طةأانةوة بةرةو ضارةنووسصكي ناديار ... جةمشيد بةرزنجي
راسته ووڵات
خۆشه‌ویسته هیچ شتێک هێنده‌ی ئه‌و شیرین نییه له‌به‌ر دڵان،به‌لام
به‌جێهێشتنی ئه‌م خۆشه‌ویسته‌ش بێ هۆ نییه وه‌ک زۆربه‌مان
ئاگادارین ماوه‌ی چه‌ند سالێکه ووڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاووا که
پێشتر لانه‌ی خه‌ڵکانی په‌ناهه‌نده بوون،که‌وتونه‌ته جموجۆڵ
وهه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به کورد به‌تایبه‌تی و عێراقی به گشتی
تاراده‌یه‌کی زۆر گۆراوه،بگره هه‌ندێ له‌و ووڵاتانه
که‌وتونه‌ته ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ که‌ئه‌مه‌ش کارێکی دڵ
خۆشکه‌رنیه بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که هه‌رچی هه‌یاننه‌و نییانه له‌م
رێگه‌یه‌دا له‌ده‌ستیان داوه…بێ
گومان کۆچ کردنی خه‌ڵك به‌م شێوه زه‌قه بێ هۆنییه و که‌سیش به
تۆریست نه‌هاتوه‌ته ده‌رێ.
ئه‌توانم
بڵێم ئه‌وه‌ی وای له‌م وڵاتانه‌کرد که هه‌ڵوێست بگۆرن،به
شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی دوو له‌ته حکوماته‌که‌ی لای خۆمان بوو.لاریم
له‌وه‌نییه که کاریگه‌ری ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه رۆڵی
خۆی هه‌بوبێت له‌م بریارانه‌دا،به‌ڵام ڤایرۆسی درۆ زه‌قه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه ردوو به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم گه‌شته ئه‌وروپاو
له‌په‌سا نوێنه‌ریان ده‌نارده ده‌ره‌وه و ده‌که‌وتنه درۆ زه‌ق و
دورله راستیه‌کانی چه‌ندین ساڵه ئه‌م گه‌له پێوه‌ی
ده‌ناڵێنێ،پاشانیش ده‌عوه‌تی نوێنه‌رانی ئه‌م ووڵاتتانه‌یان ده‌کرد
تاوه‌کو بێن وه به‌چاوی خۆیان بیبینن،به‌ڵێ کاتێکیش که ده‌هاتنه
کوردستان ده‌برانه هاوینه هه‌واره دڵ گیره‌کان و نهۆمی
سه‌ره‌وه‌ی سلێمانی پالاسیان بۆ ده‌گیراو شه‌وان به‌ده‌م جریوه‌ی
گڵۆپه‌کانی شاره‌وه ویسکیان نۆش ده‌کرد..بۆیه ئه‌مانیش وایان
ده‌زانی که شار بێکێشه‌یه‌و ئه‌م دوو حکومه‌ه‌تاش هیچی وایان
نه‌ماوه بگه‌نه‌وه ووڵاتانی رۆژئاوای دیموکرات.له‌م
لاشه‌وه[ئایه‌تول کورسیه‌کیان]به‌سه‌ر ئاواره‌کان و بێ‌کاری و
کاره‌با و خوره‌وشته نابه جێکانی مه‌سوله‌کاندا ده‌خوێندو
نوێنه‌رانیان له راستیه‌کان کوێرده‌کرد.
هه‌ر بۆیه‌ش
نۆێنه‌ران که‌ده‌گه‌رانه‌وه زۆر به راشکاوانه وه‌ڵامی
نێگه‌تیڤیان بۆ هه‌ریه‌ك له‌م کورده ماڵ وێرانانه‌ی ئێره ده‌نارد
و به‌کۆڵێ ئازار و هیواوه ده‌یانتاسانن.
من ناڵیم با
باس له گه‌شه‌سه‌ندن نه‌کرێ،به‌ڵام ناکرێ کێشه‌یه‌کی ئاوا
به‌رچاویش له‌یاد بکرێت و ببێته قوربانی کورسیه‌کانتان.
ئایا تاوه‌کو
ئیستا هه‌ردوو حکومه‌ت هیچ پرۆژه‌یه‌کیان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
ئه‌م کورده ئاوارانه‌ی ئه‌وروپا؟..ئایا پلانێک له‌سه‌ر ئاستی
حکومه‌ت هه‌یه بۆ دابین کردنی دوارۆژێکی باش بۆیان؟..یان ته‌نیا
مه‌به‌ستان فریودانی خه‌ڵکی بێ ده‌سه‌ڵاتی گه‌له‌که‌تانه؟
سه‌یره
ئێوه که نه‌توانن ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له ووڵات ده‌ژین
کارئاسانیه‌کیان بۆ بکه‌ن ئێسته چۆن بریاری ناردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی
ده‌ره‌وه په‌سه‌ند ده‌که‌ن؟
من هه‌ر
ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که بابه‌س بێت فریودانی گه‌ل و درۆی شاخدار
له‌گه‌ل خه‌ڵکی ماندوی گه‌له‌که‌مان،با بریاره‌کانتان له‌سه‌ر
بنه‌مای راستی و نه‌خشه‌کێشراو بێت تا هێنده‌ی تر ماڵ وێرانی و
ره‌شبینی نه‌بێته چاره‌نوسی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره‌ی بونه‌ته
قوربانی کورسیه کانتان.
سوید