بؤ هاوأص حةميد .... ئارام هةورامي
29/8/2004
هاوڕێم
!
كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار تۆم ناسی. .
زه‌رده‌ی ئێواره
وه‌كو ته‌مه‌نی ئاواته‌كانت،
كێشمه‌كێشی بوو له‌گه‌ڵ
هاتنی شه‌وی ئهنگوستهدا
ناسینت
ناسینی من بوو بۆ خانه‌قین و مه‌ندلی
بۆ شارێكی تری ئه‌نفالكراو
بۆ برینێكی قوڵی تر
وه‌كو برینه‌كانی جه‌سته‌ت
بۆ هاژه‌ی ڕوباری ئه‌ڵوه‌ند
بۆ پێنج هه‌زار گوڵی هه‌ڵه‌بجه،
بۆ شه‌هیدانی پشت ئاشان و قرناقاو
كه‌یه‌ك یه‌ك ناویانت له‌نێو چه‌وانی
ده‌روێشه دڕنده‌كانی تاڵه‌باندا هه‌ڵكۆڵیبوو
ناسینت ناسینی من بوو
بۆ منداڵانی گه‌رمیان
بۆ دایكانی ئامه‌د و ماردین
بۆ پانتایی قامیشلی
بۆ مه‌هابادی قازی و چوارچرا
بۆ هه‌موو پارچه‌ی خاكێكی
سووتاوی نیشتمانه‌كه‌ی من تۆ
تابلۆی نیگاكانت
لهقهتپاڵی كێوه‌كانی
ههوراماند ده‌بینم
گوێم لێیه ، هاوڕێ گیان !
چرپه‌ت بۆنی وه‌نه‌وه‌شه‌ی باخانی
زه‌ڵم ئه‌دات
تێكه‌ڵ به كهفچڕێنی تاڤگه ئه‌بیت و
مژده‌ی به‌هاری پێیه
گوێم لێیه ، هاوڕێ گیان !
هه‌ناسه‌ت تێكه‌ڵی گڤه‌بای
دۆڵه‌كه‌ی كه‌ره‌جاڵ بوووه‌و به‌ره‌و حه‌مرین
جاڕی سرودی ئهیرهقیب
به گوێی كرێكارانی كورددا ئه‌دات
((ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی كوردزمان
نایشكێنێ دانه‌ری تۆپ زه‌مان) )
ده‌تبینم
قه‌ڵه‌مێكی سورت پێیه و
وا به‌گه‌وره‌یی ده‌نووسیت:
وا هاتمه‌وه
وا هاتمه‌وه و دێمه‌وه به‌یه‌كجاری
ته‌رمه‌كه‌م پڕ به‌خاكی ئه‌م په‌ڕی دونیا
گزنگی بارانی خۆشه‌ویستی
به‌سه‌رتۆدا ئه‌كات ، خانهقینهكهم !
وا هاتمه‌وه
په‌لكه‌زێڕینه‌ی غه‌ریبیم كرودهته
نهردوان و بۆ دڵی شاره‌كه‌م
دێمه‌وه خوارێ
وا هاتم، وا هاتم
كوردستان‌م بۆت كردوه‌ته كۆڵ و
داگیركهرانم وهدرناوه
هاوڕیم !
دهفتهتهری یادگارهكانت
كۆمه‌ڵێك مێژووه بیره‌وه‌رین
كه له‌بیرمدا
هه‌رگیز كاڵ نابنه‌وه
********************************