ئة فؤنتانةي كة زؤر كةسيان كرد بة نووسةر ... ئاسؤ بيارةيي

 

هه‌روه‌ك چۆن له‌به‌ركردنی چاكه‌ت و پانتۆڵ سیمای مرۆڤێك ده‌خاته‌ قاڵبێكی تره‌وه و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌‌ڵایه‌تی تایبه‌تی پێده‌به‌خشێ ، به‌كام ڕابردووشه‌وه، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ به‌رگه‌ ئه‌مڕۆ باشترین شیوه‌یه بۆ خۆ ده‌رخستن كاركردنێكی ده‌رونی سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر  و خۆ گۆڕین..

له‌ ساڵانی شۆڕشی تازه‌دا و بگره تائێستاش با پیاو هه‌رچه‌نده‌ كارامه‌ و لێهاتووبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر  سه‌رو شێوه‌ی به‌م جۆره‌ی خواره‌وه نه‌بێت: قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌به‌رنه‌بێ، جانتایه‌ك ده‌ستی و تۆزێك ورگی نه‌بێ، ئه‌وا زۆر به‌گران ده‌كرێته‌ كادیر . ئه‌وه‌ شتێكی تره ئه‌گه‌ر ده‌ست و خه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ بۆ ڕاپۆرت نووسین له‌سه‌ر هاوخه‌باتانی جوانبێت.

 

له‌جیهانی نووسینی ئیمڕۆشدا، ئه‌گه‌ر مرۆڤ خاوه‌ن كۆمپیته‌رێكی پڕفۆنتی كوردی نه‌بێت یان نه‌توانێت بچێته ناو قڕه‌قرخانه‌ی پاڵ تاڵكه‌وه ، ئه‌وا  كه‌س شتی ناخوێنێته‌وه، به‌ڵكو به‌ نامۆدێرن و نه‌زان ده‌ژمێردرێ. مۆبایل و ئۆتومبێلی علوجیش باسناكرێ. واته‌ سیما و هه‌ڵكه‌وتنی له‌ش، پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگانده له‌ كۆمه‌لگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتدا.

 

له یه‌كێ له‌شاره‌كانی كوردستانی باشور، له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ دوو هاوڵاتی كاریان ده‌كه‌وێته به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی تاپۆ، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان به‌جلی كوردیه‌وه(هه‌ڕچه‌نده‌‌ دانیشتووی سویده‌) و ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شارده‌بێ، به‌ڵام به‌چاكه‌ت و پانتۆڵ و ده‌ست به‌جانتایه‌كی بچوك. كه‌ ده‌كه‌ونه قسه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، قات له‌به‌ره‌كه‌ به‌ جلی كوردی پۆشه‌كه‌ ده‌ڵێت: كاكه تۆ به‌م جلانه‌وه هاوتوویت ده‌ته‌وێ له‌م شوێنه‌دا كارت بۆبكرێ ، من ده‌ڕۆژه ‌ هاتو و چۆ ده‌كه‌م ، چونكه‌ كه‌س ناناسم ئه‌مسه‌ر ئه‌و سه‌رم پێده‌كه‌ن، پاره‌شم به‌ده‌كه‌س زیاترداوه. بڕۆ كاكه جله‌ كوردیه‌كانت دابكه‌نه با وا نه‌زانن بۆ ڕیكلامی كلتوری كوردی هاتوویت ، ئه‌گه‌ر ئه‌توانیش ئاڵایه‌كی سوید بكه‌ به‌سنگتا با لێره گیرنه‌خۆیت.

 

ئه‌گه‌ر پیاو سووكه‌ سه‌رنجێكی باری نووسین و ڕۆژنامه‌كان بدات، ڕه‌نگه‌كانی كاركردن و جۆری هه‌ڵسه‌نگاندی مرۆڤه‌كان له‌ ژێانی نووسیندا له‌ و نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه تێپه‌ڕنكات.

كێ به‌رپرسی یه‌كه‌مه‌ ؟

هێزه‌ بزوێنه‌ر و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان به‌رپرسی یه‌كه‌من، له‌به‌ر نه‌بوونی پێشبڕكێیه‌كی سیاسی دیموكراتیانه و به‌ڕنامه‌ی زۆربێ و بۆربێی ئه‌و دوپارته‌، سه‌یرنیه كه ‌له‌ منداڵدانی كۆمه‌ڵگای كوردیدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بووبێته دیارده‌یه‌كی ڕۆژانه. سه‌یرنیه كه‌ به‌شیكی زۆری خه‌ڵك په‌نا ده‌باته‌ به‌ر خۆهه‌ڵواسین به‌ پارتێك یا لایه‌نێكی ده سه‌ڵاتدار بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی، لێره‌دا خه‌ڵكانی به‌توانا و به‌هره‌مه‌ند كه‌ نایانه‌و‌ێ لایه‌نگربن، ده‌بنه‌ سووته‌مه‌نی و له‌كار و چالاكی ڕۆژانه‌دا وه‌لاده‌خرێن. زۆر جارێش به‌هۆی هه‌ڵوێستیانه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێن و به‌بێ به‌ها ده‌ناسرێن.

 بابگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر فۆنتی كوردی

داهێنانی فۆنتی كوردی بۆ كورد وه‌كو دابه‌زینی یه‌كه‌م فڕۆكه‌بوو له‌كوردستان، به‌ڵام كورد ئه‌مجاره‌ش له‌فڕۆكه‌خانه‌و باڵه‌فڕ شانسی نه‌بوو. خۆشبه‌ختانه‌ فۆنتی كوردی ژماره‌ی نووسه‌رانی ئه‌وه‌نده ‌زۆركرده‌وه كه‌ سایته‌كان گیریان خواردووه به‌ده‌ستیانه‌وه..‌باو باوی شه‌ڕی فۆنته‌ و كێ ئازایه‌ ئلیهامی بۆبێت و وێنه‌كه‌ی هه‌موو ڕۆژێ ڕوی سایته‌كان وه‌كو گڵۆپی شه‌ستی ڕوناك بكاته‌وه..

پیاو له‌وه‌ده‌ترسێ له‌داهاتووێكی نیزیكدا ئه‌وه‌نده‌ نووسه‌ری كورد زۆرببێ كه‌ نه‌ سایت و نه‌ سفری كۆمپته‌ره‌كان به‌رگه‌یان نه‌گرێ، باشه‌ڕه جنێو و دووبه‌ره‌كی و قه‌ڵه‌م له‌یه‌ك سووركردنه‌وه‌ش بوه‌ستێ...

به‌ڵام ده‌ستدانه‌ نووسین له‌چه‌ك هه‌ڵگرتن گه‌لێك به‌سوودتره..هیوادارم زمانێكی پارا و دیموكرات زاڵببێ به‌سه‌ر زمانی ئێستای شه‌ڕ و توندڕه‌ویدا..

ساتیر  3/9/2004

 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter