بزمارێكی بێ ئیش.. .. .. .. . خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
له‌سه‌ر
ئهوشاشهی ته‌له‌فیزۆنه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك مافه‌كانی گه‌لی كوردی شیته‌ڵ
ئه‌كرده‌وه‌و پێی له‌سه‌ر دوایین بستی خاكی كوردستان دائه‌گرت وده‌سه‌ڵات
داری هوشیار ئه‌كرده‌وه له مهغهبهتی مساوه‌مه له‌سه‌ر حقوقی كورد،
لێره نابێ ئه‌م ماده‌یه‌ی ده‌ستوری عێراق وابێ و ئالێره ئه‌م بڕگه‌یه
خه‌ته‌ری هه‌یه بۆ سه‌رمان و ناكرێ چاوپۆشی لێبكرێ و ئه‌بێ چاوێكمان
بكه‌ین به‌سه‌د چاوو گوێیه‌كیش به هه‌زار تاوه‌كو هه‌موو حهرهكات و
سهكهناتی به‌رانبه‌ره‌كه‌مان ئاگاداربین، به‌تایبه‌تی ئێمه‌ی گه‌لی كورد
كه ساڵه‌های ساڵ به‌ده‌ست رژێمێكی توتالیتاری قه‌ومیه‌وه ئه مان نالإن و
نه‌ك هه‌موو وولإتهكهی وێران كردبووین به‌ڵكو كه‌رامه‌تی بهشهریشی بۆ
نههێشتبوینهوه،بۆیه ناكرێ و نابێ جارێكی تر ده‌سگا ئه‌منی و
عه‌سكه‌ریه‌كانی عه‌ره‌ب به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له كوردوستان ته‌واجودیان
هه‌بێ، و ئه‌گه‌ر بۆ مانۆریش بێ ئه‌بێ ره‌زای پارله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ر
بێت ئه‌گینا بۆیان نیه پێ بخه‌نه ناو خاكی ئازیزی وولإتهوهو،
به‌شێوه‌یه‌ك باسی له مه‌غدوریه‌تی كوردی ئه‌كرد به‌ردی ئه‌كرد به ئاو،
مه‌گه‌ر كه‌سێك مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌ك ره‌حمی خوا‌و هه‌ستی كوردایه‌تی لهدلاَ
نه‌بوایه، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی گوێی لێ بوو چاوی پر ئه‌بوو له‌ئاو به‌تایبه‌تی
به‌نده چونكه ئه‌وه‌م بیركه‌وته‌وه كه چۆن براده‌ره
خۆشهویستهكهمیان له‌به‌ر چاوی محافیز (ئه‌وه‌ی له‌به‌ر مه‌عیشه‌ت ببو
بهمحافیز و هه‌رله‌به‌ر ئه‌و مهعیشهتهش چه‌پله‌ی بۆ تفه‌نگ چیه‌كان لێ
ئه‌یا و ئافه‌رینی ده‌ست راستی و نیشان پێكاندنی لێ ئه‌كردن) گولله‌باران
كرد و خوشكودایك باوكه پیرهكهشیان ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه كرد، هه‌ڵسام
بچم ماچێكی ئه‌و گوپهجوانانهی بكه‌م كه له‌ژێر ڕووناكی پلاجكتوری
ستودێوكهدا شه‌وقی له روومه‌تی هه‌موو شۆرشگێران بریبوو له‌وه‌دا بووم
بگه‌مه لای شاشه‌كه‌و بیرم كه‌وته‌وه كوره خۆ ئه‌مه به‌عسی بوو.
لهوشهوهوه و تا ئێساش هه‌ر لهبیركردنهوهدام، ئه‌م له‌بز شیرینه
كورد په‌روه‌ره ئه‌گه‌ر وه‌ته‌ن حه‌ڵوایه و كوردیش ئه‌وه‌نه هه‌ق
خوراوه‌و،له ئێمه‌ش زیاتر ئاگای له‌و تاوانانه‌یه كه به‌رانبه‌ری گه‌له
سته‌م دیده‌كه‌ی كراوه، ئه‌ی چۆن 20ساڵ به‌عسێتی قبول كرد!