ذيان لةذصر وردبين(مايكرؤسكؤث)دا...
دلَشاد م.
حسصن
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا که ئێمه دێینه ژیانه‌وه پاکژ کراوین له میکرۆب
(زینده‌وه‌ران)، به‌ڵام پاش له‌دایك بوونمان به‌چه‌ند کاژێرێك
له‌شمان مه‌لایین له زینده‌وه‌ره ورده‌کان له‌خۆده‌گرێت که
ده‌ژین له له‌شماندا وه یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن به‌چه‌نده‌ها ڕێگه.
له (36) کاژمێری یه‌که‌می ژیانی کۆرپه‌له‌ی له دایك بوودا
کۆمه‌ڵێکی تایبه‌ت له ورده زینده‌وه‌ران له‌دایك و
ده‌وروبه‌ره‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ مناڵه‌که. مه‌زه‌نه ده‌کرێت
ژماره‌ی ئه‌و وورده زینده‌وه‌رانه‌ی که له پێست و کۆئه‌ندامی
هه‌رس به نزیکه‌ی (90) تریلیۆنه، له‌سه‌روی ئه‌وه‌شه‌وه ده(10)
جار زیاتر له‌و ڕێژه‌یه یه‌کانگیره له‌خانه‌کانی جه‌سته‌ماندا.
وه هه‌روه‌ها ئه‌زانین که سوودی ئاڵوگۆری له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌و
زینده‌وه‌رانه‌دا هه‌یه که له‌ش ده‌وروبه‌رێکی باش و خۆراکیان بۆ
ده‌ڕه‌خسێنێت وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئه‌و زینده‌وه‌رانه
ده‌ورێکی گرنگیان هه‌یه له ژیانماندا. بۆ نموونه : هه‌ندێک له‌و
زینده‌وه‌ره ووردانه یارمه‌تی کرداری هه‌رس ده‌ده‌ن و هه‌ندێکیان
ڤیتامینی بۆ به‌ده‌ست ده‌هێنن به‌تایبه‌تی (Vitamine
K)،
له‌لایه‌کی دیکه‌وه پارێزگاری له‌خانه زیندووه‌کانی له‌شی
گیانه‌وه‌ره‌که ده‌که‌ن له هه‌موو هێرشێکی میکرۆبه زیان
به‌خشه‌کانی دی له‌وانه (ڤایرۆسه‌کان) وه هه‌ندێك له (به‌کتریا)
تووش خهرهکانی به‌نه‌خۆشی، چونکه خانه‌کان که‌متر به‌رگری له
ڕووکار‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌که‌ن. ئه‌م جۆره پهیوهنیانهی نێوان
گیانه‌وه‌ران و زینده‌وه‌ره وورده‌کان له دێر زه‌مانه‌وه
به‌رده‌وام بووه.
Orgyn
سه‌رچاوه: گۆڤاری
زانکۆی نایمهیخن / هۆڵه‌ندا