده‌ستی پێ‌کرد له‌لایه‌ک ڕژێمی به‌عس و سه‌دام
وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی یان که‌وه‌ک گورگ به‌ربووب وونه جه‌سته‌ی
ئێراقیه‌کان به‌گشتی و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی به‌درێژای جه‌نگی ناڕه‌وای
ئێران ئێراق که‌وتبوونه گرتن و ئازاردانی شێعه‌کانی ئێراقیش به‌بیانوی
ئه‌وه‌ی که‌هه‌واداری ڕژێمی ئێرانن له‌لایه‌یه‌کی که هه‌موو لاوانی عێراق
به‌بێجیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئاین ومه‌زهه‌ب هه‌موویان ئه‌گیران به‌سه‌ربازو
به‌ڵێشاو ئه‌نێررانه به‌ره کانی جه‌نگ بۆیه سه‌ره‌تا سه‌رانی شیعه‌ی
ئێراق و پاش ئه‌وانیش لاوانی شیعه‌ی ئێراق له‌به‌ر ده‌رباز کردنی گیانی
خۆیان له‌وجه‌نگه و له‌به‌ر سته‌می داموده‌سگا داپڵۆسێنه‌ره کانی به‌عس
وهه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به‌و جه‌نگه نه‌بوو که دژی
براشیعه‌کانیان به‌رپاکرابوو سه‌ربازیان بۆسه‌دام نه‌ئه‌کرد بۆیه له‌ئێراق
هه‌ڵئه‌هاتن و ڕێگای ئێرانیان ئه‌گرته‌به‌ر،که ئه‌گه‌یشتنه ئێران
له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه پێشوازیه‌کی گه‌رمیان لێئه‌کرا وخۆیان و خێزان
و ماڵیان ڕیزی زۆریان ئه‌گیراو بودجه‌یه‌کی باشیان بۆته‌رخان ئه‌کرا بۆ
بژێوی ژیانیان بۆیه لافاوی په‌نابه‌رانی شێعه‌ی عێراق بۆئێران ڕۆژله دوای
ڕۆژ ڕووله‌زیاد بوون بوو له‌لایه‌ن سه‌رانی شێعه‌ی ئێراقه‌وه سه‌ره‌تا
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی له‌په‌نابه‌رانیان پێک هێناو پاش ئه‌وه‌ی مجلیسی اعلای
ئینقلابی ئسلامی ئێراق دروست بوو له‌تاران لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیان کرد
به‌داموده‌سگا پاش ئه‌وه‌ش بوودجه‌و یارمه‌تیه‌کانیان فراوانتر‌و به‌لێشاوتر
وه‌ر ئه‌گرت پاشان شێعه‌کانی ئێراق به‌پشتی وانی ڕژێمی ئێران هه‌ر له‌تاران
کۆماری ئیسلامی به‌ناو ئێراقیان پێکهێنا سه‌ره‌تا باڵی باقر حکیم و باڵی
سه‌در بوون ڕێکخراوی کاری ئیسلامی (المنچمه‌عمل الاسلامی) واته
ڕێکخراوه‌که‌ی ئیبراهیم الجافری ڕاسته‌و خۆ پیاوی ده‌سگا جاسوسیه‌کانی
ئێران بوون له‌گه‌ل باڵه‌کانی تری شیعه‌ی ئێراقدا یه‌کیان نه‌ئه‌گرت
وڕاسته‌وخۆفه‌رمانیان له‌دسگای ئیگلاعات وقه‌رارگاکانی سوپای پاسداران وه‌ر
ئه‌گرت وه‌به‌لێشاویش پاره‌و به‌ده‌ست هاتی تریان بۆئه‌ڕشتن هه‌ندێک هێزی
چه‌کداریان هه‌بوو که‌ژماره‌یان نوئه‌چووه 300 چه‌کدار هه‌میشه
له‌ناوسوپای ئێران‌دا بوون وه‌ک پاسدارێکی ئێرانی هه‌ڵسوکه‌وتیان ئه‌کرد
له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی پاسداره‌کاندابوون و نه‌شیان ئه‌توانی به‌موو
له‌فه‌رمانیان ده‌ربچن پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که درێژه‌ی خایاند‌و له‌سه‌ر
ئێران زۆر ڕاوه‌ستا هه‌روه‌ها خه‌رجی شێعه‌کانی ئێراقیش له‌سه‌ر ئێران زۆر
ئه‌که‌وت و تاکو ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکانیش شێعه‌کانی ئێراق هه‌ر ته‌نها
نانخۆرو جێگر بوون بۆئێران بۆیه ده‌وڵه‌تی ئێران داوای لێکردن که‌پێویسته
ئێوه‌ش هێزێکی چه‌کدار پێکبهێنن و له‌جه‌بهه‌کانی جه‌نگدا وه‌ک پاسدار
ده‌ورببینن،بۆیه مجلسی اعلای ئینقلابی ئیسلامی ئێراق و له‌سه‌روی
هه‌مویانه‌وه باڵی باقرالحکیم ده‌ستیان داپێشه‌وه که‌کۆمه‌ڵێک چه‌کدار
پێک بهێنن،پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که شێعه‌کانی ئێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌و
پاره‌و خه‌رجه زۆره‌ی که‌له‌ڕێگای کۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه وه‌ریان
ئه‌گرت بۆخۆشیان رۆژانه له‌شارو بازاڕه‌کانی ئێران دا خه‌ریکی که‌سابه‌تی
خۆیان بوون بۆیه زۆر به‌زه‌حمه‌ت سه‌رانی شێعه‌کانی ئێراق به‌ناچاری
توانیان کۆمه‌ڵێکی که‌م له‌و خه‌ڵکه کۆبکه‌نه‌وه‌و چه‌کداریان بکه‌ن ئیتر
به‌به‌خشینی پاره‌و پوڵ و ئیمتیازاتی زیاد له‌پێویست و به هه‌ڕه‌شه‌ی
بڕینی ئیمتیازاتی په‌نابه‌ریان و هتد.. توانیان کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک چه‌کدار
بکه‌ن و ناویان بنێنن له‌شکری به‌در له‌شکری به‌در بوو به‌یه‌کێک
له‌وسه‌دان له‌شکره‌ی سوپای پاسدارانی ئێران وشه‌ی له‌شکریش که‌بۆ به‌در
دانرا فارسه‌کان دایان ناو وشه‌یه‌کی فارسیه نه‌ک عه‌ره‌بی سوپای
پاسدارانی ئێران زاتی چونه ناوسه‌نگه‌رو به‌رگریان هه‌بوو به‌ڵام له‌شکری
به‌در جۆش و خرۆشی خۆبه‌کوشتدانیان تێدا نه‌بوو،ئیتر له‌شکری به‌در
له‌دروست بوونیانه‌وه له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکانه‌وه تاکو ساڵی 2003 و
ڕوخانی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام له‌لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان
به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریکا نه‌یان وێراوه ڕووله سنوری ئێراقیش
بکه‌ن،له‌کاتی هێرشی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر ڕژێمی به‌عس و سه‌دام ڕژێمی ئێران
شێعه‌کانی ئێراقی هاندا که‌به‌ناوی له‌شکری به‌دره‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان
له‌ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانان ئه‌کرد که‌نابێت هێرش بکه‌نه‌سه‌ر ئێراق
شێعه‌کانی ئێراق به هاوبه‌شی پاسدارانی ئێرانی هاتنه سنووری به‌سره‌و
ئێرانیه‌کان ئه‌یان ویست په‌لاماری هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بده‌ن به‌ناوی
له‌شکری به‌در هه‌تا سه‌رۆک بۆش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ئێران کرد‌و وتی ئێمه
مه‌به‌ستمان ڕوخاندنی ڕژێمی ئێراق و سه‌دام حسه‌ینه و نیازی هیچ جێگایه‌کی
که‌مان نیه ئێستا وه ئه‌گه‌ر ئێرانیش بیه‌وێت خۆی له‌و جه‌نگه‌وه
بئاڵێنێت ئه‌وا چاره‌نووسی تێکه‌ڵی چاره‌نووسی ڕژێمی سه‌دام ئه‌کات پاشان
ئێران شلی کرد‌و له‌شکری خۆی و شێعه‌کانی ئێراقی برده دواوه و پاشان
شێعه‌کانی ئێراقیش له‌دوای ڕووخانی به‌عس 180 پله بایان دایه‌وه‌و
هه‌تابه‌ته‌واوی ته‌خت بوونی جاده‌و گۆڕه‌پانه‌کانی ئێراق ئه‌وجا هاتنه
ناو ئێراقه‌وه، به‌ڵام له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆئێراق که‌جاده‌کان پان
بوون شێعه‌کان ئه‌م به‌ناو له‌شکره‌یان دروست کرده‌وه،ئێستاش ئه‌وه‌ی
له‌لای من و زوربه‌ی شاره‌زایانی له‌شکری به‌در جێگای سه‌رنجه ده‌ربڕینی
ڕای زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵات دارانی کورده له‌سه‌ر به‌ناوله‌شکری به‌در
به‌تایبه‌تی ڕێزدار مام جه‌لال تاڵه بانی که‌یه‌ته سه‌ر لێدوان له‌سه‌ر
له‌شکری به‌درو شێعه‌کانی ئێراق به‌پاڵه‌وان و خه‌بات گێڕ ناویان ئه‌به‌ن
له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئێران ئێراق ڕووی نه‌دایه سه‌دام وبه‌عس
به‌هه‌زارن شێعه‌یان سه‌رببڕیایه‌و هه‌زارانی وه‌ک هۆڕی حوێزه‌ش بسوتایه
تاکه‌شیعه‌یه‌کی به‌ر هه‌ڵستکاری سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی بۆده‌رمانیش په‌یدا
نه‌ئه‌بوو ئێستاش سه‌رانی شێعه‌کانی ئێراق به‌گشتیو له‌سه‌روی
هه‌مووشیانه‌وه ئیبراهیم الجافری به‌ئێستاشه‌وه نایانه‌وێت هێزی
پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی کوردستان بمێنێت که‌زیاتر له‌نیوسه‌ده‌یه پارێزه‌ری
سه‌ربه‌ستی و دیموکراسین له‌ئێراقدا به‌گشتی و له‌کوردستاندا به‌تایبه‌تی
وه هه‌ر ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه ده‌یان ساڵه بووه‌ته سوپه‌ر
وپارێزه‌ری شه‌رف و نامووسی هه‌مووئێراقیه‌کان و وه‌کو کێو به‌رانبه‌ربه
دڕنده‌ترین دوژمنی هه‌مووئێراق ڕاوه‌ستاون،له‌شکری به‌در خۆیان و
ئاغاکانیشیان به‌ئێستاشه‌وه پیاوی مه‌لاکانی ئێرانن و له‌ڕابردوو
داوئێستاو داهاتووش هه‌رچێ خه‌بات و سه‌روه‌ری هه‌یه نه‌یان بووه‌و شکی
نابه‌ن به‌رانبه‌ر به‌گه‌لانی ئێراق به‌گشتی،ئیتر بۆچی ئه‌بێت سه‌رانی کورد
ئه‌م جۆره که‌سانه به‌خه‌بات گێڕو قاره‌مان به‌خڵکی بناسێنن که‌ئه‌وان
جگه‌له‌وه‌ی له‌باوه‌شی دوژمنانی کورد دا فێری گڕوگاڵی سیاسه‌ت بوون هێشتا
نکولی له‌مافه‌کانی کورد ئه‌که‌ن وته‌نها به‌ده‌هۆڵی داگیرکه‌رانی کورد
سه‌مائه‌که‌ن..
14/6/2005