بةشصك لةو شيعرةي كؤتايي ناية .... شةرمين هةلَةبجةيي

 

من ئه‌وه‌نده‌ دڵڕه‌ق نه‌بووم

له‌ته‌ك دیتنی

شه‌ونمی سه‌ر گوڵه‌كاندا

حه‌ز به‌ ماچی لێوت نه‌كه‌م . .

من ئه‌وه‌نده‌ . . بێ هه‌ست نه‌بووم

له‌ته‌ك سووتانی باڵای مۆمێكدا

سه‌ر له‌سووتانی هه‌ناسه‌ی تۆو

توانه‌وه‌ی حه‌رفه‌كانئ خۆم ده‌رنه‌كه‌م . .

نا هاورێ گیان

تانه‌هاتیت. .

نه‌مده‌زانی

هه‌موو شه‌وێ

له‌فرمێسكی چاوه‌كانمدا

له‌سه‌ر په‌نجه‌ی حه‌زه‌كانم

سه‌مانه‌كه‌م. .

نه‌مده‌توانی

له‌زرێباری عێشقێكدا

هه‌موو شه‌وێ

چه‌نده‌هاجار سه‌فه‌ر نه‌كه‌م

سه‌فه‌ر نه‌كه‌م . . .

دانمارك

 
info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter