جه‌عفه‌ری بۆ خۆی ئه‌دزێته‌وه؟؟!! ... دلێر محمود سابیر
دیاره زستان گه‌لێ
سارده، كوردیش هه‌روا تێی گه‌یشتووه. كابرایه‌كی چاو داخستووی مڕو مووچ و
پێش خۆی نه‌بین مێشك زل و عه‌قڵ كورته بنه، سه‌رو فهسساڵ بێ له‌زه‌ت و
تێك قوپاوی وه‌ك جه‌عفه‌ری،هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه دیار بوو كه ئه‌وه بۆ جاری دووهه‌مه كه خۆی ئه‌دزێته‌وه و
داوای كورد زۆر بێ شه‌رمانه ڕه‌ت ئه‌كاته‌وه به بڕو بیانووی بێ بناغه
بۆ سه‌ردانی كوردستان و به‌شداری كردنی له مه‌راسیمه هه‌رگیز
نهخولقاوهكانی نێو كوردستان، جا بۆ بانگ بكرێ؟ ئه‌سڵه‌ن وه‌زیفه‌ی ئه‌و
نیه بێت یان مۆڵه‌تی پێ بدرێ بێ دانیشێ و شڵپه‌ی ده‌می بێت ئاخۆ له‌وه
زیاتری پێیه كه له په‌رله‌مانی عێراقیدا ههڵًی ڕشت كه نكوولی له
هه‌موو ئه‌و بنوودانه كرد كه داواكانی كوردی پێوه پا به‌نده، جا
ئه‌گه‌ر به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ئه‌وه ئاشكرابونێكی ته‌واوه بۆ نیاز‌و
نیه‌تێكی گلإوی ئه‌و بێ ههلًَوێستهی كه ئه‌مڕۆ كراوه‌ته سه‌رۆكی
وه‌زیران،
جه‌عفه‌ری هیچی پێ
نیه جگه له نه‌خشه‌ی هه‌ره‌س پێ هێنانی ڕێكه‌وتنه‌كانی شیعه‌و كورد جا
وا باشه ئێمه‌ش ئه‌و ئاگری ڕق و كینه‌ی جه‌عفه‌ری و كورد جۆش بده‌ین تا
ئه‌خیری به خێر بۆمان بگه‌ڕێته‌وه تا به یه‌كجاری ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌مان
به ده‌سته‌وه بێ كه جه‌نابی جه‌عفه‌ری هیچ مه‌رامێكی به كورد‌و دوا ڕۆژی
كورد نیه‌و حسابی بۆ ناكات تا ئێمه‌ش زووتر و به هه‌نگاوی خێرا تر بچینه
پێشه‌وه بۆ درووست كردنی ماڵی خۆمان و له گۆڕ نانی مه‌به‌ست و مه‌رامی
گلإوی جه‌عفه‌ری و دار‌و ده‌سته شلۆق و بێ به‌رنامه‌كه‌ی و ئه‌وانه‌شی له
پشتیه‌وه په‌مپی تێ ئه‌كه‌ن و له خشته‌یان بردووه.
جه‌عفه‌ری زۆر
كارامه نیه له بواره ئیداریه‌كانی ده‌وڵه‌تدا و ناتوانێ تا سه‌ر به
ڕێوه‌ی به‌رێ ناچار خۆی ئه‌دزێته‌وه و هه‌ل و مه‌رجه‌كانی ئه‌مڕۆ و
ئاسایشی پێ ناپارێزرێ و قسه‌ی تا بنی پێی بڕ ناكات،ناچار كه‌وتۆته
دژایه‌تی كورد كه وا تێ ده‌گات كورد بۆ ئایندهی عێراق ئه‌بێته سه‌ر
یهشهو پارچه پارچه‌یی خاكی عێراق به مه‌فهومی خۆی،زۆر دوور نیه هه‌ست
به نه‌قس نه‌كات چونكه پێشتر ده‌می دا دوورا بوو له عاستی ئێمه‌دا ڕووی
مه‌جلیسی نیه،
گرنگ بوونی نوێنه‌ری
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له كاتی ده‌ست نیشان و سوێند خواردنی سه‌رۆك
مه‌سعود بارزانی دا كه ئه‌بێته سه‌نه‌دێكی یاسایی و ئیعترافێكی ته‌واو
به‌و كیانه‌ی كه جه‌عفه‌ری فه‌ڕی پێوه نیه و تێی ناگات، دیاره له‌وه‌دا
نه‌ماوه نه جه‌عفه‌ری نه غه‌یری جه‌عفه‌ری ته‌حه‌موولی ئه‌و ڕۆژه بكه‌ن
كه بناغه‌یه‌كی پته‌وه بۆ كیانی كوردی و دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی
سه‌ربه‌خۆی كورد كه پشت به خوا و به كوێرایی ناحه‌زان بڕێكی كه‌می ماوه
فووی پیا كرێ،
جه‌عفه‌ری كه مل
كه‌چی ژێر عه‌له‌مه خوێناویه‌كه‌ی ڕژێمه ژێر پێ نراوهكهی به‌عسه، كه
ده‌ست و پێ به‌ستراوی ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بانده تیرۆرسته‌كانی (سه‌ر به خۆی)
یه‌تی پێی ئهتكه له ژێر سایه‌ی ئالإی كوردستان و ئالإی پیرۆزی سه‌ره‌تای
بوون به كۆماری عێراقی عه‌هدی عبدالكریم قاسم دا دانیشێ، و به
ئیهانه‌یه‌كی جه‌رگبڕی لێك ده‌داته‌وه بۆ ئایندهی خۆی و ماوه‌ی
حوكمه‌كه‌ی، به‌لإم خۆشیت بێ ترشیت بێ تۆزی ئه‌و ئالإیه پاش ماوه‌یه‌كی تر
ئه‌برێت به ئاسمانا له گشت كوردستانا له سایه‌ی هاتنی سه‌رۆكی كوردستان
دا، ئه‌و سهرینهبخه ژوور سه‌رت ئه‌م لاساریهی تۆ ده‌ستت داوه‌تێ
عاقیبه‌تی له سه‌ری خۆتدا ئه‌شكێته‌وه خوا بكات ئه‌وه بكه‌ی به
سهنعهتت تا پاش ئاخوڕی ئه‌و سیاسه‌ته‌ت به‌رامبه‌ر به كورد چاك
بدروویتهوه،ئه‌م جاره‌ش مه‌یه!! چونكه تۆ خاوه‌نی قسه‌ی خۆت نیت،
چونكه تۆ درۆزنی چونكه بێ مه‌وقیفی چونكه بێ ده‌سه‌لإتی!! ئه‌گه‌ر نا تۆ
سه‌رۆكی وه‌زیرانت پێ ئه‌ڵێن بۆ وولإتێك كه سه‌ر له نوێ بنیات
ده‌نرێته‌وه، ئه‌بوایه قدوه بویتایه بۆ هه‌موو هه‌نگاوێ كه ئه‌و
وولإتهی پێ درووست ده‌بێته‌وه سه‌ر له نوێ!! ئه‌گه‌ر نا ئهبوایهشهو
نخوونیت بكێشایه بۆ ئه‌نجام دانی موعجیزه‌یه‌كی وا گرنگ له وولإتێكی
هه‌ڵوه‌شاوی وه‌ك عێراق دا!! ئه‌بوایه زۆرترین كاتت بۆ پێشوازی و به ڕێ
كردنی ئه‌و هه‌له مێژووییه ته‌رخان بكردایه تا له ده‌ستووری عێراقیدا
جێگایه‌كی گه‌وره‌و مێژوویه‌كی پرشنگدار دیاری بكات و بۆ تۆش سه‌روه‌ری بێ
نه‌ك شه‌رمه‌زاری و ڕیسوایی هه‌تا هه‌تایی و سبه‌ینێ ڕوو به ڕوو
بوونهكهكانت له گه‌ڵ سه‌رۆكێكی وه‌ك بارزانیدا ئه‌بێ عه‌ره‌قی ساردی پڕ
له عار و سه‌ر شۆڕی هه‌ڵڕێژیت نه‌هاتنت دان نه نانه به هه‌موو مافێكی
كوردا به‌لإم دڵنیا به ئه‌و سنووره سوورهشمان به‌زان كه تۆ و زۆری تری
وه‌ك تۆ بتوانن توخنی بكه‌ون جارێكی تر،به‌لإم گرنگ ئه‌ندامانی
حكومه‌ته‌كه‌ته و سه‌رووی هه‌مویان سه‌رۆكی په‌رله‌مانه كه له گه‌ڵ
هاتنه‌وه‌یان بۆ لای جه‌نابت به پێلإوهكانیانهوه تۆزی شه‌رمه‌زاری
تۆیان هه‌ڵگرتووه كه دیاری هه‌موو كورد بۆ تۆی دڵ ڕه‌ش و دۆڕاو.
سه‌د جار پێت حه‌رام
بێ ئه‌و ڕێزه‌ی كورد له تۆی گرت به‌وه‌ی كورسیه‌كی له هۆڵی په‌رله‌مان بۆ
دانا بووی سه‌د مه‌خابن شایانی ئه‌وه نه‌بویت، ئه‌ی ئه‌بێ هیچت پێ مابێ؟؟
كه‌واته سه‌رت بخه‌ره ژێر باڵه‌كانت با له‌وه زیاتر شه‌رمه‌زار نه‌بیت.