سةمايةك بؤ ئةوين ..... ثؤلآ سةعيد
به‌هارێكه ئهویینت گوڵی
بهرئێخه و سنگی بوونمه،
به‌هارێكه ناوت خۆری هه‌ڵهاتووی ته‌مه‌نم و
په‌لكه‌زێڕینه‌ی دوای بارانی
په‌خشان و شیعرمه،
وه‌ره گوڵم
له جه‌ژنی یه‌كه‌م به‌هار دا
سهمایهك بۆ ئه‌ویین بكه‌ین
ده‌ست له ملانێی به‌سته و شیعر
له به‌رهه‌یوانی ئێوارانی ئه‌خۆل و گۆران دا
چرایه‌ك بۆ دڵمان هه‌ڵبكه‌ین،
به‌هارێكه گوڵم
بوویته شه‌می هه‌ڵكراوی ماڵی چۆڵ و
خه‌م لێنیشتووی دڵم،
فه‌رهه‌نگێك بوویت له له‌نجه‌ی فڕیینی په‌روانه و
هه‌نگ
بۆیه وه‌ك گه‌ردانه كردمیته ملم،
تاڵێك له پرچی زێڕیینی دیوانی نالیی بوویت
له هه‌ركوێ بایت چراخان بوو هه‌وارت
وه‌رزی میهر و په‌ڵه‌ی به‌هارێكی پڕ گوڵوگوڵزار
بوویت
شه‌كر ده‌باریی له ده‌م و زارت،
به‌هارێكه كۆرپه‌ی ئه‌م حه‌زه
له بێشه‌ی ئه‌م دڵه نهسرهوتووهمدا ڕاده‌ژێنم
وه‌ك مه‌لی كۆچه‌ریی ساڵ
سه‌مای ئهویینێك له كوێستانی ته‌مه‌نمه‌وه
بۆ گه‌رمێنی دڵت دێنم،
02.06.04