وه‌ڵامی یه‌ك پرسیاری،
بۆچی له شاره‌كاندا كرێی خانوو له‌توانای هیچ فه‌رمانبه‌رێكدا نه‌ماوه؟
ئازاد
جه‌لال
حاڵی حازر ته‌نها ئه‌و موچه خۆرانه ده‌توانن له خانووی كرێدا بن كه
(25) سال خزمه‌تیان ههبووبإ و موچه‌كه‌یان گه‌یشتبێته (500) دۆلار، ئه‌و
جۆره موچه‌خۆرانه‌ش له‌كاتی بهكرإ گرتنی خانووه‌كه‌دا له‌بیریان نهچإ
نابإ پیشه‌كه‌یان بدركێنن! نابإ بڵێن مامۆستاین یاخود فه‌رمانبه‌رین!
چونكه له‌نووسینگه‌ی كرِین و فرۆشتنی خانوو زه‌وی وای داناوه كه
خانووه‌كه ته‌نها بۆ كۆمپانیا‌و حزب و رِێكخراوهكانه! بێگومان ئه‌و له
یه‌كه‌م داوادا له (500 تا 100) دۆلار كه‌متر داوا ناكات، بۆشی ده‌كات!
ره‌نگه بڵێین چۆن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی لای منه.
ماشائه‌ڵڵا كورد حزبی زۆره، رِێكخراوی زۆریشی هه‌یه، به‌مه‌به‌ست یان
بێمه‌به‌ست هاتوونه‌ته نێو خاكی كوردان و لێره كارده‌كه‌ن، جگه له‌مانه
وای دابنإ ئه‌گه‌ر حزبێك (15) رِێكخراوی هه‌بإ، ئه‌وا ئه‌گه‌ر له سلێمانی
(10) حزب هه‌بن ده‌كاته (150) خانوو، ئه‌گه‌ر له‌م هاوینه لانی كه‌م
په‌نجا په‌یمانگای فێركردن و خولی شۆفێری هه‌بإ ئه‌وه ده‌كاته (200) .
گه‌ر به‌و شێوه‌یه حكومه‌ت هه‌ڵوه‌دای بینا بإ بیكاته بنكه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی یاخود لقێك له فه‌رمانگه‌یه‌ك، هاوكات حزبیش له‌هه‌موو كۆڵان
و گهرِهكێكدا بنكه‌یه‌كی حزبی بهكرإ بگرإ! ئه‌گه‌ر هه‌ر رِۆژنامهیهك
دهرچإ بینایه‌كی هه‌بإ، ئه‌وا ژماره‌ی بیناكان له هه‌زار تێدهپهرِإ!
ئه‌مانه كاریان به‌خێره، ئه‌وه كایه‌كه‌ی ئاڵۆز كردووه، ئه‌م هه‌موو
كۆمپانیایانه كه هه‌ریه‌ك له‌مانه له چه‌ند گهرِهكێك لقی هه‌یه‌و بإ
منه‌ت چه‌ندی بوإ به خاوه‌نی خانووی ده‌دات، چونكه له گیرفانی خۆی
نییه، رِاسته بوونی ئه‌و هه‌موو كۆمپانیایانه كارێكی باشه‌و ته‌كانێكی
ئابوورییه بۆ وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵام ئه‌و بإ سه‌روبه‌رییه وایكردووه كه
هه‌موو شته‌كان وه‌ك خۆیان نه‌مێنن!
هێشتا ماویه‌تی، وه‌ك ده‌بینرإ رِهنگه له‌داهاتوودا ده‌یان كۆمپانیای تر
بێنه نێو گهرِهكهكانی كوردستانه‌وه، ئه‌وكات ده‌بإ بڵێین رِهحمهت
له‌وانه‌ی پێشوو، واته رِهحمهت له‌و برِه پاره‌یه‌ی كه له‌پێش پرۆسه‌ی
ئازادی عێراق وه‌رمان ده‌گرت!
بهبرِوای من ئه‌مه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه كه بۆچی كرێی خانوو وه‌ك
نرخی خانووه‌كه خه‌یاڵییه، من وای ده‌بینم، جا نازانم ئێوه ده‌ڵێن چی؟