بانطةوازصك بؤ هاونيشتماناني دانيشتووي هؤلَةندا
ده‌وڵه‌تی ئیئتلافیی سه‌رۆك
وه‌زیران"باڵكهننده" له هۆله‌ندا
ئیئتلافێكه
له حیزبه ڕاست و نێوه‌ند
ڕاسته‌كانی "دمكرات مه‌سیحی"(
CDA )
،
"پارتی
گه‌ل بۆ ئازادی
و دێموكراسی
(VVD)
و پارتی دێموكراتی 66
(D66 ) .
ئه‌م ده‌وڵه‌ته
له‌وكاته‌وه كه هاتووه‌ته سه‌ركار
، سیاسه‌تێكی به‌ته‌واوی ڕاستئاژوانهی گرتووه‌ته پێش .
پارته پێكهێنه‌ره‌كانی
(
بێجگه له
D66
كه
پارتێكی چكولهیه و له كابینه‌ی
"باڵكهننده"دا
خاوه‌ن قورساییه‌كی ئه‌وتۆ نییه)
له‌سه‌ره‌تادا به پروپاگه‌نده دژی خه‌ڵكانی بێگانه‌ی دانیشتووی
هوله‌ند
و
ساقكردنهوهی هه‌موو تاوان و نالهباریهكان له‌سه‌ر شانی
په‌ناخواز و كۆچبه‌ران
و خۆ ده‌قدان له‌گه‌ل كۆنه‌په‌رست و دواكه‌وتووترین توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵ ده‌نگیان كۆ
كرده‌وه . ئه‌م ده‌وڵه‌ته پاش ماوه‌یه‌كی كورت رووی ڕاسته‌قینه‌ی
خۆی بۆ ته‌نانه‌ت
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه فریوی پروپاگه‌نده‌ی درۆزنایهی سه‌رده‌می
هه‌ڵبژاردنه‌كانیان
خواردبوو ، ده‌رخست. به‌و شێوه كه ته‌واوی به‌ڵێنه‌كانیان
بۆ ئاسایش و
چوونه‌سه‌ری ئاستی ژیانی خه‌ڵك ( وه‌ك چاوهڕواندهكرا)
به‌درۆ ده‌ر چوو . ته‌نیا
ئه‌وه نه‌بێ كه سیاسه‌تێكی توند و تیژ و نائینسانی دژی په‌ناخوازان
و كۆچبه‌ران یان
گرته پێش.
دوو حیزبی سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌ت واتا
CDA
و
VVD
به‌په‌له كه‌وتنه‌خۆیان و له‌ماوه‌یه‌كی كورتداو به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن
له نوێنه‌رانیان له پارلێمان و په‌سندكردنی یاسای " نوێ" هێرشێكی
به‌ربڵاویان كرده‌سه‌ر
ده‌سكه‌وته ئینسانییهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی هۆله‌ندا و به‌مه‌به‌ستی خۆ
ده‌قدان له‌گه‌ل سیاسه‌ته‌كانی "ڕێكخراوی توجارهتی جیهانی " و
داڕشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر
" نه‌زمی نۆێ" ، به خشكه خشك خه‌ریكن كۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌و ئاسته
ده‌به‌ن كه خواستی كهمایهتێێهكی بچووكی
سه‌رمایه‌داره. له‌م پێوه‌ندیه‌دا ، تایبه‌تی سازی ، بڕینی
سوبسیدی له زۆر بواردا ، و هێنانه‌گۆڕی یاسای "نوێ" به‌قازانجی
خاوه‌نكار و سه‌رمایه‌دار و به‌زیانی كرێكار و مووچه‌خۆر و پیر و
په‌ككه‌وته‌و بێكار ، تائه‌و ڕاده چوونه‌ته پێش كه ده‌یانه‌وێ
ماوه‌ی كار بگێڕنه‌وه بۆ 40 ساعه‌ت له حه‌وتوودا. به‌بێ ئه‌وه
گۆڕانێك له هه‌قده‌ست و مووچه‌كاندا پێك بێنن . ئه‌مه به‌و
مانایه‌یه كه كرێكار ومـووچهخۆر ده‌بێت ئه‌و ماوهكارهی كه زیاد
ده‌كرێت به‌خۆڕایی بۆ خاوه‌نكار بێگار بكات. شان به شانی ئه‌مانه
ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ
ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 62.5 ساڵه‌وه بكات به 67.5 ساڵ ، مووچه‌ی
كرێكار یا فه‌رمانبه‌ری نه‌خۆش كه‌م بكاته‌وه. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش
زۆربه‌ی
بواره‌كانی خزمه‌تكوزاری یا بڕاون ، یا تایبه‌تی كراون و نرخیان
چووه‌ته‌سه‌ر ،
بیمه‌ی ده‌رمانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر چووه‌ته‌سه‌ر.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه ده‌وڵه‌ت له داخوازی
خاوهنكاران بۆ زیادنه‌كردنی ساڵانه‌ی ههقدهستهكان پشتیوانی
ده‌كات . له‌كاتێكدا نرخی ئاوسان( ته‌وه‌ڕوم) هه‌رساڵ له
زیادبووندایه . به‌وشێوه‌یه له داهات وبژیوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
به‌تایبه‌ت توێژه‌كانی كهمداهات ( كه زۆربه‌ی بیانیانی دانیشتووی
هۆلهنداش ده‌گرێته‌وه) كه‌م ده‌بێته‌وه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م كردارانه‌ی ده‌وڵه‌تدا ، ئه‌گه‌رچی به‌شێكی
كۆمه‌ڵ سه‌ری خۆی به‌رداوه‌ته‌وه و له‌گه‌ل سیاسه‌ته‌كانی
سه‌رمایه‌داری ( پاسیڤ كردنی جه‌ماوه‌ر و دانی چاره‌نووسی وڵات
به‌ده‌س نوخبهكانهوه) ڕاهاتووه ، به‌ڵام به‌شێكی زۆری خه‌ڵك دژی
كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵوێستیان گرتووه و تایێستا ده‌یان
خۆپیشاندان و مانگرتنیان وه‌ڕێ خستووه. كه نموونه‌یه‌كی
بانگه‌وازی هه‌رسێ سه‌ندیكای كرێكاران ، فه‌رمانبه‌ران و
مووچه‌خۆرانی هوله‌نده بۆ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له رۆژی 2ی
ئوكتوبردایه .
ئه‌م خۆپیشاندانه گرنگیی له‌وه‌دایه كه سێ سه‌ندیكای سه‌رانسه‌ریی
كرێكاری و فه‌رمانبه‌ری به‌هاوئاهه‌نگیی یه‌كتر ڕێكیان خستووه و
بانگه‌وازه‌كه‌یان نه‌ك هه‌ر بۆ كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و
مووچه‌خۆرانه ، به‌ڵكه تێكڕای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیان بۆ ئه‌م
خۆپیشاندانه بانگهێشت كردووه. كارێكی ئه‌وتۆ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی
رابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه و جاودێران گرنگییه‌كی تایبه‌تیان پێداوه
. ئه‌و گرنگیدانه كاتێك زۆرتر سه‌رنج راكێشه كه هه‌رسێ پارتی
چه‌پی به‌شداری پارلمان
حیزبی كرێكار(سوسیال دێموكرات) "PvdA"
، حیزبی سوسیالیست "SP
" و
پارتی سه‌وزی چه‌پ"
Groen Links"
له‌م خۆپیشاندانه پشتیوانیی گه‌رم و گوڕیان كردووه و به‌ده‌ركردنی
ڕاگه‌یه‌ندراو وێڕای پشتیوانی له خۆپیشاندان ،خوازیاری
به‌شداریكردنی گشتلایه‌نه‌ی خه‌ڵك بوون.
له‌م پێوه‌ندیه‌دا ئه‌ركی كوردانی دانیشتووی هۆله‌ندایه كه
چالاكانه له‌م خۆپیشاندانه و هه‌ر ده‌نگهه‌ڵبڕینێك كه داكۆكی له
به‌رژه‌وه‌ندیی و مافه‌كانی په‌ناخوازان ، بێگانه‌كانی دانیشتووی
هۆله‌ندا ، و به‌گشتی ئینسان و مافه‌كانی ده‌كات
، به‌شداری بكه‌ن. بێگومان بوونی ئێمه له خۆپیشاندان و
ئێعترازهكانی كرێكاران و فه‌رمانبه‌راندا ، هه‌نگاوێكه بۆ
تێكشكانی سیاسه‌تی " ڕاسته‌كان " كه ده‌یانه‌وێ
مه‌ودا و جیایی بخه‌نه نێوان كۆمه‌ڵگه و بیانیانه‌وه .
بۆیه چاوهڕواندهكرێ
هاونیشتمانانی كوردمان بۆ سه‌ندن و دیفاع له مافه‌كانیان وه‌ك هه‌ر
"وڵاتیی"یه‌كی هۆله‌ندی بێنه مه‌یدان.
خۆپیشاندان له‌ژێر سه‌ردێڕی : "هوله‌ند داهاتی باشه" ده‌سپێده‌كات
كات :
شه‌ممه 2 ی ئوكتۆبر له كات ژمێر 12 تا 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ
شوێن :
گۆڕه‌پانی مووزه‌خانه ، ئامستێردام
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ری ئه‌م ماڵپه‌ڕه بده:
www.nederlandverdientbeter.nl
به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی هه‌لوێست
www.helwist.com