لة يادي خيانةتي 31 ي ئاب، بةرحوشتر و طردةضالَ – يش لةبير مةكةن
... مةلا فةيسةلَ
هیچ
حزبێك ناتوانێت بێ لایه‌نانه مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بنوسێته‌وه
هه‌رده‌م هه‌وڵ ده‌دات لایه‌نگیری تێدا بكات‌و تا گه‌لێك جار حزب
مێژوو چه‌واشه‌ش ده‌كات، بۆیه مێژوو نووسان له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی
مێژوودا به‌به‌رده‌وامی پشت بهدوكۆمێنتهكانی حزب نابه‌ستن‌و
پێویستان به‌سه‌رچاوه‌ی ناحزبیش هه‌یه.من باس له‌یه‌ك رووداو
ده‌كه‌م كه حزب فه‌رامۆشی كردووه‌و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
خۆی په‌رده‌پۆشی كردووه، ئه‌ویش هاتنی سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران
بووه ساڵی 1996 بۆ رۆژئاوای هه‌ولێر (به‌رحوشتر)و (گرده‌چاڵ) كرد‌و
ده‌نگی موشه‌ك بارانه‌كه له هه‌ولێریش ده‌بیسترا، وه‌ك ده‌زانرێت
ئه‌و دوو ئۆردوگایه به‌تایبه‌تی ئۆردوگای (به‌رحوشتر) خانه‌واده‌ی
ئهندامو لایه‌نگرو دۆستانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران-ی لێ
ده‌ژێت، كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌وه نزیكه‌ی ده‌ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و
رووداوه‌دا تێده‌په‌ڕێت هیچ ده‌زگاو كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن لای له‌و
رووداوه نه‌كردۆته‌وه، ته‌نیا باس له چوونی سوپای پاسداران بۆ
كۆیه ده‌كرێت، بۆ زانیاری ئه‌و هێزه‌ی موشه‌ك بارانی ئه‌و دوو
ئۆردگایه‌ی كرد به هاوكاری‌و رێنیشانده‌ری پارتی دیموكراتی
كوردستانی عێراق هاتنه ناوچه‌كه‌و چه‌ندان مانگیش پێش موشه‌ك
بارانه‌كه‌ی كۆیه روویداوه.... جا هیوادارم ساڵانه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر
خیانه‌تی 31ی ئاب هه‌ولێر ده‌نووسرێت رووداوی موشه‌ك بارانه‌كه‌ی
بهرحوشترو گرده‌چاڵ-یش له‌بیر نه‌كرێت چونكه ئه‌ویش به‌شێكه له
خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی.