هونةري كوردي ثصويستي بة كولتووري بةعسيزم نيية..!! ... فةخرةدين
تاهير
رژێمی
به‌عسی گۆڕ به گۆڕی فاشی وکولتووری به‌عسیزم مێژووێکی ره‌ش و پر
له کاره‌سات و قڕکردنی هه‌یه
بۆ ئێمه‌ی گه‌لی کورد له باشووری کوردستاندا، که ئه‌میشیان
به‌رهه‌می [35] ساڵه‌ی ئه‌و رژێمه فاشییه که وه‌ک دیارییێکی
ره‌ش بۆی به‌جێهێشتووین. له‌و بڕوایه‌دام هه‌ر تاکێکی کورد له
زاکیره‌ی دا زه‌برو زه‌نگ و تۆقاندنی رژێمی به‌عسی گۆڕ به گۆڕی
له مێشک‌دا تۆمار بووه. به‌عس و رژێمه بۆگه‌نه‌که‌ی به درێژایی
حوکمی ره‌شیان چی مرۆڤایه‌تی پێی ناخۆش بوو کردییان و رژێمی
فاشیستی به‌عس بریتییه له: (ئه‌نفال،
کیمیابارانی هه‌له‌بجه، خاپوور کردنی هه‌زاران گوندی کوردستان،
ژه‌هراوی کردنی کانیاوه‌کانی کوردستان، گۆڕی به کۆمه‌ڵ، زیندان و
سێداره و. . . هتد) .
پێتان وایه
دوای ئه‌م هه‌موو مه‌رگه‌ساته‌ی که بهسهرمیللهتهکهمانیان
داهێنا، ھه‌روا به ئاسانی له‌بیرمان ده‌چێته‌وه. .؟
که‌چی مخابن
وه‌ک هه‌ستی پێده‌که‌ین و ده‌بینین زانکۆ و میدیای کوردی دوای
سینزهههمین ساڵی حوکمڕانی خۆی تازه به تازه ده‌خوازن کولتووری
به‌عسیزم له کوردستاندا بژێننه‌وه. زانکۆ مامۆستای کۆنه به‌عسی
له به‌غداوه قه‌رز ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رس له زانکۆکانی
کوردستان بڵێنه‌وه، وه‌ک وابێ ئێـمه به خۆمان زانا و مامۆستای
له‌م جۆره‌مان نه‌بێت و هه‌روا میدیای کوردیش قه‌شمه‌رجاڕی
شانۆکاری کۆنه به‌عسی عه‌ره‌بی عیراقی ده‌هێنن و به‌رنامه‌ی
که‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه ئاسمانییه‌کانیان گوایه پێ ده‌وڵه‌مه‌ند
ده‌که‌ن. که به‌راستی نه‌ک هه‌ر سووکایه‌تی کردنه به خوێنی
شه‌هیدان و به‌س، به‌ڵکو خیانه‌ته به به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کانی
کورد و سه‌رجه‌م گه‌لی کوردستان. چونکه ئێمه جارێکی دیکه به
سووک و ئاسانی کولتووری نه‌ته‌وایه‌تیمان له ژێر ده‌ستییان
داده‌نێینه‌وه و ده‌ڵێن ده‌فه‌رموون جارێکی دیکه‌ش هه‌موو شته
جوانه‌کانم ئه‌تک بکه‌نه‌وه. ده‌فه‌رموون جارێکی دیکه کولتووری
نه‌ته‌وایتیمان پر بکه‌ن له بیر و بۆچوونی به‌عسیزم و له
پاڵیشیدا وانه‌ی پان عه‌ره‌بیزم و شۆڤێنزمی عه‌ره‌بی فێری نه‌وه‌ی
ئه‌مرۆ و ئایندهی ڕۆڵه‌کانی کوردستانی بکه‌ن. . .! !
له راستیدا
ماوه‌ی سێنزه ساڵه نه‌وه‌یه‌ک له کوردستان پێگه‌یشتووه که به
کولتووری به‌عسیزم و پان عه‌ره‌بیزم نامۆیه، که‌چی خه‌ریکه ئێوه
به‌بێ ئاگاییه‌وه، یانیش به ده‌ستی ئه‌نقه‌سته‌وه ده‌تانه‌وێت
به‌م کولتووره بۆگه‌نه په‌روه‌رده بکرێن، ئاخ چ کاره‌ساتێکی
گه‌وره و چ شهرمهزاریێکه له هه‌مبه‌ر خوێنی پاکی شه‌هیدان و
بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌کانیان له‌لایه‌ک و سه‌رجه‌می گه‌لی کوردستان
له‌لایه‌کی دیکه‌وه دژ به سه‌روه‌ری نهتهوایهتیمانی ئه‌نجام
ده‌ده‌ن.
خوێنه‌رانی
قه‌درگران ببوورن که له ده‌ستپێکدا به‌م پێشه‌کییه ده‌ستم
پێ‌کرد، چونکه خۆ ده‌متوانی به‌بێ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته
بخه‌مه ڕوو، به‌لآم به‌باشم زانی جارێکی دیکه برینه‌کانمان
بکوڵێنینهوه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئازاره‌کانمان بکه‌ین،
ئه‌گه‌رنا ناتوانین له ده‌رده کوشنده‌کان به‌باشی تێبگه‌ین.
مرۆڤ هه‌تا
ئازار و جه‌ور و سته‌م نه‌چێژێ، له‌مانای ئازادی وخۆشی ژیانی
ولآته‌که‌ی به‌باشی تێناگات.
هه‌ر چه‌ند
ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنیم له سه‌ته‌لایتی
کوردستان به زمانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ شانۆکارێکی عه‌ره‌بی عیراقی
به‌نێوی (دکتۆر فاضل خلیل) بینی.
به‌رله‌وه‌ی
باس له نێوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌ی ناوبراو بکه‌م، پێم باشه ئاورێکی
خێرا له ژیان و
هه‌ڵوێستی
به‌عسی بوون و کۆنه سیخور و موخابراتێکی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس،
به‌ناوی (د. فاضل خلیل) بده‌مه‌وه و بزانین له سه‌رده‌می
حوکمڕانی حوکمی ره‌شی به‌عسی له‌ناوچوو دا، چ جۆره ڕۆڵێکی خراپی
دژ به میلله‌تی کورد به گشتی و هونه‌ری کوردی به‌تایبه‌تی
بینیوه.
[فاضل خلیل]
پێش سالآنی حه‌فتاکان ئه‌ندامی حیزبی شیوعی بووه و له ده‌ستپێکی
سالآنی حه‌فتادا بۆته ئه‌ندامی به‌عس و هه‌ر به‌وه‌نده
نه‌وه‌ستاوه بۆته سیخور و موخابه‌راتی رژێمی به‌عس.
هه‌ر
ئه‌وه‌بوو له ده‌ستپێکی سالآنی هه‌شتاکان له‌سه‌ر لیستی به‌عس بۆ
خوێندن ره‌وانه‌ی بولگاریا کراوه و دکتۆرای له بواری شانۆ
به‌ده‌ست هێناوه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا، به‌ماوه‌یه‌کی
که‌م کراوه‌ته عه‌میدی ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدا.
هاورێیه‌که‌م
هه‌یه له سوید، که شانۆکارێکی ناسراوی کورده، بۆی گێرامه‌وه و
وتی: (له‌ده‌ستپێکی
سالآنی حه‌فتاکان که له ئه‌کادیمیای
شانۆ له شاری به‌غدا ده‌مانخوێند، ئه‌و[ فاضل خلیل] ه، ئه‌وکاته
وه‌ک بهعسیێکی سیخور ده‌ناسرا. هه‌ر ئه‌و هاورێیه‌م له درێژه‌ی
قسه‌کانیدا وای نیشان دا که[ فاضل خلیل ] گاڵته‌ی به‌بوونی کورد و
کوردستان و شانۆ و هونه‌ره‌که‌شی داهات. له‌دوای نسکۆی شۆرشی
ئهیلوول له ساڵی [1975] دا، ئه‌و خوێندکارانه‌ی به نیازی خوێندن
ڕوویان ده‌کرده ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدا بۆ
خوێندن، که به‌شێک له‌وانه مرۆڤی ترسنۆک و خۆویست بوونه
له‌سه‌ر ده‌ستی[ فاضل خلیل و سلاح قه‌سه‌ب] کراون به به‌عسی، یان
به‌واتایێکی دیکه به تۆقاندن کراون به به‌عسی و. . . . هتد)
. براده‌رێکی دیکه‌ش له هه‌ولێر ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
بۆی گێرامه‌وه و وتی: (هه‌ندێک له‌و
خوێندکارانه‌ی له ئه‌کادیمیا له به‌شی شانۆ بوون، به سووک و
سانایی ببوونه به‌عسی، له پاڵ ئه‌وانه‌شه‌وه ده‌چوون بۆ لای[
سلاح قه‌سه‌ب] ی سیخوری به‌عس و ماڵه‌که‌یان بۆ گه‌سک ده‌دا، که[
سلاح قه‌سه‌ب] مامۆستای ئه‌کادیمیای به‌شی شانۆ بوو و رۆژانه‌ش به
جل‌و به‌رگی جه‌یشی شه‌عبی ده‌چووه ئه‌کادیمیای شانۆ بۆ ده‌رس
وتنه‌وه. بێگومان[ فاضل خلیل] یش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه
هه‌ڵسوکه‌وتی له ئه‌کادیمیا له‌گه‌ڵ خوێندکارانیدا کردووه)
.
لێره‌دا
ده‌گه‌رێمه‌وه سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی سه‌ته‌لایتی
کوردستان که له‌گه‌ڵ [ د. فاضل خلیل] دا ئه‌نجامدرا بکه‌م، که
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا وتی: (ئێستا
نیازم وایه بچمه هه‌ولێر و
سلێمانی له ئه‌کادیمیای هونه‌ری هه‌ر دوو شاردا له به‌شی شانۆ
وه‌ک مامۆستا ده‌رس بڵێمه‌وه) .
جارێ پێش
هه‌موو شتێک ئه‌و بۆره پیاوه که[ فاضل خلیل] ه، سه‌ربه‌خۆ
ناڵێت من ده‌چم بۆ هه‌ر دوو شاره‌که بۆ وتنه‌وه‌ی ده‌رسی شانۆ،
ئه‌گه‌ر داوای لێنه‌کرا بێت.
ئه‌ز که
هاوین له کوردستان بووم، براده‌رێکی شانۆکارم که له ئه‌وروپا
گه‌رابۆوه و ماسته‌ری له بواری شانۆ به‌ده‌ست هێناوه، له
وه‌ڵامی پرسیارێکمدا وتی: (له‌و
ئه‌کادیمیا هونه‌رییه‌ی له زانکۆی هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه، پسپۆرمان
له بواری ده‌رس وتنه‌وه‌ی شانۆ زۆر که‌مه، ناچار ده‌بین هه‌ندێک
مامۆستا له به‌غدا بانگهێشت بکه‌ین بۆ ده‌رس وتنه‌وه له
کوردستان) .
منیش پێم گۆت
برای به‌رێز گه‌لی کورد پسپۆری له بواری شانۆدا که‌م نییه،
ئه‌گه‌ر هه‌نوکه له کوردستانیش نه‌ژین به‌شێکیان له ولآتانی
ئه‌وروپادا ده‌ژین، ده‌کرێت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دروست بکرێت بۆ
گه‌ڕانه‌وه و ده‌رس وتنه‌وه. ئێوه هه‌ر مامۆستایه‌ک له به‌غدا
بانگهێشت بکه‌ن له کۆنه به‌عسیه‌کان زێده‌تر که‌سێکی دیکه‌تان
ده‌ست ناکه‌وێت. ئێ خۆ ئه‌و کۆنه مامۆستایانه‌ی به‌عس، به
کولتووری به‌عسیزم خۆیان و خوێندکاره‌کانیان په‌روه‌رده کردووه،
پێت وانییه هه‌ر به‌م کولتوورهشهوه دێنه‌وه کوردستان. به‌عس
به ملیۆنان دۆلاری بۆ په‌روه‌رده‌کردن له‌سه‌ر سیستێمی به‌عسیزم
ته‌رخان کرد. له درێژایی ئاخاوتنهکهمدا پێم گۆت کاکه گیان
کاتێک هونه‌رمه‌ندێکی
کوردی خاوه‌ن
ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی بواری شانۆ له ئه‌وروپا ده‌گه‌رێته‌وه
هه‌ر شانۆکارانی کوردن له کوردستان ناڵێم هه‌ر هه‌موویان به‌لآم
به‌شێكی زۆریان له جیاتی پێشوازی گه‌رمی هونه‌رییان لێ بکه‌ن،
مخابن خه‌ریکی بلآوکردنه‌وه‌ی قسه‌و قسه‌ڵۆک ده‌بن له دوایاندا.
که‌چی کاتێ کۆنه بهعسیێکی شانۆکار له به‌غداوه بێت، هه‌موو له
پێشوازی دا ده‌بن و سه‌رو ڕوومه‌ته ژه‌هراویه‌کانیان
ده‌لێسنه‌وه. دواتر پێم گۆت تکایه واز له‌و پرۆژه خه‌ته‌رناکه
بهێنن، چونکه هه‌ر سیستێمی په‌روه‌رده‌یه ده‌توانێت کۆمه‌ڵگا
یان به‌باشی یان به خراپی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببات و بیگۆڕێت و. .
. هتد) .
ئه‌وجا
نازانم ئه‌وه‌ی[ فاضل خلیل] له‌لایه‌ک و ئه‌وه‌ی[ راسم الجمیلی ]ش
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به کۆمێدیا یان به تراژیدیای بچوێنم. .! !
[ راسم
الجمیلی ] له ده‌ستپێکی سالآنی شه‌سته‌کاندا یه‌کێک بووه له
دامه‌زرێنه‌رانی ئێستگه‌ی [ صوت القوات المسلحه] ئه‌مه‌یان قسه‌ی
خۆم نییه گۆرانی بێژی کۆنه به‌عسی[ یاس خضر ] که ده‌یان گۆرانی
به‌سه‌ر به‌عس و صدام وتووه، هه‌ر له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنی
که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی کوردستان دا نیشان درا و له یه‌كێک له
بیره‌وه‌ریه‌کانیدا ئه‌وه‌ی گێرایه‌وه که له‌گه‌ڵ [ راسم الجمیلی
] دا له‌و ئێستگه‌یه‌دا کاری کردووه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و ئێستگه‌یه
ڕۆڵێکی هه‌ره خه‌ته‌رناکی دژ به کورد و شۆرشه ڕه‌واکه‌ی
بینیوه، که له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌زاران عه‌ره‌بی شۆڤینیزمی بۆ
دژایه‌تی کردنی شۆرشی کورد لێ هانداوین.
[ راسم
الجمیلی] له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی گۆڕ به گۆڕدا [ ضابط الامن ]
ی شانۆکارانی به‌غدا بووه، هه‌تا [9] ی نیسانی ساڵی پار که صدام
و رژێمه بۆگه‌نه‌که‌ی له ناوچوون، [ راسم الجمیلی] سیخورێكی ئه‌م
رژێمه بووه. که‌چی هه‌ر ساڵی پار له شاری سلێمانی بانگهێشت کرا
و به رێز و قه‌درێکی زۆره‌وه و گیرفانهکانیشی لهگهلآی سه‌وز[
دۆلار] پر کران. ئه‌وه هه‌نوکه‌ش له شاری هه‌ولێر و که‌ناڵی
سه‌ته‌لایتی کوردستان، به‌رنامه‌یه‌کی به‌ناوی [ لیالی رمضان ] له
ئاماده کردن و ده‌رهێنانی خۆی شه‌وانه پێشکه‌ش ده‌کات.
هه‌ندێک
شانۆکاری عه‌ره‌بی شیوعی که خه‌ڵکی عیراقن و هه‌نوکه دانیشتووی
شاری ستۆکهۆلمی سویدن و به‌م شێوه‌یه[ راسم الجمیلی] ده‌ناسن و
ده‌بێژن: { راسم الجمیلی شانۆکار نییه،
به‌ڵکو قهشمهرجاڕێكی نێو
شانۆکارانی به‌غدایه }.
مخابن میدیای
کوردی له کوردستان که‌وتۆته ده‌ست خه‌ڵکی هه‌ڵپه‌رست و نه‌زان،
ئه‌گه‌رنا به‌م شێوه‌یه میدیای کوردی به‌رامبه‌ر بینه‌رانی
ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان خۆی به‌م سه‌قه‌تییه نمایش
نه‌ده‌کرد. له جیاتی داوا له خه‌ڵکی پسپۆری بواره جیاکانی
میدیای کوردی و هه‌روا هونه‌ری شانۆ و سینه‌ما و ئه‌ده‌بیات و
میژوو و. . . . هتد، بکردایه، که‌چی هه‌تا ئێستاش داوا له خه‌ڵکی
نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار ده‌کرێت ڕۆڵی خۆیان ببین. ئه‌گه‌رنا
ده‌بوایه وانه‌بوایه که هه‌نوکه وایه. . .! !
ئه‌گه‌رنا
له سه‌رده‌می ئازادی کوردستاندا، هونه‌ری کوردی پێویستی به
قه‌رزکردنی کولتووری به‌عسیزم نه‌ده‌بوو، بێن له کوردستان وه‌ک
مامۆستا بیر‌و ئایده‌لۆژیای کۆنی خۆیان وه‌ک ژه‌هر ده‌رخواردی
نه‌وه‌ی ئه‌مرۆ و سبه‌ی کوردستانی بده‌ن.
ئای چ
تراژیدیایێکی مه‌زن به‌رێوه‌یه، ئه‌وا دیسان جارێکی دیکه به
کولتووری به‌عسیزم کولتووری نه‌ته‌وایتیمان ئه‌تک ده‌که‌نه‌وه.
کاتی ئه‌وه
هاتووه پێتان بڵێین به‌سه هونه‌ری کوردی پێویستی به کولتووری
به‌عسیزم نییه. . .! !
ستۆکهۆلم
28. 10. 2004