په‌یامی پیرۆزبایی
به‌ڕێز
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کردستان
هه‌ڵبژاردنی
به‌ڕێزتان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن پارڵمانی
کوردستانه‌وه شادی خسته ناو دڵ و ده‌روونی هه‌موو دڵسۆزان و تێکۆشه‌ران
و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵی سته‌م لێکراوی کورد له
هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان.
هه‌ڵوێستی ژێرانه و
نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی جه‌نابتان به تایبه‌تی له کاته هه‌ستیار و
چاره‌نووس سازه‌کانی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان له
به‌رانبه‌ر پیلانی ڕۆژانه‌ی نه‌یارانی کورد، هه‌روه‌ها بایخ دان به
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی،پشتیوان و یاریده‌ده‌رێکی به هێزی
پرۆسه‌ی به‌ره‌و پێشچوونی دێمۆکراسی و یه‌کڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی و نزیک
بوونه‌وه له ئامانجه سه‌رکیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه.
بێگومان
ده‌ستکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان کارتێکه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر
بهشهکانیتری وڵاته دابه‌شکراوه‌که‌مان داناوه و سه‌قامگیربوون و
گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و ڕه‌وته،له ئاواتی له‌مێژینه‌مان،پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی کورد،نیزیک ده‌کاته‌وه.
سه‌رکه‌وتنتان له‌و
ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یی و مێژووییه‌دا، به ئاوات ده‌خوازین.
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی
گۆڤاری "هاوار". ئا‌ڵمانیا
تاهیر حکمه‌ت.
مه‌نسوور سیدقی. تاهیر بهرهون. ئه‌نوه‌ر مه‌حه‌ممه‌د. حوسێن به‌خشی.
14. 6. 2005