11ي سيثتامبر، أينسانسصك لة سياسةت و دووبارة كصشةي ئاين ...
مةنسوور عةزيزي
روون
و ئاشكرایه كه پاش 11ی سیپتامبری 2001ی زایینی به‌ره‌ی دژه تیرۆر
ئاڵای خۆی هه‌ڵدا و ده‌ستی كرد به ئه‌ندام گیری و به‌م هه‌نگاوه
جه‌نگ گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی كێبه‌ركێكانی خۆی گواسته‌وه بۆ
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست. له سه‌ره‌تای ئاشنا بوونی مرۆڤ به پیشه‌سازی
و بیر كردنه‌وه بۆ ده‌ست به سه‌را گرتنی خاك و ئاوه به پیته‌كان له
لایه‌ن وڵاتانی پیشه‌سازی رۆژئاواوه ، تا هه‌نووكه چه‌ند كێشه
كێشێك ، هه‌ر یه‌كه و به ناوێك، له جیهاندا روویانداوه كه
تێكنۆلۆژی و ئامرازی كارئاسانكه‌ر یارمه‌تیده‌ر بوونه بۆ زیاتر گڕ
گرتنیان.
ئه‌م
هه‌نگاوانه كه هێرشی یه‌ك له دوای یه‌ك بوونه له لایه‌ن مرۆڤانه‌وه
دژ به یه‌كدی و له ئامێزی زانسته‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌ڵگیراون، پاش ئه‌و هێرشانه هاتوون كه سه‌رده‌مانێك ئایینه
جیاوازه‌كان هه‌ر یه‌كه و به نۆبه‌ی خۆی بۆ هه‌ر هێرش و ده‌ست به
سه‌ردا گرتنێكیان بڕیاری خوداییان كردبووه قه‌لغان. كه‌واته
ده‌توانین بڵێین: ئه‌م گۆڕه‌پانه به‌رینه كه به گۆی زه‌وی ناودێر
كراوه ، له ئامێزی هه‌ر یاسا و ریسایهكدا بێت ، ده‌بێ قه‌ت ده‌ستی
له ملی كێشه و بگره و به‌رده نه‌بێته‌وه!
بێگومان مرۆڤ
وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن پرسیار هه‌ر ده‌م به پرسیاره و به دوای
وه‌ڵامیشدا ده‌گه‌رێت. زۆر جار وه‌ڵامه‌كان خۆ له چوارچێوه‌یه‌كی
زۆر ته‌نگه‌به‌ردا جێدهدهن كه پیرۆزایه‌تی و پیرۆز را‌گرتن ده‌بن
به په‌سند.
له هزری
فیلسوفهكانهوه گه‌ر چاو له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی پرسیاره‌كان
بكه‌ین ، له چه‌ند لاوه تووشی دوو ڕوویی وه‌ڵامه‌كان ده‌بین و دوو
هه‌ڵوێستی فیلسووفانهو جار جاریش دوو هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵات
به‌دیده‌كه‌ین. بیری یهكباوهڕ بوون و تاكه بیر په‌سند كردن قه‌ت
نه‌بووه بتوانێ رۆژێك له رۆژان خۆی به سه‌ر سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا
جیاوازه‌كاندا بسه‌پێنێ. مرۆڤ نوێنگه و پێگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی
كێشه‌كانه . بیر، له ده‌زووه باریكه‌كانی ماسوولكه هزرییه‌كانی
مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و ده‌ست و چاو و هێز و بازوو، ئامرازی
سه‌پان و باوه‌ر پێهێنانن. بوونایه‌تی له چوارچێوه‌یه‌كی
به‌رته‌سكدا به‌رته‌سك ده‌كرێ و خودا ده‌بێ به ئه‌وپه‌ری
سنووره‌كان و یاخی بوونی هزر سه‌رهه‌ڵده‌دا. سه‌رده‌م كام سه‌رده‌م
ده‌بێ و مه‌به‌ست له كوێ ئاو ده‌خواته‌وه ، گرنگ نییه! وه‌ڵام
هه‌ر یه‌ك وه‌ڵامه! ئه‌ویش ووته و ووشه‌ی كێبهركێیه!
له‌وپه‌ڕی
جیهانی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه گه‌ر بیینه‌وه بۆ ئه‌م به‌ری
جیهانی زانست، كێبه‌ركێیه‌ك به دیدهكرێت. كێبه‌ركێی ژیان بۆ ژیان.
ده‌توانین یه‌كه‌م گۆڕه‌پان بۆ سه‌رهه‌ڵدانی كێبه‌ركێكان به ئایین
ناودێر بكه‌ین. به‌و پێیه‌ی كه ئایین یه‌كه‌م هه‌نگاوی
مه‌به‌ستداری هه‌ر بردنه‌وه‌یه‌ك و هه‌ر دۆڕانێك بووه، ده‌توانین
دڵنیابین كه چه‌مكێك له باسی یه‌كه‌م پێ داكوتانه مه‌به‌ستداره‌كان
له ئایینه‌وه ریشه‌ی بۆ داكوترابێ! ژیان بۆ ژیانی، ئایین، له‌وه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ كه ئه‌وه‌نده بژی ، بتوانی ژیان له كیانێكی دیكه‌ی
ئه‌وپه‌ڕی جیهانی هزره‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ی. ئه‌وه‌ش به‌لێنی خودایه
به پێڕه‌وانی كه له ڕێی په‌رتووكه پیرۆزهكانییهوه چپاندوویه به
گوێی مرۆڤدا.
له سه‌ده‌ی
500 ی زایینه‌وه به‌ره‌و پێش گه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵێنین ، سه‌ده‌كانی
نێوه‌ڕاست ده‌ست پێده‌كه‌ن كه خودا
نێوه‌ندی
مه‌به‌سته‌كانه و هزر نابێ به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕی تێگه‌یشتنه‌كان خۆی
بپاڵێوێ و ده‌بێ هه‌ر ده‌م به‌ستراوه‌ی ئه‌و بڕیارانه بێت كه كلیسا
رێدهریانه!
مرۆڤ توانای
بیركردنه‌وه‌ی نابێ و له ناوه‌ندێك جێدهدرێت كه ترس و تۆقان و خۆ
پاراستن، ئاكامی سه‌رجه‌م ههوڵدانهكانه. بیری جێگرتن له به
هه‌شت، ده‌بێ به سه‌ودایه‌ك له لایه‌ن قه‌شه‌كانه‌وه و خه‌ڵكی
ئاسایی ده‌چن
له كلیساكان
جێ ده‌كڕن له به‌هه‌شت و به زمانێكی زۆر ساكار، كلیسا له‌م
جیهانه‌دا خه‌ریكی فرۆشتنی به‌هه‌شت ده‌بێت. له هه‌مبه‌ر
چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی پێوه‌ندی كلیسا له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا،
ده‌توانین بڵێین كلیسا هه‌م له لایه‌ك ده‌سه‌ڵاتداره و له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ده‌ستی راست و هاوبه‌شی ئابووری وڵاته له گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتداراندا.
گه‌ر بێین و
پێوه‌ندی ئایین به ده‌سه‌ڵاته‌وه دیاری بكه‌ین و مێژووی
ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئایین دیاری بكه‌ین، پاش بوونایه‌تی كاریگه‌ری
ئایینی زه‌رده‌شتی پێش له زایین له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ماده‌كان،
ده‌توانین ئایینی خاج په‌ره‌سته‌كان به یه‌كه‌م ئایین بزانین كه
سنووری خۆی له ئاكامی بگره و به‌رده‌ی داواكانی مرۆڤ له گه‌ڵیدا،
گه‌یانده سنووری بیری رێنسانس و ئه‌م ئایینه پاش رێنسانس ده‌ستی له
ده‌سه‌ڵاتداره‌تی دابڕا.
گه‌ر بێت و
سنووری رۆژئاوایی و رۆژهه‌ڵاتی بناغه بۆ دانێین، ده‌بێ له سه‌ر
هه‌ڵدانی پیشه سازییه‌وه و له‌و كاته‌وه سیما بده‌ین به
دڵنیابوونهكهمان كه رقه به‌رایه‌تی رۆژئاواییان له ئاست
پێشكه‌وتن و دوا كه‌وتنیان له یه‌كدی ده‌ستی پێكرد. به‌روبوومی
دۆزینه‌وه‌ی بیری باشتر پاپۆڕ وه‌ڕێخستن ، گواستنه‌وه‌ی زیاتری
ره‌ش پێسته‌كان ده‌بێ و وه‌گه‌ڕ خستنی فڕۆكه‌ش، گه‌یاندنی
چاوچنۆكێتی وڵاتانی پێشكه‌وتووه به ناوچه و وڵاته دواكه‌وتوو و
برسییه‌كان. كه‌واته پاش خولی سه‌رده‌مانی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان و
ده‌ست پێكردن و له هه‌مان كاتدا نه مانی خوله مێژووییه‌كانی وه‌ك
كۆیله‌داری و ده‌ره‌به‌گایه‌تی و سه‌رمایه‌داری، سنووره‌كان زیاتر
به‌رته‌سك ده‌بنه‌وه‌و پاش جیهانبینی ئایینی ، ئه‌مجاره‌یان
جیهانبینی كۆمۆنیستی و ده‌ستی به هێزی تێكنۆلۆژی ده‌كه‌ونه
كێبه‌ركێ.
بیری
ماتریالیستی دیالیكتیكی ماركس ئه‌مجاره‌یان ده‌یه‌وێ جیهانبینییه‌ك
بێت كه ئه‌و تێكنۆلۆژییهی هه‌یه ، بكه‌وێته خزمه‌ت یه‌كگرتنی هێزی
كرێكارانی جیهان . لێره‌دا ئیدی ئابوورییه كه بنه‌ما و ژێرخانی
سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانه. وادیاره بیره‌كه‌ی دێموكریتۆس له سه‌ده‌ی
نۆزده‌دا جێده‌گرێ و ئه‌مجاره‌یان ئیدی سنوور نابێ بمێنێ و مرۆڤ
نابێ سنووردار بكرێ و دیكتاتۆری پرولتاریا ده‌بێ زاڵ بێت به سه‌ر
چوارقوژبنی گۆڕه‌پانی زه‌ویدا.
لێره‌وه
قۆناغێكی دیكه ده‌ست پێده‌كا. باس و یاسا و ریسا،
چۆنیه‌تی
به‌ڕێوه بردنی ئابووری ده‌بێت نه‌ك ئایین و سوجده بردن بۆ
تاكانهیهكی خاوه‌ن به‌هه‌شتێكی به‌رین بۆ باوه‌ڕ داران و خاوه‌ن
دۆزه‌خێكی سووتێنه‌ر بۆ بێ باوه‌ڕان.
ئه‌م باوه‌ڕه
، واته باوه‌ڕه‌كه‌ی مامه ماركس ئایین له خزمه‌تی مارێكی ژاراویی
به ناوی سه‌رمایه‌داری و دوا قۆناغه‌كه‌ی واته" امپریالیسم"
ده‌زانێت. ئایین له روانگه‌ی ماركس باوه‌ڕانه‌وه ده‌بێ به
كۆڵه‌كه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری. به‌ڵام ئایا به شێوه‌یه‌كی
خۆڕسك ئه‌م دژایه‌تییه‌ی جیهانبینی نوێ له گه‌ڵ جه‌مسه‌ره‌كه‌ی
دیكه كه تێكه‌ڵاوییه‌ك له ئایین و سه‌رمایه‌یه، ئه‌وه نانوێنێ كه
باوه‌شی تێكنۆلۆژی زیاتر بۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كراوه‌تره؟
بێگومان ئه‌و باوه‌ره دیكتاتۆرییه‌ی دیكتاتۆری پرولتاریا له گه‌ڵ
ره‌شه‌باكه‌ی لێنین دا خۆی له رووسیه‌ی ته‌زاری تاقی كرده‌وه‌و
بازووی سووری یه‌كێتی سۆفێت به تاكه پارتێكه‌وه بوو به
سه‌رده‌مداری به‌جێگه‌یاندنی په‌نده‌كانی ماركس . سه‌ركه‌وتوویی
یان دۆڕاندنی ئه‌و بیرۆكه‌یه له چوارچێوه‌ی بیری دیكتاتۆری
پرولیتاریا، بۆ هه‌مووان روون و ئاشكرایه.
سوسیال
دێمۆكراسی به هزرێكی روونتره‌وه له لایه‌كه‌وه باوه‌ش بۆ
سه‌رمایه‌داری ده‌كاته‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌ستی له ملی
سیسته‌می پرولترییه.
له گه‌ڵ
بیرۆكهدار بوونی ئه‌م رێچكه‌یه ، ده‌توانین سیسته‌می ئابووری به
سه‌ر سێ لقدا دابه‌ش بكه‌ین: سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ، رێچكه‌و هات
و هاواری پرولتری و له لایه‌كی دیكه‌وه ، خورمیشهكهی سوسیال
دێمۆكراسی.
كه بیر‌و
باوهوهڕی مۆنوتیزمی شل ده‌بێ و چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك به سه‌ر
جیهاندا، ئه‌ڵبه‌ت له سایه‌ی بیری مرۆڤه‌وه، ئیدی شرۆڤه‌كان قورس‌تر
ده‌بن. لێره‌دایه كه ئیدی ئایین و چین و توێژ و سیاسه‌ت به دوای
ووشهیهكدا وێڵن.
ئه‌ویش
ووشه‌و ووته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه.
جیهانی
تهكجهمسهری گۆڕه‌پانه‌كه‌ی زیاتر بۆ ده‌سه‌ڵات و هێزێكی به هێزی
پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانی ساز كرد كه هه‌وڵ بدات له كارامه‌یی
تێكنۆلۆژی و له سایه‌ی سێبه‌ری دێمۆكراسی و مافی مرۆڤ كه‌ڵك
وه‌رگرێ و رێچكه‌و بنه‌مای یاسایه‌ك داڕێژێ كه ناو و ناتووره‌ی
ئێمپراتۆر بوونی له سه‌ر دانه‌نرێ و "استعمار" نه‌بێ و بتوانێ هێز
بگوازێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م ناوچه نه‌وتییه‌كانی جیهان و بتوانێ له
گه‌ڵ گه‌لانی جیهاندا په‌یمان و هاوپێوه‌ندی ببه‌ستێ. لای
هه‌مووانیش روونه كه ئه‌و هێزه
ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكایه.
لێره‌دایه كه
به چاوێلكه‌یه‌كی خاڵ وهدۆز گه‌ر بڕوانین له ره‌وتی ئابووری،
ده‌توانین ناوێكی دیكه‌ی ئابووری بخه‌ینه پاڵ ناو و نیشان و مۆركی
ئابوورییه‌كانی دیكه. ئه‌و ئابوورییه‌ش ده‌توانێ به ئابووری
تێكنۆلۆژی ناودێر بكرێ.
تێكنۆلۆژی،
چه‌نده جیهانی چوكه كردبێته‌وه، هێنده‌ش ئابوورییه‌كانی پێكه‌وه
پێچاوه.
به‌ڵام ئایا
ئه‌م جیهانه به گوندهلان بووه، ئه‌مڕۆ له كام قۆناغی ئاسایش و
ئابووری تێكنۆلۆژیدا ده‌ژی؟
هه‌روه‌ك له
سه‌ره‌وه ئاماژه‌یه‌كی كورتی پێدراوه، پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانی و
نه‌مانی نازی خوازان و له نێو چوونی ده‌سه‌ڵاتیان، وه‌ك بڵێی
شۆڕشێكی دیكه‌ی ناپلئۆن له فه‌رانسه سه‌ری هه‌ڵدابێته‌وه و باس له
مافی مرۆڤ و
مافی تاكه
كه‌س و . . . . . . بكا، به‌ره‌ی سه‌ركه‌وتوو گه‌زافی دروشمه‌كانی
شۆڕشی فه‌رانسه‌ی له سه‌ر دڵی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ده‌س پێكرد.
ئه‌وه بوو كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ریشه‌دار كرا‌و یاسا و ریسای
نوێ بۆ جیهان و ئاڵ و گۆڕه نوێكان هاتنه كایه‌وه.
هه‌رچه‌ند
جه‌نگی سارد ده‌ستی پێكرد و جیهان بوو به دوو جه‌مسه‌ری و تا
سنووری گلاسنۆست و پروستریكاكهی گۆرباتشۆف خۆی گه‌یاند. به‌ڵام
پاش ئه‌و په‌رتووكه جیهان بوو به تاكانه جه‌مسه‌ر و له نزیك به
یه‌ك ده‌یه‌دا جه‌نگێكی جیهانگیری دیكه كه جیهانگیر بێت وه‌ك
جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می ، باسی له سه‌ر نه‌كرا و نه‌بینرا و
نه‌بیسرا. له‌و ده‌یه‌یه‌دا ناتۆی دژ به وه‌رشۆ نه‌مانی دژه‌كه‌ی
خۆی دیت و بۆ خۆشی زیاتر و زیاتر به‌هێز بوو.
پێگه‌و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا چاوی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاستدا بینی و كێبه‌ركێ بۆ لاق داكوتان له‌و ناوچه‌یه ده‌ستی
پێكرد كه به‌هێزترینیان هه‌نگاوه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئا‌مریكا بوون و هه‌ن. پاش پێگرتنی پێواژووی رۆژئاواییه‌كان له
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كه زۆرینه‌یه‌كی نزیك به هه‌مووی له
موسڵمانان پێكدێ ، به‌ره به‌ره رقێك ده‌زێ و نوێنگه‌ی ئه‌و رقهش
ئه‌مجاره ئیدی كلیسا نییه ، به‌ڵكو ئایینی " اسلام"ه .
له
كێبه‌ركێكانی پڕوپاگه‌نده‌دا ، رۆژئاواییه‌كان له لایه‌ن
موسڵمانانه‌وه به خاجپهرهستهكان ناودێر كران و ئه‌وانیش به
ووته و پڕوپاگه‌نده‌ی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤه‌وه و به جیهانێك له
ویست و داواوه هاتنه ناوچه‌كه.
له كۆڵانی
روانگه‌یه‌كی زۆر خێراوه به سه‌ر به‌سه‌رهاته‌كانی نێو جیهانی
عه‌ره‌بیدا تێده‌په‌ڕین و خۆمان له 11 ی سیپتامبر ده‌بینینه‌وه و
لێره‌دا ئیدی بیری خۆ ده‌خه‌ینه نێو رووداوه‌كانی پاش جه‌نگ و
به‌ره‌ی دژه تیرۆر له جیهاندا. سه‌رجه م هه‌وڵه‌كانی ره‌وته
ئیسلامییه سه‌له‌فییه‌كان ، وه‌ستانی زۆر به هێزه له هه‌مبه‌ر
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رۆژاوا، به تایبه‌ت ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به
تایبه‌تی و جیهان به گشتی. رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست خۆی له خۆیدا
تووشی چه‌ندین قه‌یرانی دژواره و له لایه‌ك جه‌نگی "ادیان" و له
لایه‌كی دیكه جه‌نگی كوشتنی كولتووری نه‌ته‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن
نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌وه و هه‌روه‌ها دابه‌ش كردنی وڵاتی گه‌لانێك
له لایه‌ن گه‌لانی دیكه‌ی سه‌رده‌سته‌وه و . . . . . ، كه‌چی له
هه‌مانكاتدا زۆرینه‌ی نه‌وتی جیهان له‌م ناوچه‌یه هه‌ڵكه‌وتووه.
هه‌ربۆیه بووه به جێی مشت و مڕی جیهانیان ، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر
یه‌كه‌و به نۆبه‌ی خۆی له هه‌وڵدایه به‌شێك یان زۆرینه‌یه‌كی له
به‌شه‌كان ده‌ست كه‌وێت. رێگای جیهانی رۆژئاواش بۆ زیاتر مانه‌وه
له‌م ناوچه‌یه و وه‌ده‌ست هێنانی به‌شێكی زۆرتر، ئیدی ئه‌و
میتۆده‌ی جاران ، واته"استعمار" نییه له قه‌واره‌ی هێڕش كردن یان
داگیركردنی راسته‌وخۆ. به‌ڵكو ئه‌وڕۆ ته‌نیا رێبازێكه كه ده‌توانێ
سه‌رنجی گه‌لان له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست راكێشێ كه ئه‌ویش رێچكه و
رێبازی دێمۆكراسییه. كه‌واته پێداچوونه‌وه‌ی دێمۆكراسی خوازانی
رۆژئاوایی به رێبازه رامیارییهكانیاندا له سه‌داسه‌د پێویسته. له
هه‌زاره‌ی سێ‌دا و له سه‌ده‌ی 21 ، بۆ جاری دی مرۆڤایه‌تی دوچاری
كێشه‌ی جۆراوجۆر بۆته‌وه و زۆر له جاران زیاتر له قه‌یرانی
كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و سیاسی و زانستی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی
خۆیدا له گیردایه و رێگای ده‌رباز بوون له‌م قۆناغه و گواستنه‌وه‌ی
جیهان بۆ قۆناعی پاش ئه‌مڕۆ و دانه ده‌ستی نه‌وه‌كانی دیكه ،
كارێكی ساكار نابێ و بێگومان ئێستا ئیدی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه
كتێبه ئایینیه‌كان مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا كراوه، به‌ڵام بۆ جاری دی
وا دیاره كه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و هه‌روه‌ها بیرۆكه جیهانگرهكانی
دیكه‌ی دژ به رێبازی ئیدئالی ده‌یانه‌وێ ناسنامه‌یه‌كی به هێزتر بۆ
خۆیان به‌ده‌ست بێنن و له هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی
نه‌ته‌وه به ماف نهگهیشتووهكان هێڵێكی گرنگی دیكه‌ی بیر
لێكردنه‌وه‌یه كه مێژوو سه‌لماندوویه‌تی به بێ چاره‌سه‌ر كردنیان
ئاشتییه‌كی هه‌تا هه‌تایی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت
جیهانیش ناگرێته‌وه.
به‌و
پێداچوونه‌وه كورته به بنج و بناوانی كێشه‌ی روودانی 11 ی سیپتامبر
و بیركردنه‌وه له شێوه‌ی نوێ سیاسه‌ت كردن و هزری دووباره
سه‌رهه‌ڵدانی ئایین له لووتكه‌ی رووداوه‌كاندا ، بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێ كه داهاتوویه‌كی نادیار و لێڵ و پڕ له گرێوگۆڵ
به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی پاش چه‌ند نه‌وه ده‌گرێ كه زۆر گه‌وره‌و
گرانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆمان روونه نییه ئه‌وه‌یه كه داخۆ
ده‌توانن چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزنه‌وه یان ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه وه
دوایان ده‌خه‌ن بۆ نه‌وه‌كانی پاش خۆیان؟!!
19. 09. 04
ferhad23@hotmail. com