كة مانطي طولآن شةهيد بوو!! ... خالَة حةمة
(ده‌نگی
فوغان و جۆش وخرۆشی جه‌میعی خه‌ڵك
گوێ لێره
ئهیبییێ، كه له‌وێ گوێ هه‌مووی كه‌ڕه)
حه‌زره‌تی
نالی
سه‌دان ڕۆژو
مانگ و ساڵه
هه‌رچی
سووكه وه‌ك ته‌پاڵه
ئه‌م
میلله‌ته
ئه‌یڵێت
به‌جاش..
وه‌كوو
به‌ڵاو ڕشانه‌وه
وه‌كوو
ئه‌ركێ به‌شانه‌وه..
له گشت شار‌و
گشت گوندێك و
گشت ماڵێكدا
ده‌نگ و باس
بوون..
له
منداڵه‌وه تاكوو پیر
لهشێتهوه
هه‌تاكوو ژیر
كه‌سێ نه‌ما
نه‌فره‌ت له
بابیشیان نه‌كا
به چاوی
سووك سه‌یریان نه‌كا..
كه‌سێ نه‌ما
دهردیشیان
له‌ده‌ست نه‌چێژێ
خه‌میشیان بۆ
هه‌ڵنه‌ڕێژێ..
كهڵهكهڵهی كوڕه‌كانمان
ئه‌وان
بردیان
شه‌هیدیان
كرد..
به‌ری ڕه‌نج
و
خه‌له‌و
خه‌رمانیان لێدزین
له‌هه‌زاران
ژن و كیژ و
هه‌تیوی بێ
باوك په‌ڕین!!
هێنده‌ش سووك
بوون
كه
ئه‌كوژران
ده‌نگێ
نه‌بوو نه‌ڵێ تۆپین..
(2)
ئه‌ی ئه‌مڕۆ
بۆ؟
دوای
ڕاپه‌ڕین.. دوای ئازادی
دوای ڕاونان
و
له‌گۆڕنانی
مێژووی ڕه‌شی خۆفرۆشتن
ڕویی خۆتان
ڕه‌ش ئه‌كه‌نه‌وه
به ڕێبازی
بێڕه‌وشتی و
ناشهرمیا
ئه‌چنه‌وه
ئه‌بنه پرد
و به‌رده‌باز
بۆ
ڕێی(خیانه‌ت)..
ئه‌و
ده‌ستانه‌ی
كه
هه‌ڵه‌بجه‌ی
كرده گۆڕێكی
ڕه‌شبه‌ڵه‌ك
ئه‌و
ده‌ستانه‌ی
كه به‌خوێنی
(ئه‌نفاله‌كان)
دۆزه‌خی
دائه‌خست بۆ ژیان
ئه‌یبه‌نه‌وه بۆ كوردستان..
ئه‌وده‌ستانه‌ی
كهبهسهدان
و هه‌زاران
مناڵانی
بادینان و به‌رزانیان
بێلانهكرد
دایك و باوك
و خوشكیانی برد
به‌سه‌رماندا
ئه‌كه‌ن به پرد..
به‌نه‌فره‌ت
بن
ئێوه‌ی گرتكی
سه‌ر دڵ و
بێخه‌می
كورد..
(3)
نامانه‌وێن
ملبشكێنن
بڕۆن
هه‌لێن..
ئاوی ئاموون
توونی بابا
كێوی قاف
چن..
دڵنیاشبن
ئه‌مجاره‌یان
ناوی
جاشیشتان لێ نانێین..!!
جاش
ئاژه‌ڵێكی بێوه‌ی و به‌ئه‌مه‌كه
جاش
به‌كه‌ڵكه
جاش نهدزه
نهجهردهیه
نهڕێگره
نه جه‌رده‌یه
نه‌سه‌رۆكی
ناله‌بارو
خۆفرۆش و زۆر
گه‌مژه‌یه
جاش نه كوڕی
ئاغا‌و به‌گه
نه كوڕه
مه‌لاو كوڕه شێخه
نه بێهۆش و
گهلحۆكانی ناو میلله‌ته
نه داری
ده‌ستی زورداره
نه‌زۆر
هاره..
جاش
ئاژه‌ڵێكی بێوه‌ی و به‌ئه‌مه‌كه
جاش به
كه‌ڵكه
جاش ناوێكه
به بێ له‌كه!!
(4)
لهمڕۆژهوه
ئێوهجاش نین
مرۆڤیش نین
میكرۆبێكی
گه‌وره‌و قه‌به‌ن
ڤایرۆسێكی
هاروبرسین
له‌سه‌ر خاكی
كوردستان و
گیانی كوردی
هه‌ژار ئه‌ژین
ئێوه جاش
نین
ئێوه جاش
نین.....
دانمارك/ڤالبی/8/1998
خاڵه‌حه‌مه
Xale1@ ofir.dk
هه‌ندێ گوێ
سمراوو ئه‌ڵقه له‌گوێ كه له هه‌موو شوێنهیهكدا كه‌وچك بوون و
هه‌میشه له هه‌ل گه‌ڕاون تا پارویه‌ك نانی چه‌ور قوزه‌لقورت
بكه‌ن.. ئه‌مڕۆ ئه‌یانه‌وێ پاكانه‌ی ڕابووردوی جاشایه‌تی بكه‌ن
وله‌چه‌ند دراوێك وكورسییهكی ژه‌نگاوی خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه به‌وه
ڕووداوه
مێژووییه‌كان
بشێوێنن و نه‌وه‌كانی كورد به چاوبه‌ستراوه‌یی به‌ره‌و هه‌ڵدێر
تاوبده‌ن.
من لام
شه‌رمه مرۆڤێ بتوانێ ته‌نها ڕسته‌یه‌كی جوان به‌زمانه‌كه‌ی خۆی
بنوسێ به‌شان ێ باڵی جاشایه‌تیدا مه‌دالیای سه‌ركه‌وتن هه‌ڵبواسێ..
من هیوادارم
له‌سه‌ر جاشایه‌تی شه‌ڕ سازنه‌كه‌ن..ئه‌مرۆ دوێنێ نییه به‌ری ڕۆژ
به بیژنگ بگرن
كورد زۆر
وریا‌و هوشیارتره له ڕابوردوو ئه‌و ڕۆژه‌ش نزیكه سه‌نگه‌ری
بێده‌نگی هه‌ڵته‌كێنێ..