info@kurdistannet.org

كاتي بلآوكردنةوة بة كاتي ناوةندي ئةوروثا

 

www.kurdistannet.org

 

دواي دةسالَ طوللةيةكي تر .. بؤ شةأي ناوخؤ .....باوةأ ثيرؤز زادة

 

هه‌موومان تا به‌ ئه‌مڕۆش ده‌گات كه‌سه‌ره‌كانی شه‌ڕی ناخۆی نێو به‌هاری ئازادی كورد واته‌(1991)مان له‌بیر نه‌چۆته‌وه، كه‌چۆن كێشه‌ی چه‌ند كۆنه‌ دوكانێكی قه‌ڵادزێ له‌ساڵی 1994 ماڵی كوردی وێران كردو به‌هۆی تێكچوونی به‌لانسه‌كان تائێستاش برینه‌كان سارێژنه‌بوونه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیش بۆ یه‌كه‌م گولله‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆی (1994) نه‌كراوه‌، ئایا خاوه‌نی شه‌رعی ئه‌و زه‌وی‌و دوكانانه‌ كێن؟ ئایا به‌عس له‌ته‌قاندنی یه‌كه‌م گولله‌ی ئه‌و شه‌ڕه زۆر چالاک بووه (ده‌توانرێت سه‌یری هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی ژماره‌كانی دوای روخانی سه‌دام بكرێت).

ئه‌ی یه‌كه‌م گولله‌ی دووه‌م شه‌ڕی ناوخۆ، یاخود یه‌كه‌م گولله‌ بۆ شكاندنی ئاگربڕی نێوان (پارتی)و(یه‌كێتی) كێ ده‌یته‌قێنێت؟ به‌ڕای من ئه‌مجاره‌ش وه‌ك ده‌ ساڵ له‌مه‌و به‌ری كێشه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ، به‌هه‌مان شێوه‌و شێواز پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر (حه‌مه‌ خان)ی (كۆنه) موسته‌شاری به‌عس‌و (تازه‌) سه‌رله‌شكری پارتی رووبه‌رووی ماڵه‌ تازه‌كه‌ی (كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی) له هه‌ولێر ته‌قاندی، دیاره‌ جه‌دوالی شوێن‌و كاتی ته‌قه‌كه‌ به‌ دراسه‌ كراوه! یه‌كه‌م؛ تابزانرێت هه‌ڵوێستی یه‌كێتی‌و (كۆسره‌ت ره‌سوڵ) به‌رامبه‌ر به‌م ئیهانه‌یه‌ی پارتی چی ده‌بێت! دووه‌م؛ تا پارتی بۆی روون بێته‌وه خه‌ڵكی هه‌ولێر كه زۆرینه‌یان(كۆسره‌تین) به‌و ئیهانه‌یه‌ی به‌ سه‌ركرده‌كه‌ یان كراوه‌ چی ده‌كه‌ن! به‌رای من ئه‌م كاره‌و كاره‌كانی تر پارتی وه‌ك چاپكردنی دوو كتێب بۆ (حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن)له‌لایه‌ن (ده‌زگای ئاراس)٭ هه‌موویان كاری ئیستفزازین، هیوادارین یه‌كێتی پشوو درێژ بێت چونكه‌ كورد به‌‌شه‌ڕێكی تری ناوخۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی زیاتر دوا ده‌كه‌وێت.

٭ راسته‌ ئه‌و دوو كتێبه‌ ناوی (ده‌زگای ئاراس)ی به‌سه‌ره‌وه‌ نیه، به‌ڵام تایپ‌و رێكخستن‌و به‌رگ‌و چاپ هه‌مووی ئاراس كردوویه‌تی‌و ئه‌م زانیارییه‌ش له‌ چاپخانه‌ی په‌روه‌رده‌ وه‌رم گرتووه كه دوو كتێبه‌كه‌ی چاپكردووه.