كة نووسةر دةبص بة ثؤليس ... فةخرةدين تاهير
من
له‌هه‌ر دوو وتاری پێشوومدا له ژێر نێوی ( په‌یامنێرێکی سه‌رخۆش و
مه‌نجه‌ڵێک یاپراخ به هه‌ژده هه‌زار دینار) دا، سۆزم به
خوێنه‌ران دابوو به گوێره‌ی کات ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم بۆ بهرهخسێت،
هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ر جارێک سه‌ربرده‌یه‌کی دوا سه‌فه‌ری ئه‌مجاره‌م
بۆ کوردستان بگێڕمه‌وه.
دوو
هه‌فته به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ سوید، ده‌م و ئێواره‌یه‌ک
له‌به‌رده‌می گازینۆی مه‌چکۆ له شاری هه‌ولێر دا له چاوه‌ڕوانی
براده‌رێکی نووسه‌ر دابووم که نیاز وابوو یه‌کتری له‌وێنده‌رێ
ببینین. هه‌روه‌ک زۆربه‌ی ڕۆشنبیرانی کورد له کوردستان ده‌زانن
که گازینۆی مه‌چکۆ ده‌مێک ساڵه بۆته شوێن و باره‌گای نووسه‌ران
و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی شاری هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر ههرنووسهرێک
یان هونه‌رمه‌ندێک چ له شار و شارۆچکه‌کانی دیکه‌شه‌وه ڕووی
تێبکه‌ن یان هه‌نوکه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپاشه‌وه
بگه‌ڕێنه‌وه، سه‌ردانی گازینۆی مه‌چکۆ ده‌که‌ن بۆ هه‌واڵپرسین و
یه‌کتر بینین. ئه‌وه‌ی شیاوی باسه هه‌تا هه‌نوکه‌ش به ده‌یان
نووسه‌ر له‌سه‌ر گازینۆی مه‌چکۆیان نووسیوه و ڕۆڵی ئه‌م
مهڵبهندهڕۆشنبیری یه‌یان خستۆته ڕوو. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و ڕۆژه
له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌ره له‌وێنده‌رێ به‌یه‌ک گه‌یشتین و دواتر
داوای لێکردم ئه‌گه‌ر بتوانم شه‌و دوای ده‌مژمێری نۆی شه‌و له
یانه‌ی مامۆستایان یه‌کتری ببینینه‌وه. ئه‌وه بوو سۆزی خۆم به
جێگهیاندوو و له شوێنی مه‌به‌ست ئاماده بووم. دوای سلآو و چاک و
چۆنی، ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی دڵخۆشی بوو، که نزیکه‌ی چه‌ند ساڵێک
بوو به دیداری ئه‌و برا به‌رێزانه‌م له هونه‌رمه‌ند و
نووسه‌رانه‌ی له‌وێنده‌رێ به‌ده‌وری مێزێکی دوور و درێژدا
گردببوونه‌وه شاد بوومه‌وه. که بریتی بوون له‌م به‌رێزانه: (
مه‌حـموود زامدار، دڵشاد عه‌بدوڵلآ، که‌ریم ده‌شتی، خالید جووتیار،
بورهان ئیبراهیم یه‌عقووب، ئیسماعیل به‌رزنجی، سهعدوڵلآ په‌رۆش،
عه‌بدولره‌حمان فه‌رهادی، نه‌جات حه‌مید، سه‌لام مهحـموودعهدۆ،
قه‌ره‌نی جه‌میل) . ئه‌وه‌ی شیاوی گوتنه چه‌ند چرکه‌یه‌ک بوو
گه‌یشتبوومه ئه‌وێنده‌رێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی دکتۆر فه‌رهاد
پیرباڵ به‌بێ سلآو کورسێکی راکێشا و له ته‌نیشت منه‌وه دانیشت،
به‌بێ پێشه‌کی هێرشی کرده سه‌رم و وتی: ( یائهڵلآ خوایه له
قه‌زاو به‌ڵای دونیا و فه‌خره‌دین به دوورمان بگریت، هه‌ر جارێک
ئه‌توو دێیه‌وه لۆ کوردستان که ده‌گه‌رێیه‌وه لۆ ئه‌وروپای
ئاژاوه‌یه‌ک ده‌نێیه‌وه و. . . . هتد) .
ئه‌وه‌ی
راستی بێ له ده‌ستپێکدا هیچ له قسه‌کانی حاڵی نه‌بووم که
مه‌به‌ستی چییه. کاتێ ویستی نامه‌عقوولی به‌رامبه‌رم بکات،
یه‌کسه‌ر پێم گۆت لێره‌وه لێت قه‌بول ناکه‌م زیاتر بێ حورمه‌تیم
به‌رامبه‌ردا بکه‌یت، چونکه من قه‌د رێگا به خۆم ناده‌م بێ
حورمه‌تی به‌رامبه‌ر که‌س بکه‌م و رێگاش به‌هیچ که‌سێک ناده‌م
به‌هه‌مان شێوه بێ حورمه‌تیم به‌رامبه‌ردا بکات و پێم گوت: (
ده‌مت داخه و بێده‌نگ به، هه‌ی ده‌جاڵ و بازرگانی ئه‌ده‌بی
کوردی) . کاتێ زانی گه‌یشته تینم، له جێگای خۆی راستبۆوه و چوو
بۆ کن کاک سهعدوڵلآ په‌رۆشی شاعیر و له ته‌نیشتی دانیشت، ئه‌و
هه‌ر نه‌یده‌بڕییه‌وه و منیش بێ ده‌نگیم به‌یه‌کجاری هه‌ڵبژارد،
براده‌رانی به‌رێزم کاک ئیسماعیل به‌رزنجی و کاک سهعهدوڵلآ
په‌رۆش زۆر به تووندی سه‌رکۆنه‌یان کرد و دواتریش ته‌واوی
براده‌ران قسه‌یان پێگۆت و زانی له مه‌جلیسه‌که‌دا جێگای
نابێته‌وه هه‌ڵسایه‌وه و به‌ده‌نگێکی به‌رز ده‌ینه‌ڕاند و گوتی:
( ئه‌و فه‌خره‌دینه له نووسینێکی خۆیدا که چه‌ند ساڵێک
له‌مه‌وبه‌ر له سوید بلآویکردۆته‌وه، بووختانی پێکردووم، ئه‌من
ئه‌و کاتانه له هه‌ولێر نه‌بووم و راست ناکات، من کاری له‌م
جۆره‌م ئه‌نجام نه‌داوه و. . . . هتد) . دوای ئه‌م چه‌ند قسه‌یه
ڕووی کورسیه‌که‌ی وه‌رگێڕا و له مێزێکی نزیک له‌گه‌ڵ کابرایه‌ک
دانیشت.
من له ساڵی
(2000) دا، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حوكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له
شاری هه‌ولێر بانگهێشتیان کردم و له‌وێ بۆ یه‌که‌مین جار
پێشه‌نگایه‌کم بۆئه‌و هه‌موو ڕۆژنامه وگۆڤار و بلآڤۆکانهی له
ماوه‌ی حه‌فتا ساڵه‌ی له هه‌نده‌راندا ده‌رچوو بوون له هۆڵی
میدیا له هه‌ولێر ساز کرد. دیاره لێره‌دا ناخوازم باس له
چۆنیه‌تی پێشهنگایهکه بکه‌م، به‌لآم هه‌ر له‌م سه‌فه‌ره‌مدا
ئێواره‌یه‌ک له یانه‌ی ڕۆشنبیری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر
و هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر مێزێکدا دانیشتبووین و له مێزێکی
نزیکمانه‌وه به دیداری شاعیر و چیرۆک‌نووسی ناسراوی ڕۆژهه‌لآتی
کوردستان مامۆستاجهلالی مه‌له‌کشا شاد بووم. بێگومان لێره‌دا
ناخوازم چیرۆکی ئه‌م دانیشتنه‌م له‌گه‌ڵ مامۆستا جه‌لالی مه‌له‌کشا
دوباره بگێرمه‌وه، چونکه ده‌قی ئه‌م وتاره لێره‌دا ده‌که‌مه
پاشکۆی ئه‌م سه‌ربرده‌ی ئه‌مجاره‌م که له هه‌ولێر ڕوو به ڕووی
بوومه‌وه.
بۆ مامۆستا جه‌لالی مه‌له‌کشا له هه‌ر کوێیێک بێت. . !
مامۆستا جه‌لالی مه‌له‌کشای هێژا. . !
سلآو و رێزم قه‌بول بفه‌رموون.
مامۆستای به‌رێزم خوازیارم هه‌نوکه له ده‌رد و مه‌ینه‌تی
ئاواره‌یی و ڕۆژگاری سه‌خت و پر له نه‌هامه‌تی ژیانی سیاسی و
کۆمهلآیهتیتاندا خوای گه‌وره پشت و په‌ناتان بێت.
مامۆستای به‌رێزم، له هاوینی ساڵی (2000) دا، که بۆ یه‌که‌مین
جار به دیدارتان شاد بووم، له یانه‌ی ڕاگه‌یاندنی شاری هه‌ولێر
بوو. ئه‌وه‌ی شیاوی گوتنه ئه‌م ئێواره‌یه به ئاماده بوونی
کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر جه‌نابتان چیرۆکی سووکایه‌تی و شه‌ق و تێهڵدانی
دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵتان بۆ گێڕامه‌وه، که گه‌ڕامه‌وه سوید، ئه‌م
ڕووداوه‌م له‌سه‌ر داخوازی جه‌نابتان به وتارێک له رادیۆیێکی
کوردی له شاری ستۆکهۆلم خوێنده‌وه و دواتریش له په‌خشنامه‌ی
چراخان له سوید بلآومکردهوه. من ئێستاکه هه‌مان وتار به
که‌مێك ده‌ستکارییه‌وه دوباره لێره‌دا بلآوی ده‌که‌مه‌وه،
ئه‌گه‌ر ده‌زانیت ئه‌م نووسینه‌ی من له راستییه‌وه دووره یان
بووختانم بۆ دکتۆر فه‌رهاد به‌ناوی جه‌نابتانه‌وه هه‌ڵبه‌ستووه،
جه‌نابتان ده‌توانن به درۆم بخه‌نه‌وه یان ئه‌گه‌ر راسته
ئه‌وه‌ی من له‌م نووسینه‌مدا له بیرم چووه و ده‌توانن
نووسینه‌که‌ی من به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م سووکایه‌تی پێکردنه‌ی دکتۆر
فه‌رهاد پیرباڵ که به‌رامبه‌ر جه‌نابتان ئه‌نجامی دا،
ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانه‌ی له بابه‌تی دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ که
به ده‌مامکێکی ساخته‌وه ڕۆژانه خۆیان ده‌نوێنن، ئه‌و
ده‌مامکه‌یان له‌سه‌ر ڕوو لابدرێت و ڕووی راسته‌قینه‌یان بۆ خه‌ڵک
ئاشکرا بکرێت. له چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی کوردانه‌ی بهرێزتاندام و
هه‌ربژین بۆ کوردایه‌تی.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌م وتاره‌یه که له مانگی شوباتی ساڵی (2001)
دا، له په‌خشنامه‌ی چراخان له سوید بلآومکردۆتهوه، هه‌نوکه
لێره‌دا به که‌مێک ده‌ستکارییه‌وه دوباره بلآویدهکهمهوه.
هاوینی ساڵی
(2000) نزیکه‌ی دوو مانگێک له هه‌لێر مامه‌وه. سه‌ردانی ئه‌و
جاره‌م له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌کانی پێشترم جیاوازی هه‌بوو. له‌و
سه‌ردانه‌مدا گوێبیستی زۆر شت بووم، زۆر ڕووداوی سه‌یر و
سه‌مه‌ره‌یان بۆ گێڕامه‌وه و گه‌ڵێک دیارده‌ی دزیۆ و کاری
ناشایسته‌م به چاوی خۆم بینی. لێره‌دا یه‌کێ له‌و ڕووداوانه
ده‌گێڕمه‌وه.
ئێواره‌یه‌کی
مانگی ئابی ساڵی (2000) له باخچه‌ی یانه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌ولێر،
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند دا، له یه‌ک
کۆببووینه‌وه. له مێزێکی ته‌نیشتمانه‌وه پیاوێکی بالآ به‌رزی
لاواز، به تاقی ته‌نیا دانیشتبوو.
ئه‌وه‌نده‌ی
پێ نه‌چوو مه‌حموود زامدار که له‌گه‌ڵ ئێمه دانیشتبوو، هه‌ڵسا
وئیشارهتێکی بۆ من کرد و یه‌کسه‌ر ڕووی له‌و مێزه که ئه‌و
کابرایه‌ی له‌سه‌ر دانیستبوو، کرد.
منیش مۆڵه‌تم
له براده‌ران وه‌رگرت و به‌ره‌و لایان چووم. زامدار پێی گوتم،
ئه‌مه کاک جه‌لال مه‌له‌کشای شاعیر و چیرۆک‌نووسی ناسراوی
ڕۆژهه‌لآتی کوردستانه، ئایا یه‌کتری ده‌ناسن؟ منیش گوتم نه‌خێر،
ته‌نیا له رێگای نووسینه‌کانییه‌وه ده‌یناسم.
کاتێ
مامۆستاجهلال گوێبیستی ئه‌و ئاخاوتنه‌ی من بوو، ته‌وقه‌یه‌کی
گه‌رمی له‌گه‌ل کردم و داوای کرد له نزیکییه‌وه دابنیشم.
که زامدار
منیشی به‌و ناساند، مامۆستا جه‌لال یه‌کسه‌ر هه‌واڵی هه‌ندێک له
رۆشنبیرانی کوردی سوێدنشینی لێ پرسیم. ئه‌ری توو خوا پێم بڵێ
مامۆستا که‌ریم حیسامی ته‌ندروستیی چڵۆنه. . ؟ هه‌ر به‌رده‌وامه
له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی. . ؟ ئه‌دی دهنگوباسی کاک
حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن چییه. . ؟
ده‌زانیت
ئێمه گۆواری پرشنگ ده‌رده‌که‌ین و ناوی ئه‌ومان وه‌ک ده‌سته‌ی
پشتگیریی نووسیوه. . ؟
تکایه به‌ر
له گه‌ڕانه‌وه‌تان ئاگادارم بکه‌ره‌وه هه‌ندێک ژماره‌ت پێ
ده‌ده‌م، بۆ براده‌رانیان ببه.
ئه‌دی پێم
بڵێ کاک فه‌رهاد شاکه‌لی چڵۆنه. . ؟ توو خوا زۆر هه‌واڵی بپرسه.
مامۆستا
جه‌لال مه‌له‌کشا ئه‌و ئێواره‌یه که‌مێک مه‌ست بوو.
له‌سه‌ره‌خۆ
پێمگۆت: مامۆستا جه‌لال ده‌ڵێی له مێژه لێره دانیشتووی. . ؟
وا دیاره
له‌سه‌ر ڕۆیشتن بوون، له‌وانه‌یه ئێمه جه‌نابتمان ڕاگیر کرد بێت،
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بڕۆن، سه‌ربه‌ستن، ئه‌من جارێ هه‌ر لێره‌م،
ده‌توانین ڕۆژێکی دیکه یه‌کتری ببینینه‌وه.
گوتی: نا
کاکه، زۆرم پێ خۆشه و بۆ من هه‌لێکی زۆر باشه، هه‌ندێک ده‌رده
دڵی خۆمت بۆ باس بکه‌م، به‌لآم تکات لێ ده‌که‌م که بۆ سوێد
گه‌ڕایته‌وه، وه‌ک خۆی به‌بێ که‌م و زیاد، بۆ ڕۆشنبیرانی ئه‌وێی
بگێڕیته‌وه، گوتم: فه‌رموو، به‌سه‌ر چاو.
کاک مه‌حموود
زامدار و دکتۆر موحسین ئهحمهدعومهر وچه‌ند براده‌رێکی دیکه
ئاماده‌ی دانیشتنه‌که بوون و به هێمنی گوێی خۆیان له ئێمه
گرتبوو.
ماوه‌یه‌ک
بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ر مێزه‌که‌دا کێشا، منیش له‌گه‌ڵ خۆم له
بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌دا بووم، ئاخۆ ده‌بێت چ ڕووداوێکی سه‌یرمان بۆ
بگێرێته‌وه. . !
دیسان ڕووم
له مامۆستا جه‌لال کرده‌وه و گوتم: هه‌ر به جارێک بێ ده‌نگ
بووی، پێم خۆشه گوێبیستی ڕووداوه‌که‌ی جه‌نابتان ببم، ئه‌گه‌ر
ئه‌م شه‌و تاقه‌تتان هه‌بێ.
قومێکی له
پێکه‌که‌ی دا و گوتی: ( کاکه گیان ماوه‌یه‌که له ڕۆژهه‌لآتی
کوردستانه‌وه ئاواره‌ی باشووری کوردستان بووم و له هه‌ولێر
گیرساومه‌ته‌وه. چه‌ند جارێ کاک له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له شاری
سلێمانییه‌وه خه‌به‌ری بۆ به‌ڕێ کردووم، ئه‌گه‌ر بچمه ئه‌وێ
هه‌موو شتێکم بۆ بکات، به‌لآم من داواکه‌ی ئه‌وم ڕه‌ت کردۆته‌وه و
مانه‌وه‌ی هه‌ولێرم به ڕاست زانیوه.
که‌ی
ڕه‌وایه خه‌ڵکانێک که دوای به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان
که‌وتوون، ئه‌م که‌شوهه‌وای تاڕاده‌یه‌ک دیموکراتییهمان لێ تێک
بده‌ن و ئازادیی ئێمه‌ی ئاواره پێشێل بکه‌ن. . . ؟
ڕۆژێک به
نووسه‌رێکی ئێره‌م گوت: تکات لێ ده‌که‌م واز له ئه‌ده‌بیاتی فارسی
بهێنه، چونکه تۆ فارسییهکهت باش نییه.
بۆ خۆت
ده‌توانیت خه‌ریکی شتی دیکه بیت. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له
فارسییه‌وه کردووتن به کوردی، سه‌قه‌تت کردوون.
خاترجه‌م
به، ئه‌م قسانه‌ت له دڵسۆزییه‌وه بۆ ده‌که‌م.
پاش چه‌ند
ڕۆژێ رێم که‌وته ماڵه رۆشنبیرییه‌که‌ی، له ناکاو هات و قیڕاندی
به‌سه‌رمدا و منی له ماڵه‌که‌ی، که گوایه ماڵی ڕۆشنبیرانی
کورده، وه‌ده‌رنا و به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا، ته‌له‌فۆنی بۆ ئاسایش
کرد و وای تێگه‌یاندن که جنێوم به بارزانی داوه. پۆلیسه‌کانی
ئاسایش به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیار بکه‌ن، من کێم، به‌ر شه‌ق و
پێلهقهیان دام و راپێچیان کردم بۆ زیندان. کاتێ لێپرسینه‌وه،
ئه‌فسه‌رێک هات و گوتی:
مامۆستا بۆ جنێو ده‌ده‌ی. . ؟
نه‌خێر جنێوم نه‌داوه، من مێوانی حوکوومه‌ت و په‌رله‌مانی
کوردستانم، چڵۆن جنێو ده‌ده‌م. . ؟
مامۆستا خه‌ڵکی ئه‌و دیون. . ؟
به‌ڵێ خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لآتی کوردستانم و ماوه‌یه‌که له‌سه‌ر کاری
سیاسی ئاواره‌ی ئێره بووم.
ئایا که‌سێک لێره ده‌ناسی کهفالهتتان بکا. . ؟
به‌ڵێ کاک فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری ده‌ناسم.
ماوه‌یه‌کی
پێ چوو، دیار بوو زه‌نگیان بۆ کاک فه‌ره‌نسۆ لێ دابوو، ئه‌ویش
گوتبووی به‌ڵێ براده‌ری منه، ده‌ستبه‌جێ ئازادی بکه‌ن)
.
هه‌ر له
سه‌ره‌تای گێرانه‌وه‌ی بهسهرهاتهکهیهوه، بۆی چوو بووم، کێ
به گرتی داوه، به‌لآم بۆ دڵنیایی، پێم خۆش بوو، خۆی ناوی ئه‌و
که‌سه بهێنێ، بۆیه گوتم مامۆستا جه‌لال جه‌نابتان به وردی
چیرۆکه‌که‌تان گێرایه‌وه، به‌لآم ناوی ئه‌و که‌سه‌تان نه‌هێنا که
به گرتی دان. . ؟
کاک زامدار
هه‌ڵیدایێ، هه‌ی له من که‌رتر، نازانی کێ خاوه‌نی ماڵی
شه‌ره‌فخانی به‌دلیسییه. . ؟
منیش گوتم:
با ده‌زانم، دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵه.
مامۆستا
جه‌لالیش گوتی: به‌ڵێ ئه‌و به گرتی
دام.
سه‌یره له
کوردستان نووسه‌ر، نووسه‌ر به گرت ده‌دات و ده‌سه‌لآتدار ئازادی
ده‌کات، خۆی ده‌بووایه به پێچه‌وانه‌وه بووایه.
ستۆکهۆلم 18. 11. 2004
سه‌رنج:
1- مامۆستا که‌ریمی حیسامی له مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی (2001) دا،
له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری ستۆکهۆلم له سوێد، به‌هۆی نه‌خۆشیێکی
کوشنده‌وه ماڵئاوایی لێکردووین. یادی به‌خێر.
2- کاک فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له نێوه‌راستی مانگی شوباتی ساڵی (2001)
دا، له ناوه‌راستی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن گرووپێکی تیرۆریسته‌وه
ته‌قه‌ی لێ‌کرا و له ئاکامدا شه‌هید بوو. یادی به‌خێر.