ته‌ها كه‌ریمی ...ده‌رهێنه‌رێك بۆ ئایینده
به‌ختیار شێخ مسته‌فا
كامێرا به‌هێواشی له‌سه‌ر پرچه سپییه‌كانی (فه‌قێ برایم)ه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆسه‌ر چاوه خه‌مگینه‌كانی له‌كاتێكدا تیشكی خۆر له‌نێوان تاڵه‌كانی پرچییه‌وه گوزه‌رده‌كات ، ئه‌م گرته‌یه‌و گه‌لێك گرته‌ی كلۆزی ناو فیلمی (كوێستانی سپی) یارمه‌تیده‌ره تا ڕۆبچینه ناوناخی كه‌سه‌ری پاڵه‌وانی فیلمه‌كه ، ئه‌و ناخه‌ی كه توڕه‌یه له‌خۆی ، له‌ده‌وروبه‌ر ، له‌هه‌موو ئه‌و ساتانه‌ی به‌رِێیكرد وله‌كه‌سێك ده‌گه‌ڕا تا داستانی ئێره‌ی بۆ بگێرِێته‌وه . داستانی ئێره ، به‌سه‌رهاتی سپییه به‌ردی ناو چه‌مه‌كانه ، به‌سه‌رهاتی ئه‌سپه‌رِه‌شه‌كه‌ی فه‌قێ برایم وئه‌و ته‌رمانه‌یه كه پاش كوشتن‌یان گورگانخواردوو بون وكه‌سێ نه‌بوو ده‌موچاویان بناسێته‌وه ! داستانی گوله تۆپ و هاوه‌ن وفیشه‌ك وته‌قه‌مه‌نییه ، داستانی جامانه رِه‌ش وسوورو سه‌وزو شین وڕه‌نگه‌كانی دیكه‌یه ،داستانی سپی بوونی پرچی فه‌قێ برایمه پاش مه‌رگی فه‌رهادی تاقانه كورِی . یان ده‌كرێ له‌برى هه‌موو ئه‌مانه بڵێین داستانی شاخه ، ئه‌و شاخه‌ی كه‌سێكی وه‌كو فه‌قێ برایم له‌نزیكه‌وه ده‌زانێ چی تێدا ده‌گوزه‌رێت ! یه‌كه‌م حیزبی شاخ جامانه رِه‌شه‌كان بوون ، جامانه سووره‌كان هاتن و جامانه رِه‌شه‌كان توورِه‌بوون ، جامانه شینه‌كان هاتن وجامانه سووره‌كانیان تورِه‌تر كرد رِه‌نگه‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه ، جامانه رِه‌شه‌كان ووتیان: "شاخ ده‌بێت ته‌نها یه‌ك حیزبی لێبێت" ، جامانه سووره‌كان گوتیان: "ئه‌و یه‌كه ئێمه‌ین" ئه‌وانی تریش هه‌روایان ووت ، له‌و نێوه‌نده‌دا كاری فه‌قێ برایم بووه گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی نێوان حیزبه به‌شه‌رِ هاتووه‌كان ، ئه‌و هه‌میشه به‌ته‌نها ته‌رمه‌كانی ده‌خسته سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی ، كه‌س ده‌ستی نه‌ده‌دایه ته‌رمی كوژراوه‌كان ، به‌گڵاویان ده‌زانین ، كه‌چی هه‌مان ته‌رم به‌پێنج شه‌ش كه‌س داده‌گیرا و به‌شه‌هیدو قاره‌مان ده‌درایه قه‌ڵه‌م ! ئه‌م ده‌كوژراو بێ گۆرِ ده‌بوو ، ئه‌و ده‌كوژراو بێ شوێن ده‌بوو ، هه‌ر دایك بوو وێڵی دۆزینه‌وه‌ی گۆرِی جگه‌رگۆشه‌كه‌ی بوو هه‌ر خوشك بوو له ته‌رمی براكه‌ی ده‌گه‌رِا، زۆر جاریش فه‌قێ برایمی جگه‌رسووتاو گۆرِی فه‌رهادی كورِی نیشانی ئه‌و كه‌سانه ده‌دا كه گۆرِی خۆشه‌ویسته‌كانیان بزركردبوو، به‌میانی ده‌ووت: ئه‌مه گۆرِی كورِه‌كه‌ته ، به‌ویتریانی ده‌وت: ئه‌مه‌یان گۆرِی براكه‌ته ، لای ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌كان چوونیه‌ك بوون ، هه‌موو به‌فه‌رهادی كورِی ده‌چوون !! لێره‌وه تێده‌گه‌ین فه‌قێ له‌چی توورِه‌یه ؟ تێده‌گه‌ین بۆ هه‌ندێك جار حه‌زده‌كات كه جوێن بدات ، له‌وه ده‌گه‌ین بۆچی كاتێك بێتاقه‌ت ده‌بێت په‌ناده‌باته به‌ر باخه‌كه‌و قسه‌كانی (كاك دكتۆر) ی وه‌بیردێته‌وه ؟ دكتۆر هه‌میشه ده‌یووت "گه‌ر حیزبمان سه‌ربكه‌وێت چیدی منداڵه‌كان مل باریك نابن، ژنه‌كان چاو ئێشه ناگرن ، رِێگه‌ی دووری ئه‌م قه‌د شاخانه وه‌ك شووتی قاش قاش ده‌بن ، ده‌سته زبر‌و قڵیشاوه‌كان نه‌رم ده‌بنه‌وه وه‌ك په‌نیری تازه...." ، فه‌قێ هه‌میشه خه‌ونی به‌و باخه‌وه ده‌بینی ! هه‌رگیز سوكنایی به‌هیچ نه‌ده‌هات ، ئه‌و نماینده‌ی نه‌وه‌یه‌كه كه شه‌رِی هه‌موو رِه‌نگه‌كانی بینی ، خۆی گوته‌نی ته‌رمی شازده حیزبی ئاڵ وگۆرِ كرد ، بۆ هه‌مو ته‌رمێك مشتێك به‌ردی سپی له‌چه‌مه‌كه ده‌رده‌هێنا! فه‌قێ تورِه‌و بێزار دوایین ته‌رم ده‌خاته سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی و لێده‌گه‌رِێت تا ئه‌سپه‌رِه‌ش به‌ته‌نیا به‌مه‌نزلگای خۆی بگه‌یه‌نێت، له‌دیمه‌نێكی سیحر ئامێزدا ئه‌سپه‌رِه‌ش له‌نێو چه‌می پێش ئاوایی‌دا سه‌رسم ئه‌دات و وه‌خۆی ده‌كه‌وێت تا رِاست بێته‌وه ،ئه‌و له‌هه‌وڵداندایه تا رِاست بێته‌وه‌و فه‌قێش له‌كه‌سێك ده‌گه‌رِێت تا داستانی ئێره‌ی بۆ بگێرِێته‌وه ... سه‌ره‌نجام ئه‌سپه‌رِه‌ش خۆی رِاست ده‌كاته‌وه‌و له‌ناوچه‌مه‌كه‌دا رِێ ده‌گرێته‌به‌ر له‌و لاشه‌وه ئاوی چه‌مه‌كه لاشه‌و تابوتی بێنازی لاوه كوژراوه‌كه هێدی هێدی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات . ته‌ها كه‌ریمی له‌رِێگه‌ی دیمه‌نه كاریگه‌ره‌كانی فیلمی (كوێستانی سپی) ه‌وه ده‌مانخاته به‌رده‌م چه‌ندین پرسیار و گومان ، كه‌م جار رِێده‌كه‌وێت له‌كورته فیلمێكدا ده‌رهێنه‌ر هێنده بابه‌ت وپرسیارت بخاته به‌رده‌م ، به‌ڵام ته‌ها له‌و ده‌رهێنه‌رانه‌یه كه‌هه‌وڵی داوه سه‌رجه‌م ئه‌و 30خوله‌كه‌ی كاتی ته‌واوی فیلمه‌كه پێكدێنێت بخاته خزمه‌تی به‌رجه‌سته‌كردنی بیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌وه ، ئه‌وه‌شی به‌پله‌ی یه‌كه‌م یارمه‌تیداوه له‌گه‌یاندنی كاره‌كه‌ی ، رِۆڵی كامێرامان ( كه‌یوان یوسفی)ه كه توانیویه‌تی هه‌قی ته‌واو بدات به گرته‌كانی ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر رِۆڵی ته‌ها خۆی فه‌رامۆش نه‌كه‌ین له هه‌ڵبژاردنی تۆنی رِه‌نگه‌كان و گۆشه‌و دووری گرته‌كان و زه‌مه‌نی دیمه‌نه‌كان و وردی له‌هه‌ڵبژاردنی لۆكه‌یشن، وێرِای وریایی له‌مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ئه‌م فیلمه كه كه‌سێكی ئاساییه نه‌ك ئه‌كته‌رێك ، ئه‌مه‌ش هه‌میشه ده‌رهێنه‌ر ده‌خاته ژێر بارێكی گرانه‌وه ، به برِوای من هه‌رئه‌مه‌شه وایكردووه ته‌ها په‌نا به‌رێته به‌ر سه‌ردی كه‌سی یه‌كه‌م نه‌ك دایالۆگ . ته‌ها كه‌ریمی كه‌خه‌ڵكی بانه‌یه وده‌رچووی به‌شی سینه‌مای زانكۆی تارانه به‌ویست بێت یان بێ ئاگا چۆته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه‌وه كه ده‌رهێنه‌ره كورده‌كانی رِۆژهه‌ڵات كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن ، به‌تایبه‌تیش له‌هه‌ر یه‌كێك له‌م رِووانه‌وه: یه‌كه‌م پشتكردنه شار‌و هه‌ڵبژاردنی سیناریۆیه‌ك كه سروشت له‌ئامێز بگرێت ، دووهه‌م به‌كارنه‌هێنانی میوزیكی وێنه‌یی ، سێهه‌م پابه‌ند نه‌بوون به‌به‌كارهێنانی ئه‌كته‌ر بۆ نواندنی رِۆڵی كه‌سایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تیش رِۆڵی سه‌ره‌كی ، به‌هه‌رحاڵ ئه‌و ئه‌گه‌رچی هه‌مان ئه‌و ئامرازانه‌ی به‌كارهێناوه به‌ڵام توانیویه‌تی تایبه‌تمه‌ندی خۆی بپارێزێت و هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش وایكرد كه له‌نێو ده‌یان فیلمی نمایشكراوی فیستیڤاڵی كورته فیلمی تاران‌دا خه‌ڵاتی باشترین فیلم به‌ده‌ستبهێنێت . به‌گشتی ده‌توانین بڵێین : كورته‌فیلمی (كوێستانی سپی) كه به‌بودجه‌یه‌كی كه‌م به‌رهه‌مهاتووه‌و یه‌كه‌م ئه‌زمونی سیناریۆ وده‌رهێنانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده لاوه‌یه تا رِاده‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتوو بوو ، دیاره ئه‌م نه‌فه‌سه‌ی ته‌ها بۆ كورته فیلم زۆر شیاوه ، به‌ڵام فیلمی درێژ نه‌فه‌سێكی تری سیناریۆ ومیكانیزمێكی تری ده‌رهێنان ده‌خوازێت ، پرسیارێك كه لێره‌دا بێته ئاراوه ئه‌وه‌یه ، ئایا ته‌ها كه‌ریمی ده‌توانێت په‌ی به‌و جیاوازیانه به‌رێت و له‌داهاتوودا فیلمێكی درێژی شایسته‌مان پێشكه‌ش بكات؟ پرسیارێكه ته‌نها به‌رهه‌مه‌كانی ئایینده‌ی ته‌ها خۆی ده‌توانێت وه‌ڵاممان بداته‌وه.
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت