|
||
تارق عةزيز: طةر ضةكي ئةتؤميشمان هةبواية لة دذي كوردةكان بةكارمان دةهصنا ... دةرسيم ديبةطةيي
له ژماره 53 ی مانگی ئابی 1998 ی مانگنامه‌ی ئه‌لمه‌نار ئه‌لكوردی، كه ڕۆژنامه‌یه‌كی نیو مانگانه‌ی ڕامیاری بوو له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو، له‌هه‌واڵێكی كورتدا هاتووه كه دوای پرسیاركردن له دێڤید نیوتنی باڵوێزی ئه‌مریكی له ئێراق له ساڵانی 1984-1988 دا، له‌كاتی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا له قاهیره ڕۆژی 17.2.1998 دا له‌كاتی گه‌شتێكی خۆیدا وه‌كو نوێنه‌ری ئه‌مریكی بۆ ناوچه‌كه: كه ئایا ئه‌مه‌ریكا ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌ڵایه‌ن حكومه‌تی ئێراقیدا له‌دژی كورده‌كان له هه‌ڵه‌بجه‌دا؟ له‌وه‌ڵامدا دێڤید نیوتن ده‌ڵێت: "ئێمه كاتی خۆی هه‌ڵساین به ده‌ركردنی چه‌ندین به‌یاننامه، به‌ڵام به بۆچوونی من ئه‌و كاته گرنگی به ده‌مارگیرێتی ئێران و مه‌ترسی تووندڕه‌وی شیعه ده‌درا و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو ئه‌و كاره نه‌بووه جێگای سه‌رنجی ڕۆژنامه‌گه‌ری. به‌ڵام ڵه‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ئه‌و باسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێراقیدا خسته‌ڕوو. له‌یادمه جارێك له‌كاتی سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی بۆ ئێراق، ئه‌و باسه‌یان له‌گه‌ڵ تاریق عه‌زیزدا خسته‌ڕوو، تاریق عه‌زیز كه به‌زۆری ئارام و له‌سه‌رخۆیه و ده‌یتوانی خۆی دوورخاته‌وه له‌و جۆره پرسیارانه، به‌ڵام ئه‌و جاره جۆرێك له گرژی نیشاندا‌و ئاوا وه‌ڵامیدانه‌وه: "به‌ڵێ، به دڵنیایی ئێمه چه‌كی كیمیاویمان له‌دژی ئه‌و خه‌ڵكه دواكه‌وتووانه به‌كارهێناوه. له‌به‌رچی؟ گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمیشمان هه‌بوایه هه‌ر له‌دژیاندا به‌كارمان ده‌هێنا". دێڤید نیوتن ده‌ڵێت: "ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له ژووره‌كه‌دا دانیشتبوون سه‌ریان سووڕما له‌و وه‌ڵامه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئێراقیه". تاریق عه‌زیز دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی گهڵهكهمانبوو. دوو خه‌ونی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو باشبوو هیچیان نه‌هاتنه‌دی، یه‌كه‌میان كه‌ركوك بكات به ئه‌نده‌لووس و كورد جگه له‌مافی فرمێسك ڕژتن بۆ ئه‌و شاره كوردستانیه هیچ مافێكی تریان نه‌بێت به‌سه‌ریه‌وه و دووه‌میشیان به چه‌كی ئه‌تۆم كورد قڕ بكات. وا دیاره ئاواته‌كانی سه‌ری ده‌خۆن و به‌م زوانه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یانباته ژێر گڵ. ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی هه‌ینی 2.7.2004 |
||