فرانس ڤان ئه‌نرات له‌به‌ر خۆپیشانده‌ران ئاماده‌ی دادگا نه‌بوو ... عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د 

 

وو خولی دادگایی فرانس ڤان ئه‌نرات تێپه‌رِی، هه‌ردوو خوله‌كه‌ ژماره‌ی كورده‌ ئاماده‌بووه‌كان ناگه‌یشته‌ 100 كه‌س، به‌لإم به‌هۆی ئه‌و ئاماده‌ كارییه‌ جوانه‌ی بۆ خۆپیشاندانه‌كان ئاماده‌ كرابوون، له‌ وێنه‌ی قوربانییان، پۆسته‌ر، لافیته‌.. . توانی سه‌رنجی ده‌زگا رِاگه‌یاندنه‌كانی جیهان بۆخۆی رِابكێشێت. وێنه‌ی خۆپیشان ده‌ران، چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌ گه‌ڵییان، فلیمی به‌رده‌م هۆڵی دادگاكان هه‌موو ته‌له‌فزیۆن و رِۆژنامه‌كانی جیهانی گرته‌وه‌، كه‌م رِۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆن هه‌بوو له‌ پانتایی جیهاندا هه‌واڵی كۆمه‌ڵ كوژی كوردییان ئه‌و رِۆژه‌ بلإو نه‌كردبێته‌وه‌، ئه‌وه‌یان رِانه‌گه‌یاندبێت كورده‌كان له‌ ئه‌نجامی ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌رییان ئه‌نجام دراوه‌ پێش 17 ساڵ، ئه‌مرِۆ ئه‌م تاوانباره‌یان هێناوه‌ته‌ پای دادگا، هه‌واڵی كاره‌ساته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و گۆپته‌په‌و بالیسان و سه‌رده‌شت و ئه‌نفالییان بلإو كرده‌وه‌. وێنه‌كان ته‌عبیرێكی زیندوو بوون له‌و تاوانانه‌ی كه‌ ئه‌نرات به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد ئه‌نجامی دابوو، وێنه‌كان ده‌ربرِی ئه‌و قوربانییانه‌ بوون ئه‌و له‌ ئه‌نجامی قازانجی خۆی مه‌رگی بۆیان هێنابوو، ئه‌و گازه‌ی بۆنی سێوو پرته‌قاڵی لێ ده‌هات منالإن به‌ خۆشییه‌وه‌ هه‌ڵییان ده‌مژی، ئه‌مرِۆ منالإن پێی ده‌ڵێن تاوانبار بۆ وات له‌ منالإنی كوردستان كرد. به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو ئه‌و وێنانه‌

 

شه‌رمه‌زار بوو، بۆیه‌ له‌ خولی دووه‌می دادگاییه‌كه‌ به‌گوێره‌ی هه‌واڵنێرییه‌كان ئانرات وه‌ك نارِه‌زایه‌تییه‌ك له‌ خۆپیشاندانی كورده‌كان له‌به‌رده‌م هۆڵی دادگا ئاماده‌ی خولی دووه‌می دادگاییه‌كه‌ نه‌بوو. ئاماده‌كارییه‌كان له‌م خوله‌ له‌هه‌موو رِوییه‌كه‌وه‌ له‌ خولی یه‌كه‌م زیاتر بوو، ژماره‌ی رِۆژنامه‌و گۆڤاره‌ ئاماده‌ بووه‌ بێگانه‌كان زیاتر بوو، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ش كورده‌كان ئه‌نراتییان زیاتر له‌ جاری پێشوو شه‌رمه‌زار كرد، جێی خۆیه‌تی ده‌ست خۆشی له‌ هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ بكرێت له‌ به‌رده‌م هۆڵی دادگا ئاماده‌ بوون، بوونییان له‌و رِۆژه‌ له‌و شوێنه‌ كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو له‌ ئاینده‌شدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر رِه‌وتی دادگاییه‌كه‌ ده‌بێت.

هێشتا دوو خولی دادگاییه‌كه‌ ماوه‌، ئه‌وه‌ی رِوونه‌ به‌شێكی زۆری ئاماده‌بووان هه‌ر ئاماده‌ ده‌بنه‌وه‌، به‌لإم ده‌شێت كورده‌كانی دیكه‌ی دانیشتوانی هۆڵه‌نده‌ ئه‌و سه‌ربه‌رزییه‌ بۆخۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ جاره‌كانی داهاتوو ئه‌وانیش به‌ هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌كی قوربانییان له‌ به‌رده‌م هۆڵی دادگاییه‌كه‌ نه‌ك ته‌نها ئه‌نرات، به‌ڵكه‌ هه‌موو كۆمپانییاو بازرگان و داگیركه‌رانی كوردستان شه‌رمه‌وار بكه‌ن.

ده‌تۆش به‌هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌ك له‌ داهاتوودا تاوانباران شه‌رمه‌زار بكه‌ن.