كةي لة كؤبوونةوةي نصو ذوورة داخراوةكان أزطارمان دةبصت؟؟ ... مةهدي غةمبار

نه‌بونی شه‌فافیه‌ت له ناو حیزب و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کاندا بۆته نه‌رێت و خه‌ڵکیش خه‌ریکه بڵێم ده‌قیان پێوه گرتوه و له‌ گه‌ڵیا ڕاهاتون؟ هه‌رچه‌نده له ڕاستیدا ده‌می هه‌ر تاکێکی کورد ده‌که‌یته‌وه هاوار و بێدادێتی له‌ ده‌ست ئه‌م سڕ پۆشکردنه‌، زۆر جار حیزبه‌کان و سه‌رکرده‌کانیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و باس له‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسایی و نۆڕمالێش بکه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌ جۆرێک سڕپۆشی بکه‌ن لای خه‌ڵکی وای نیشان بده‌ن که کۆبونه‌وه‌ و دیداره‌که بۆ مه‌به‌ستێکی چاره‌نوس‌ساز کراوه‌ و ئه‌نجام دراوه. من ئه‌مه‌یانم زۆر به‌ لاوه‌ گرینگ نیه، واته حیزبێک له‌ ناو بازنه‌ی حیزبه‌که‌یدا چی ده‌ڵێت و چی ده‌کات زۆر به‌ جێگای پرسیاری نازانم هه‌رچه‌نده ده‌بێت ئه‌وه‌ش له میله‌ت نه‌شاردرێته‌وه چونکه‌ هه‌ر حیزبێک له‌ جه‌ماوه‌ر دایبماڵێنی وه‌ک دارێکی ووشک و بێ گه‌ڵا ده‌مێنێته‌وه.

 کێشه‌ و گله‌یی ئێمه له‌ و کۆبونه‌وه‌ دوو قۆڵیانه‌یه له‌رزهێنه‌رانه‌یه که له‌ نیوان سه‌رکردایه‌تی دوو حیزبی گه‌وره‌ی وه‌ک یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیمکراتی کوردستاندا له سه‌ر چاره‌نوسی ئێمه ده‌کرێت و تیایاندا کێشه‌ چاره‌نوس‌ساز و ڕوداوه‌ پڕ بایه‌خه‌کان تاوتوێ ده‌کرێت و به‌ خواست و ویستی هه‌ردوو لای ئاماده‌بوو ڕێگه‌ چاره‌ی گونجاوی بۆ ده‌ستنیشان ده‌که‌ن؟ پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه وه‌ره‌ باسی چاره‌نوسی من بکرێت و لێشم بشاردرێته‌وه و نه‌‌ێڵن تێ بگه‌م که‌ ئاخو چیم له‌ باره‌وه ووتراوه؟ ، من تێ ناگه‌م بۆچی له کاتی لێدوانه‌کانیان له‌ مه‌ڕ کۆبونه‌وه‌ و ئاکامی کۆبونه‌وه‌کانیان خۆیان له درکاندنی ڕاستیه‌کان دور ده‌گرن و نایانه‌وێت خۆیان له‌ ئۆقره‌ی مه‌سه‌له‌که بده‌ن و به دوو ووشه هه‌ردوو سه‌رکرده‌ ئه‌گه‌ر به‌شداریان هه‌بێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له‌ لایه‌ن هه‌ردوو ووته‌بێژ ی هه‌ردوو حیزبه‌وه جه‌ماوه‌ر داده‌مرکێننه‌وه ده‌ڵێن (کۆبونه‌وه‌کان له جه‌وێکی دیمکراتی و ئیجابی و به‌ گیانێکی برایانه ئه‌نجام دران و هه‌ردوو لا ڕێک و ته‌بابوین له‌ کۆی ئه‌و خاڵانه‌ی که له کۆبونه‌وه‌کاندا باسکران) بێ ئه‌وه‌ی باس له خاڵه‌کان و ئه‌و چاره‌سه‌‌ر و هه‌ڵویسته هاوته‌ریبه‌کان بکه‌ن که له‌ سه‌ری ڕێککه‌وتون؟!

 له کاتی گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان هه‌ردوو لا، ئه‌گه‌ر زۆر جار و له‌ ئه‌نجامی نائومێدیان به‌رامبه‌ر به سه‌قامگیر کردنی ئاشتی و گه‌یشتنیان به‌ بن به‌ست و چه‌قین له لیته‌ی ڕێکنه‌که‌وتندا، له ترسی جه‌ماوه‌ر و به‌ مه‌به‌ستی دانه‌ڕوخانی هوره‌ی جه‌ماوه‌ر ڕاستیه‌کانیان له میله‌ت ده‌شارده‌وه و سڕ و تری کۆبونه‌وه‌کانیان سڕ پۆش ده‌کرد؟! هه‌رچه‌ند پیویست بوو لایه‌نێک وه‌ک شایه‌ت حاڵ بونیان له‌و که‌ین و به‌ینه‌دا هه‌بوایه بۆ مێژو و بۆ درکاندنی ڕاستیه‌کان له کاتی خۆیدا.

 گریمان ئه‌و ڕۆژگاره به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان، به بۆچونی هه‌ردولا به‌ باشیان نه‌ده‌زانی ده‌قی ووتووێژ و ئاکامه‌کانی کۆبونه‌وه‌کانیان بۆ خه‌ڵکه‌که بگوازنه‌وه، تا به‌و هۆیه‌وه بتوانن خه‌ڵکی له دڵه‌ ڕاوکێ و ڕاڕایی دور بخه‌نه‌وه؟!

 ئه‌دی ئه‌مڕۆ شاردنه‌وه بۆچی، له کاتێکدا ئێوه له کۆبونه‌وه‌کانتاندا یان باسی پرسی کوردستانیه‌ت بوونی که‌‌رکوک ده‌که‌ن یان هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و کوردستان، یان یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که‌ و گرێ دانه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیماره‌ته‌که ده‌که‌ن، هه‌موشمان ده‌زانین هه‌ر کام له‌مانه تێکه‌ڵکێشێکی پته‌ و مکۆمیان به میله‌ته‌که‌مانه‌وه هه‌یه و هه‌موشیان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ چاره‌نوس‌سازه‌کاندان، بۆیه ئاگادار کردنه‌وه‌مان له هه‌ر هه‌ڵوێست و سه‌ودا و چاره‌سه‌رێک بۆ هه‌ر کام له‌مانه به‌ شێوه‌یه‌کی شه‌فاف ئه‌رکێکی مێژویی سه‌ر شانتانه و نابێ بێ ئاگاداری و پرسی جه‌ماوه‌ر ده‌سکاری ئه‌و مه‌سه‌لانه بکرێت، کاتێکیش که حیسابتان بۆ ڕای جه‌ماوه‌ر کرد و گوێتان بۆ میله‌ت گرت، ئه‌و کات ده‌توانن پشت ئه‌ستور به‌ توانای جه‌ماوه‌ر بڕیاری بوێرانه بده‌ن و هه‌ڵوێستی شێرانه‌تان هه‌بێت؟

 میله‌تی کورد داواتان لێ ده‌کات که ئیتر با کۆتا به کۆبونه‌وه‌ی ژوره‌ داخراوه‌کان بهێنرێت؟! !

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر: 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org