سپێده‌ی سۆزێکی مه‌ستانه بۆ جارێکی دی بۆ ئه‌م جه‌ژنی له‌دایکبوونه رۆحی خۆی بۆ کردوینه‌ته دیاری .....به‌هجه‌ت یه‌حیا پاش فه‌نابوون سه‌فه‌رێکی عارفانه‌ی ترمان پێده‌کات به سۆزێکی مه‌ستانه‌وه ده‌روانێته سپیده ..... ئه‌و که رۆحی چۆته حالی فه‌نابوون زۆر ده‌ترسێ له تاو دووری ئازیزان دنیا له ناو فرمێسکا وون کات!! به‌هجه‌ت سۆزی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی له ڕیگه‌ی په‌یڤه‌کانی هێمنی مام نادر و نه‌ورۆزی مانگرهوهیه و ده‌نگی خانمه هونه‌رمه‌ند کۆمیکۆ و ده‌ست و په‌نجه‌ی ره‌نگینی کارزان مه‌حموودیش هاوسه‌فه‌ری نه‌غمه‌ی ده‌نگێتی. (سپێده‌ی سۆزێکی مه‌ستانه) که دواهه‌مین ئه‌لبومی به‌هجه‌ته له ڕێگه‌ی رادیوی نه‌واوه بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و ئێستا له بازاردا ده‌ست ده‌که‌وێت. وێرای پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له به‌هجه‌ت یه‌حیا خوازیارین له شه‌یدایانی ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده که ته‌نها سیدی ئۆریجناڵ بکڕن وخۆیان به‌دووربگرن له کۆپیکردنه‌وه ، دڵنیابن ئه‌مه جوانترین ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستییه به‌رامبه‌ر هونه‌ره‌که‌ی به‌هجه‌ت یه‌حیا.
زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌لبوومه: ناوی ئه‌لبوم: سپیده‌ی سۆزێکی مه‌ستانه تراکه‌کان: 1. وه‌ره ئه‌مشه‌و شیعر / هێمن مام نادر ،ئاواز / به‌هجه‌ت ، میوزیک / کارزان مه‌حمود 2. سپیده‌ی سۆزێکی مه‌ستانه شیعر / هێمن مام نادر ،ئاواز / به‌هجه‌ت ، میوزیک / کارزان مه‌حمود 3. هه‌توان شیعر / هێمن مام نادر ،ئاواز / به‌هجه‌ت ، میوزیک / کارزان مه‌حمود 4. نه‌مکرد ئۆخه‌ی شیعر / هێمن مام نادر ،ئاواز / به‌هجه‌ت ، میوزیک / کارزان مه‌حمود 5. به‌یادی ئێوه شیعر / هێمن مام نادر ،ئاواز / به‌هجه‌ت ، میوزیک / کارزان مه‌حمود 6. حاڵی گریان شیعر / هێمن مام نادر ،ئاواز / به‌هجه‌ت ، میوزیک / کارزان مه‌حمود 7. نامه‌ی دایکێک شیعر / نه‌ورۆز عه‌باس ، ئاواز و میوزیک / به‌هجه‌ت یه‌حیا
میکس و ماسته‌رین : ئارا ئه‌حمه‌د
بۆ گوێگرتن له به‌شێکی سترانه‌کان کلیکی وێنه‌که‌ی خواره‌وه بکه:
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت