info@kurdistannet.org

كاتي بلآوكردنةوة بة كاتي ناوةندي ئةوروثا

 

www.kurdistannet.org

ئةو هؤكارانةي نايةلَصت شةقامي كوردي يةكبطرصتةوة و كورديش لصي بصدةنطة .. خالَة حةمة

 ‌1) نه‌ بوونی زانیاریه‌كی ته‌واو له‌باره‌ی مێژووه‌و كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتن له‌ ڕابردوو.

2) درێژخایاندنی شۆڕش و نه‌توانینی به‌دیهێنانی خواسته‌كانی میلله‌ت.

3) هه‌ڵه‌ گه‌وره‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی سیاسه‌تی كورد‌ ‌كه‌ میلله‌ت‌ بۆی نیه‌ ده‌ستی تێوه‌ردات.

4) شاردنه‌وه‌ی هه‌مووكاره‌كان ناوه‌كی و ده‌ره‌كی و پرس نه‌كردن به‌ هێزی له‌دوانه‌هاتووی پێشمه‌رگه‌.

5) دووباره‌بوونه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌نێوان شۆڕش و ‌نه‌یارانی شۆڕشدا كه ‌له‌سه‌ربه‌خۆیی دوایخستین.

6) وابه‌سته‌ بوونی هێزه‌ كوردیه‌كان به‌ هێزی دووژمنانه‌وه‌و كپ بوون له‌ ڕویاندا.

7) تێكچوون و داڕمانی هه‌موو بنه‌ماكان و كۆڵه‌كه‌كانی ڕاستگۆیی له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا.

8) پچڕان و له‌ خشته‌چوونی دام و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و كاربه‌ده‌ستانی گه‌وره‌و بچوك.

9) تێكه‌ڵاو بوونی خۆفرۆش و به‌ره‌ی نه‌یار به‌بڕیاری سیاسی كوردو پشتگوێخستنی كادری به‌ توانا.

10) خۆبه‌كه‌مزانینی تاكی كورد له‌ ڕووی ئه‌و گرۆپه‌ سیاسیانه‌داو بێده‌نكی شه‌قامی كوردی خۆی.

11) دژایه‌تی كردن و داڕشتنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كتریداو دیاریده‌ی ملشكاندو ماستاو ساردكردنه‌وه‌.

12) تووندو تیژی ده‌سه‌ڵات كه‌ ده‌م و ده‌ستی كۆمه‌ڵگای به‌ستوه‌و نایه‌ڵێیت به‌شداری ده‌سه‌ڵات بكات.

13) دیاریده‌ی كوشنده‌ی هه‌ركه‌س بۆ خۆی و ململانه‌ی ناجۆرو نا ڕه‌واو نا(شه‌ریف).

14) به‌رپرسیاره‌ تێرنه‌خۆره‌كان كه‌هه‌رخه‌می دارایی و سامان وكۆشك و سه‌رایانه‌و چاویان تێرنابێ.

15) خوێنه‌وارو ڕۆشنبیركه‌ قوڕوقه‌پیان كردوه‌و خه‌ریكن له‌بێده‌نگی خۆیاندا كۆمه‌ڵگاش ده‌خنكێنن.

16) هه‌ژاری و نه‌داری و وونبونی چینی ناوه‌ندی ناو كۆمه‌ڵ.

17) سه‌ركه‌وتن و هه‌‌ڵچونی ئه‌وكه‌سانه‌ی بێبه‌روپشت بوون وله‌ هه‌ل گه‌ڕاون و هه‌لیان قۆستۆته‌وه‌.

18) گه‌ڕان به‌دوای تۆڵه‌سه‌نددا كه‌ بۆته‌ كلتورو ناتوانین ده‌سبه‌رداری بین.

19) گوێ نه‌دان به‌بڕیاری گه‌وره‌و قه‌به‌ی دژایه‌تی یه‌كتری كه‌سه‌رخان وژێرخانی هه‌‌ڵوه‌شانویین.

20) چاوپۆشی له‌ ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری تاكه‌ كه‌س و لێنه‌پرسینه‌وه‌ له‌كاره‌ دژواره‌كانی.

21) ده‌ستنیشان كردنی هێڵێكی سوور له‌ نێوان كۆمه‌ڵگاو هێزی باوكسالارو باڵاده‌ستا.

22) دابه‌شكردنی هێزو تواناو سه‌روه‌ری به‌سه‌ر گرۆپه ‌سیاسیه‌كانداو خه‌فه‌كردنی ده‌نگی گه‌ل.

23) بۆگه‌نبوونی سیسته‌می هه‌موو به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و دیاریده‌ی به‌رتیل خواردن.

24) جێگه‌ی شیاو بۆ باڵاده‌ستی ناشیاوو مرۆڤی نه‌زان و گه‌لحۆ!.

25) دوور كه‌وتنه‌وه‌ی كادری به‌تواناو كورد په‌روه‌ر له‌ نیشتمان و هه‌موو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان.

26) بێگوێی شه‌قامی كوردی و نه‌بوونی بڕوا به‌یه‌كتری.

27) بیری ته‌سكی حیزبایه‌تی و ترس و له‌رزی ڕاده‌ربڕین.

28) درێژخایاندنی شۆڕش و زه‌بروزه‌نگی گروپه‌سیاسیه‌كان له‌ رویی یه‌كتردا.

29) نه‌بوونی پێشه‌وایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی.

30) ده‌ست به‌ كڵاوه‌كه‌ی خۆته‌وه‌ بگره‌ با نه‌ی بات!!.

داوا له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر هۆكاری تریش شک ده‌به‌ن كه‌ ڕێگره‌ له‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی شه‌قامیكوردی خۆت ماندوو بكه‌و ئه‌منوسراوه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌. له‌خاڵه‌حه‌مه‌وه پێشكات ده‌ستخۆشیت لێ ده‌كه‌م.

خاڵه‌حه‌مه‌/دانمارك/ڤالبی/26/8/2004‌