به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

 به‌رِێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌نابی مه‌سعود بارزانی

 سه‌لامی خواتان لێبێت

به‌ناوی خۆم و هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و هه‌موو لق و ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌روه‌ها به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی له‌ كوردستان گه‌مترین سڵاو و جوانترین پیرۆزبایی دڵسۆزانه‌ و هه‌ڵقوڵاوی ناو دڵمان پێشكه‌ش به‌ ئێوه‌ی به‌رِێز ده‌كه‌ین، ده‌پارِێینه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌تووتان بكات و پشتی سه‌رۆكایه‌تی و چالاكیه‌كانتان بگرێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ پێناوی خزمه‌تكردنی موسڵمانان و گه‌لی كوردمان به‌تایبه‌تی كه‌ درێژایی مێژوو تووشی هه‌زاران ناخۆشی هاتووه‌ هه‌ر له‌ سرِینه‌وه‌ی مۆركی كه‌سایه‌تی كوردی و زه‌وتكردنی مافه‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه‌كانی، هه‌مووشمان ده‌زانین ئه‌و كاره‌ نه‌ له‌گه‌ڵ شه‌رع و عه‌قل و مافه‌كانی مرۆڤ تێك ناكاته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌ جه‌نابتان چاوه‌رِێی ده‌كه‌ین چاودێری و گرنگیداناتنه‌ به‌ موقه‌ده‌ساتی ئیسلامی و زانایانی ئایینی له‌ كوردستان و جیهان، هه‌روه‌ها هێنانه‌دی ئه‌و مافانه‌یه‌ كه‌ ساڵه‌های ساڵه‌ لێمان زه‌وت كراوه‌ و جه‌نابیشستان هه‌میشه‌ داكۆكی له‌سه‌ر وه‌دیهێنانیان ده‌كه‌ی. خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتووتان بكات بۆ هێنانه‌دی به‌خته‌وه‌ریه‌كانی دین و دونیا و پێشكه‌وتنی گه‌لی كوردستان و گه‌شانه‌وه‌ی له‌ هه‌موو لایه‌نێكه‌وه‌.

 

[وقل اعملوا فسیری الله عملكم ورسوله والمۆمنون]

 

مه‌لا محه‌مه‌د ئاكره‌یی

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان/ هه‌ولێر