سیسته‌می
فیدڕالیزم پێناسه و خۆیندنهوهێکی مێژوویی ... پارێزه‌ر/ هه‌ڵکه‌وت
حیکمه‌ت مه‌لاعلی
فیدڕالیزم
وه‌ک ووشه له زمانی ڵاتینیهوه وه‌رگیراوه به واتای متمانه پێ کردن ئه‌م
سیسته‌مه به چه‌ندین جۆر پێناسه‌ی بۆ کراوه هه‌ندێکیان پێیان وایه که
میتۆدێکه بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان ناوهندو یه‌که هه‌رێمه‌کاندا
به شێوازێکی دادپه‌روه‌رانه، یان پرۆسیسێکه ژماره‌ێکی زۆر ڕێکخراوی سیاسی
جیابوو پێکه‌وه کار ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشههاوبهشهکانیان له
هه‌مان کاتدا پرۆسیسێکه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و هه‌روه‌ها
گرهێنتی جۆری ئه‌و دهسهڵاتانهدهکات له نێوان نیڤۆ سیاسیه‌کاندا و
هه‌موو هه‌رێمێکی فیدڕالی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که خاوه‌ن ده‌ستووری
سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت یاسا دابڕێژن و په‌رله‌مان و حکومه‌تی خۆیان هه‌بێت.
خاسیه‌تێکی دیکه‌ی ئه‌وه‌یه که دیموکراسیه و هه‌موو نیڤۆ سیاسیه‌کان
ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌که‌ن به هاوڵاتیانی سنووره‌ی
ناوچه‌که‌یان هه‌موو یاساکانی گۆنجاوهن بۆ هاوڵاتیان و پارێزه‌ری
پلۆرالیزمه له نیۆ کومه‌ڵگادا.
فیدڕالیزم له ڕووی
مێژووییه‌وه خاوه‌ن میژووێکی دورودرێژه به بۆچوونی هه‌ندیک له زانا
ئهوروپیێهکان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می (بیبڵ) یان سه‌رده‌می
فه‌رمانڕه‌وای ڕومانیهکان به تایبه‌تی چاخه‌کانی ناوه‌ڕاست و سه‌رده‌می
ڕێنسانس کاتێک که که‌نیسه ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌و به‌رفراوانی هه‌بوو له
ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام یه‌که‌مین و مۆدێرنترین سیسته‌می فیدڕالیزم له ڵایه‌ن
ویڵایهتهیکگرتووهکانی ئه‌مریکا له سالی (1787) به به‌شداری سیانزه له‌و
یه‌که هه‌رێمانه‌ی که پێشتر ئۆتونومی بوون له فڵادلفیا یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی
خۆیان گرێدا وه به خواستی هه‌موو به‌شداربووه‌کان دامه‌زراندنی ئه‌م
سیسته‌مه‌یان ڕاگه‌یاند، به به‌رجه‌سته بوونی ئه‌م نیزامه هه‌رێمه
فیدڕالیهکان هه‌ستیان به دڵنیاییه‌کی زیاتر ده‌کرد له بوواره‌کانی سیاسی،
سه‌ربازی، وه گرنگترینیان بوواری ئابووری بوو. ئه‌گه‌ر چی ئه‌مڕوکه
ئه‌مریکا خاوه‌ن په‌نجا ویڵایه‌ته وه به سێهه‌م ووڵات دهێت له جیهاندا له
ڕووی بوونی نه‌ته‌وه‌وه وه له ڕووی ئایینه‌وه له سه‌دا (52) ئایینی
پروتستانت یان هه‌یه وه له سه‌دا (25،5) ئایینی کاتۆلیک یان هه‌یه ئه‌مه به
پێ ئاماری سالی 2001. ئه‌مریکا ئه‌مڕوکه خاوه‌ن سیسته‌مێکی فیدڕالی ڕئاسیێه
له گه‌ل دوو سیسته‌می مه‌جلیسی که بریتین له یه‌که‌میان کۆنگریس واته
ئه‌نجوومه‌نی نۆێنه‌ران که له ڵایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرین بۆ
نۆێنه‌رایه‌تی کردن دووه‌م سیناتی ئه‌مریکیه که هه‌ر هه‌رێمیکی فیدڕالی به
دوو نۆێنه‌ر به‌شداری ده‌کات،وه هه‌ر هه‌رێمێک دادگای خۆی هه‌یه له گه‌ل
بوونی دادگایه‌کی باڵاده‌ستی فیدڕالی که به‌رزترین مه‌رجه‌عه ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌وه‌ی هه‌یه ئیلغای هه‌ر یاسایه‌ک بکات که له به‌رژه‌وه‌ندیدا نه‌بێت وه
چاره‌سه‌ر کردنی هه‌ر کێشه‌یک که ڕوبه‌روی ده‌ستوور ده‌بێته‌وه،له‌م
ڕه‌وه‌وه ویڵایهتهیکگرتووهکانی ئه‌مریکا به پێشه‌نگی داهێنانی ئه‌م
سیسته‌مه دێت چونکه توانیویه‌تی سیسته‌می فیدڕالی به میتۆدێکی مه‌ده‌نیانه
و ئه‌کتیڤ بیهنێته واری پراکتیزه‌کردنه‌وه.
ئه‌وروپا و فیدڕالیزم
پاش جه‌نگی جیهانی
دووه‌م له زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپی جۆره‌ها بزۆتنه‌وه‌ی فیدڕالیستی
به‌ده‌رکه‌وت ئه‌م بزۆتنهوانه له ڵایه‌ن خه‌لکانی شاره‌زاو به توانای
سیاسی نیۆ کومه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی سه‌رپرشتی ده‌کرا گرنگترین ئامانج یان
به‌ربه‌ست کردن وخۆپاراستنیان له قه‌یرانی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی جه‌نگێکی
نۆی بوو ئه‌وان گهشتهبوونه ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی که ئه‌مه ته‌نها
شێوازێکه که گرهێنتی پرۆسه‌ی ئاشتی و هاریکاریه ئابووریه‌کان ده‌کات له
ئه‌وروپادا بۆیه باوڕیان وا بوو که ده‌بێت یه‌کێتیه‌ک دابمه‌زرێنن و
یه‌که‌م کوبۆنهوهیان له 15 تاوه‌کو 22 سێبته‌مبه‌ری 1946 گرێدا له نێوان
هه‌ڵگرانی ئایدیای فیدڕالیزم و چوارده ووڵاتی دیکه له‌م کۆبوونه‌وه‌یدا
هه‌ستان به دانانی پرۆگرامێکی هاوبه‌ش پاشان به ماوه‌ێکی که‌م دووه‌م
کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان به‌ست له لۆکسمبۆرک و لایه‌نگرانی بزۆتنه‌وه‌ی
فیدڕالیزم ڕوڵێکی کاراو پۆزه‌تیڤیان بینی و بڕیار دهرا به تێکڕای ده‌نگ که
سکرتاریه‌تێکی ئه‌وروپی هه‌میشه‌یی جێگر بکرێت له پاریس وه سکرتاریه‌تێکی
جیهانیش له نیۆیورک بۆیه یه‌کێتی ئه‌وروپای فیدڕالیزم له 15 تاوه‌کو 16
دێسه‌مبه‌ری سالی1946 له پاریس دامه‌زرا، ئه‌رکه‌که‌یشی له سه‌ره‌تادا
ئه‌کتیڤ کردن و ڕێکخستنی ئه‌و بزۆتنه‌وه فیدڕالیانه بوو له ناو ئیتحادیه
بۆنیادنراوهکهدا وه بڕیاریان دا که باره‌گای سه‌ره‌کی له سویسرا بێت. وه
ئهلکساندرامارس که که‌سایه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی فیدڕالی بوو وه له سالی 1904
دا له دایک بوو بوو کرا به یه‌که‌م سه‌رۆکی سکرتاریه‌تی ئیتحادیهکه. ئه‌م
ڕێکخراوه توانی له ماوه‌ێکی کورت‌دا یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی نیوده‌وڵه‌تی خۆی
له ئه‌مستردام له مانگی چواری 1947 گرێ بدات و کار بکات بۆ به‌دیهێنانی
یه‌که‌م کۆنگریسی ئه‌وروپی له مونتروکس له ئابی 1947 ئه‌م کۆنگره‌یه گرنگی
تایبه‌تی خۆی هه‌بوو له‌و کاته‌دا چونکه کۆبوونه‌وه‌که ده‌رئه‌نجامی باشی
لێکه‌وته‌وه له بوواره‌کانی ئابووری هاوبه‌ش و سیاسه‌ت به گشتی وه دروست
کردنی کۆمهلهێکی به‌رگری هاوبه‌ش وه به دیکۆمێنت کردنی کۆنگره‌که که بووه
سهرۆهریهک له میژووی فیدڕالیزمی ئه‌وروپادا، له کۆنگره‌یه‌دا شازده
ووڵات به‌شداریان تێدا کرد له نمونه‌یان.. .
ئه‌لمانیا،نه‌مسا،هۆلندا،به‌ریتانیا،ئیتالیا،فر‌نسا،به‌لجیکا،
لۆکسمبۆرک،هتد. ئهمڕوکهش نزیکه‌ی شه‌ست سال به سه‌ر له دایک بوونی
یه‌که‌م سیسته‌می فیدڕالی ئه‌وروپادا تێ ده‌په‌ڕیت له گه‌ل ئه‌وشدا
ووڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌مڕو خاوه‌نی ئیتحادیکی ئه‌وروپی به‌رفراوانن. ئه‌مڕو
26 ده‌وڵه‌تی ئاست به‌رز سیسته‌می فیدڕالی په‌یڕه‌و ده‌که‌ن له نیۆیاندا
عیراق نۆییهو چوه‌ته خانه‌ی ووڵاتانی فیدڕالی که ئه‌مه‌یش ڕێژه‌ی له سه‌دا
40 دانیشتوانی جیهانه. عیراقی نۆی ئه‌مڕو به قۆناغێکی هه‌ستیار و ناسکدا
تێ ده‌په‌ڕیت که
ئه‌ویش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییه چونکه ئه‌م ده‌ستووره ده‌بێته
بناغه‌یک بۆ پێکه‌وه ژیانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی نیۆ عیراق له‌م
ده‌ستووره‌دا ده‌بیت مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به شیۆهێکی
ڕوون ئاشکرا بهچهسپێت تیدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوورێکی شه‌رعی و یاسای بێت
هاوڵاتیانی نیۆ ئه‌م نیشتمانه به هه‌موو چین و تۆێژهکانیهوه ده‌بێت
یه‌کسان بن له مافه‌کانیاندا به بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی، ئایینی،یان
که‌لتووری،هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌و ده‌ستووره‌دا گرهێنتی پڕنسیبی مافه‌کانی
مروڤ بکرێت. له نووسینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستووره‌دا گه‌لی عیراق به گشتی
که‌سایه‌تیه شاره‌زاکانی بوواری ده‌ستوور یا خود ڕێکخراوه سیاسیه‌کان ده
توانن سوود وه‌ربگرن له ئه‌زموونی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که په‌یڕه‌وی سیسته‌مێکی
دیموکراتی فیدڕالیانه ده‌که‌ن چونکه واقیعی سیاسی ئه‌مڕو واده‌خوازیت که
عیراق ده‌بێت بۆنیاد بنرێت له سه‌ر ئه‌ساسی سیسته‌مێکی دیموکراتی فیدڕالی
ته‌عه‌دودی ئه‌مه‌یش ته‌نها مێتۆدێکه بۆ پێکه‌وه‌ژیانی هه‌مووان، ده‌بێت
ئه‌ویش بزانین که سیسته‌می فیدڕالیزم به پێ واقیعی هه‌ر ووڵاتێک دهگۆڕهیت
و واقیعی ئه‌مڕوی عیراقیش ڕوونه که له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی جیاواز
پێکهاته‌وه،دوو نه‌ته‌وه که ڕه‌گه‌زی جیاواز جۆگرافیای جیاواز زمانی
جیاواز ته‌نانه‌ت مێژووی جیاواز له یه‌کتر جیایان ده‌کاته‌وه بۆیه
سیسته‌می فیدڕالی به نسبه‌ت گه‌لی کوردستان ده‌بێت له سه‌ر ئه‌ساسی
نه‌ته‌وه‌ی و جۆگرافی مێژووی بێت وه ده‌بێت به شێۆازێکی ئه‌کتیڤ کار بکرێت
بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و مافه نه‌ته‌وه‌ییه له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا به
به‌رجه‌سته بوونی ئه‌م مافه نه‌ته‌وه‌ییه ئه‌و ناوچانه‌ی که ئیستا له سه‌ر
هه‌رێمی کوردستاندا نیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌شی هه‌رێمی کوردستان.
سۆید. ستۆکهولم / 28
/ 5 / 2005
سوود وه‌رگرتن له
سه‌رچاوه‌ی سۆیدی