|
||
تايبةتكردني شةأ و لةشكر لة جيهاندا .... وةرطصأاني: ئةردةلآن عةبدولَلآ
پا ش روخاندنی شوره‌وی،زۆر له‌وولاتانی جیهان ده‌ستیان كرد به‌فرۆشتنی كه‌رتی گشتی به‌كه‌رتی تایبه‌ت،واتهفرۆشتنی زوربه‌ی ده‌زگا ئابووریه‌كانی ووڵات بهسهرمایهدارهكان وه‌ئه‌م پرۆژه‌یه‌یان ناو نا(تایبه‌تكردن، پریڤاتیزهكردن، خهسخهسهكردن). به‌لام ئه‌مرۆ كار له‌ده‌زگا ئابووریه‌كانیش تێپه‌ریوه، ده‌یانه‌وێت شه‌ڕو لهشكرهكانیش له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه به‌رێوه‌ببرێت،ئه‌مرۆ له‌جیهاندا چه‌ندین له‌شكرو گروپ و ده‌زگای پاراستنی تایبه‌ت هه‌یه، وه‌ئه‌مانه‌ش به‌پێی ناوچه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و سیسته‌می ئابووری وسیاسی جیاوازیان هه‌یه،كه‌هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی شێوازی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن،ده‌توانین بهكوورتی بیان كه‌ین به‌سێ به‌شه‌وه : 1 / گروپه‌چه‌كداره‌كان 2 / ده‌زگاكانی خۆپاراستن و ئاسایشی تایبه‌تی 3 / مافیاكان
1 / گروپه‌چه‌كداره‌كان. ئه‌مرۆ له‌جیهاندا زیاتر له400 گروپ وله‌شكری چه‌كدار له90 ده‌وڵه‌تدا هه‌ن. پاش نه‌مانی شه‌ری ساڕدو نه‌مانی یارمه‌تی له‌مۆسكۆ و واشنتن، بۆ هه‌ندێ گروپ و وولات، روخاندنی هه‌ندێك دیكتاتۆر له‌جیهاندا. بووه‌هۆی دروستبوونی نائارامی و نه‌مانی له‌شكری ده‌وڵه‌تی. كه‌ئه مه وای كرد،چه‌ندین گروپ و له‌شكری نا ده‌وڵه‌تی دروست بێت، كهئهمهزیاتر لهئهفهریكا رویدا له‌وانه‌ش وه‌كو (گروپی عایدید لهسۆمال هۆتۆ توتسی لهراوهندا كه‌زیاتر له‌نیو ملیۆن كه‌سی مه‌ده‌نیان كوشت، گروپه‌چه‌كداره‌كانی ساحیل عاج، گروپی كابیلهلهزائیر، ئه‌نیتا لهئهنگۆلا)، سیرالیۆن له‌ئه‌مه‌ریكای لاتین په ی‌دا بوون. ئهمانهپاش روخاندنی دیكتاتۆره‌كان، یان سستبوونی ده‌وڵه‌ت، دروست بوون. كهباج وسهرانهلهخهڵك ده‌ستێنن و بازرگانی درۆگ و حه‌شیش وتلیاك ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌سامانی سروشتیان تێدایه،وه‌كو (زێر‌و نه‌وت و گه‌وهه‌ر) بۆ نموونه،له(زائیرو سیرالیۆن) كهگروپهچهكدارهكانی ئه‌و ووڵاته،بازرگانی بهسامانهسروشتیهكانهوهدهكهن،و سه‌رانه‌ش له‌و كۆمپانیا بێگانانه‌ش وه‌رده‌گرن كه‌له‌وێ كار ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی ترهوهشێوازێكی تری ئه‌م گروپهچهكدارانهئهوانهن، كه‌شه‌ڕ دژی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی ئامانجه‌كانیان،وه‌ئه‌م شێوازه‌یان زۆر بڵاوه له جیهان دا، كه‌زیاتر به‌گروپه (پارتیزانه‌كان یان به‌گه‌ریلا) ناسراون. هه وڵ ده ده م، كه م یان زۆر باسی هه ندێكیان بكه م. ئه‌مه‌ریكای لاتین: دیارهلهئهمهریكای لاتین زیاتر ئه‌م جۆرهگروپانهزۆربوون، ئه‌ویش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌زیاتر ئه‌م گروپانهگیفاریزم بوون،و باوه‌ڕیان به‌شه‌ری پارتی زانی هه‌بوو. لهوانهوهكوو گروپه چه‌په‌كانی ووڵاتی (نیكاراگواو سلفادۆرو كۆلۆمبیا وپیرۆ وبه‌رازیل وه‌هه‌ندێكیان هه‌ر به‌رده‌وامن وشهردهكهن وه‌كوو گروپی (سێندرۆ لۆمینۆز لهپیرۆو،وهلهكۆلۆمبیاش گروپی له‌شكری شۆرشگێر كۆ لۆ مبیا) ئهمانهبازرگانی تلیاك و حهشیشهدهكهن،وسه‌رانه له‌خه‌ڵكی ده‌ستێنن، تا ده‌سكه‌وتێكی مادیان ده‌سكه‌وێت و به‌رده‌وام بن له‌شه‌ڕیان دژی حكومهتهناوهندیهكان، جێی داخهئهم گروپانهلافی چه‌پ و ماركسیه‌ت لێ ده‌ده‌ن. ئه‌فه‌ریكا: لهئهفهریكاش گروپی(به‌ره‌ی رزگاری خوازی باشوری سودان و به‌ره‌ی رزگاری ئیسلامی له‌جه‌زائیر و ئه‌نیتا لهئهنگۆلا)،دیارهدرندهترینیان گرۆپهئیسلامیهكانی جه‌زائیرن، كه‌ئه‌مانه ماوه ی دوانزه‌ساڵه، ده‌ستیان كردوهبهشهرێكی درندانه‌و بێ گوێدانه هیچ جۆرهرهوشتێكی مرۆڤانه، كه‌زیاتر له‌نیو ملیۆن كه س بووهتهقوربانی ئه‌م شه‌ره خوێناویه، دیارهئهمانهش بازرگانی حه‌شیش و درۆگ ده‌كه‌ن، سهرانهلهخهلكی و كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز ده‌ستێنن و مناڵان ده‌كه‌ن به‌چه‌كدار، حوكمی درندانه‌ی ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌لكی ژێر ده‌سه‌لاتیان ده‌سه‌پێنن و خه‌ڵكی پێشكه‌وتن خواز ده‌كوژن و تیرۆریان ده‌كه‌ن. ئاسیا: گه‌رچی لهئاسیاشدا گروپی چه‌كداری زۆره، له‌هه‌ندێك شوێنیش‌دا حوكمی ناوچه‌یان به‌ده‌سته له‌وانه وه‌كو،(خومیری سور لهكهمبۆدیا كه‌ئێستا نه‌ماون، گروپهچهپهكانی ڤلیپین و، گروپهئیسلامیهتوندرهوهكانی ئه‌نده‌نوسیا،و ڤلیپین و هیندوستان موجاهیدینی ئه‌فگانی و موجاهیدین ی خه‌لك له‌ئیران، و گروپهكوردیهكان له كوردستانی ئێران و عێراق و توركیا، هه‌روه‌ها گروپی تامیل له سریلهنكا). ئه‌مانه زوربه‌یان كاری حه‌شیش فرۆشتن و سهرانهلێسهندن ده‌كه‌ن. به‌شێكیشیان وه‌كو چاش كار بۆ هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن،به‌رامبه‌ر یارمه‌تی دانیان له‌لایه‌ن ئه‌و دهولهتانهوهوهكو (موجاهیدینی ئێران و یه‌كێتی و پارتی له‌كوردستان) دیارهیهكێتی وپارتی وه‌كو دوو ده‌وڵه‌تیش حوكمی كوردستان ده‌كه‌ن. كه‌هه‌ریه‌كه‌یان میلیشیاو چه‌كداری خۆی هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان،به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندوه‌و باج و سه‌رانه‌ش له‌و ههرێمانهوهردهگرن كهتێیدان. له‌لایه‌كی تره‌وه،له‌هه‌ندێك ووڵات خۆ یان گروپی چه‌كدار دروست ده‌كه‌ن،بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی دیاری كرا‌و، كه‌ئه‌م گروپانه،ده‌وڵه‌ته‌كان خۆیان یارمه‌تیان ده‌ده‌ن بۆ دژایه‌تی كردنی گروپه‌كانی دژ به‌ده‌وڵه‌ت. ئه‌م جۆرهلهشكرانهیان گروپانه‌ش له‌جیهانی ئه‌م رۆدا زۆرن، له وا نه : ئه‌مه‌ریكای لاتین : له‌وولاتی (كۆلۆمبیا) له‌شكری خۆپاراستن یان دروست كردووه،كه‌ئه‌م لهشكرهزیاتر له‌ده‌هه‌زار چه‌كداری هه‌یه.حكومه‌تی كۆ لۆمبیا خۆی یارمه‌تیان ده‌دات و چه‌ك و پاره‌یان له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، ئه‌م لهشكرهزیاتر لهگروپهراسترهوهكانی كۆ لۆ مبیا پێكهاتوون. ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه،شهر بكه‌ن له دژی گروپهچهپهكانی ئه‌و وولاته. له‌كۆ لۆ مبیا ماوه‌ی بیست ساڵێك ده‌بێت، ئه‌م شهرهبهردهوامهو زیاتر له‌سه‌د هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه،دیارهئهمهریكاش رۆلێكی زۆر خراپ ده‌گێرێت له‌م كێشه‌یه‌دا،و پشتگیری حكومه‌تی كۆ لۆ مبیا ده‌كات، یارمه‌تی گروپهراسترهوهكانی ئه‌و وولاته‌ش ده‌دات. هه‌روه‌ها له‌زۆر وولاتی تری ئه‌مه‌ریكای لاتین ئه‌م شێوازانه‌یان به‌كار ده‌هێنا بۆ دژایه‌تی كردنی گروپهچهپهكانی ئه‌و وولاتانه. ئه‌فه‌ریكا : له‌جه‌زائیر حكومه‌ت له‌شكری گه‌لی دروست كردووه،كه‌ژماره‌یان دهگاتهسهت و جل هه‌زار كه‌بۆ دژایه‌تی كردنی گروپهئیسلامیهتوندرهوهكان دروستیان كردوه. كه‌ئه‌مانیش شان به‌شانی ده‌وڵه‌ت ده‌جه‌نگێن و یارمه‌تیان له‌ده‌وله‌تی جه‌زائێر بۆ دێت، ههرچهندهكهئهم لهشكرهش نه‌ی توانیوهئاسایش و گیانی خه‌لكی بپارێزێت لهگروپهئیسلامیهكان. ئاسیا : ده‌تونین بڵێین زیاتر ئه‌م شێوهگروپانهلهعێراق و توركیا و ئێران و لوبنان و ئیسرائیل هه‌یه له‌عێراق ئه‌م شێوازهزۆر باوبوو، لهوانهلهشكری گه‌ل (جیش الشعبی) و جاش وله‌شكری قودس،بۆ نمونهلهكوردستان زیاتر له‌سێ سه‌د هه‌زار جاش هه‌بوون. ویارمه‌تیان ده‌درا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، كه‌زیاتر له‌سه‌رۆك خێله‌كانی كورد پێكهاتبوون،و ئه‌ركیان دژایه‌تی كردنی پێشمه‌رگه‌بوو له‌شاخه‌كان و شارهكوردیهكان. هه‌روه‌ها له‌شكری قودسیش كهتازهدایان مه‌زراندبوو،ژماره‌یان ده‌گه‌یشته چوار ملیۆن كه‌س. كه‌زیاتر لهفهرماندهكان و مامۆستاكان و خه‌لكی ئاسایی پێك هاتوون، كهئهمانهبهناوی رزگار كردنی قودسهوهدروست كراوون، به‌لام زیاتر بۆ پارستنی حكومه‌ت دانراون، و یارمه‌تی له‌حكومه‌تی عێراق وه‌رده‌گرن،هه‌روه‌ها چه‌ندین له‌شكری تریش هه‌ن له‌وانه(الحرس الجمهوری، فیدائین سه‌دام، قوات الخاسهو..) له‌توركیا،له‌شكرێكیان به‌ناوی (پارێزه‌رانی دێكان) دروست كردوه.كه‌بۆ دژایه‌تی كردنی(پ ك ك) دروستكراوون، ئه‌وانیش زیاتر له‌سه‌رۆك خێلهكوردیهكان پێكهاتوون،وحكومه‌تی توركیا خۆی یارمه‌تیان ده‌دات و ژماره‌یان دهگاتهنزیكهی چوار سه‌د هه‌زار چه‌كدار. له‌ئێرانیش،به‌هه‌مان شێوه،چه‌ندین له‌شكریان له‌م بابه‌تانه هه یه.له‌وانه(په‌سیج، پاسداران،پارێزه‌رانی ئیسلام)، كهئهمانهلهشكری تایبه‌تن، دروستكراون بۆ چه‌ند ئامانجێكی تایبه‌تی ئه‌و وولاته، كه‌زیاتر بۆ دژایه‌تی كردنی گروپهكوردیهكان و ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌وولاته دروست بوون. 2 / ده‌زگاكانی خۆپاراستن و ئاسایشی تایبه‌تی : ئه‌م شێوازه‌ش له‌چه‌كداری زیاتر له‌ووڵاته پێشكه‌وتوه‌كان هه‌یه،واته‌له(ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ژاپۆ ن و كه‌نه‌داو وولاتانی تریش). ئه‌مانه ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه كه،كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ند و ناودارو سیاسیه‌كانی ئه‌و وولاتانهبپارێزن. زیاتر له50 ملیارد دۆلاریان ده‌ستده‌كه‌وێت له‌سالێكدا، له‌ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌دوو ملیۆن كه‌س ئه‌م كارانه‌ده‌كه‌ن، له‌ئه‌وروپا زیاتر له800 هه‌زار كه‌سیان هه‌یه. پاول باێیل كه‌پێشتر ئه‌فسه‌رێك بووهلهجهندرمهی فه‌ره‌نسی لهلێدوانێكیندا بۆ یه‌كێك لهرۆژنامهوانهكان ووتی (له‌فه‌ره‌نسادا سالانهئهم دهزگایانهزیاتر له5،1 ملیاردیان ده‌ستده‌كه‌وێت و زیاتر له90 هه‌زار كه‌س كاریان له‌گه‌ل ده‌كات، له‌كاتێكدا كه‌هه‌موو جه‌ندرمه‌ی فه‌ره‌نسا ژماره‌یان ناگاته30 هه‌زار كه‌س). ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا، زیاتر له300 هه‌زار كۆ مپانیان خۆپاراستن هه‌یه، وهلهزیاتر له100 شوێنی جیهاندا كار ده‌كه‌ن، لهئهفهریكا و كۆ لۆ مبیا و پیرۆ و ئه‌نده‌نوسیا و زۆر وولاتی تری جیها نیش كار ده‌كه‌ن. دیارهجیهانی لیبرالیزمی نوێ ئه‌م شێوهگروپانهی دروست كردووهكهزیاتر بۆ خزمه‌تكردنی سیسته‌می سهرمایهداریهلهجیهاندا. هه‌روه‌ها چه‌ند كۆ مپانیایه‌كی تریش، كه‌زیاتر په‌یوه‌ندیان به‌كۆمپانیاكانی چهكو تهقهمهنیوهههیه.كه‌ئه‌م كۆ مپانیایانه به‌چه‌ند ئه‌ركێكی تایبه‌ت هه ڵده ستن، لهوانهفێركردنی هونه‌ری له‌شكری و خۆپاراستن و رزگاركردنی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌هه‌ندێك جار وه‌كو بارمتهدهگیرێن له‌لایه‌ن گروپهچهكدارهكانهوه،له‌وانه‌ش وه‌كوو ( Executive outcom باشوری ئه‌فریكاLevdan به‌ریتانیا Sandline ئهمهریكاوMPRI له‌ئیسرائیل)، كه‌ئه‌مانه له‌زۆر شوێنی جیهان كاریان كردووه،لهوانهله(ئه‌نگۆلا بۆ پارستنی كۆمپانیاكانی نه‌وت و لهسیرالیۆن بۆ پاراستنی كۆ مپانیاكانی گه‌وهه‌ر، له‌زۆر شوێنی ئالۆزی تریش). به‌لام به‌هێز ترینیان، كۆ مپانیای (ئی ئۆ) باشوری ئه‌فریكایه،كه‌ئه‌مه له‌زۆر شوێنی جیهاندا كاری كردووه.بۆ نموونه،سالانه80 ملیۆن دۆلاری له‌حكومه‌تی ئه‌نگۆلا وه ر ده گرت. بۆ پاراستنی كۆ مپانیاكانی نه‌وت و دژایه‌تی كردنی گروپی (ئۆنیتا). هه‌روه‌ها لهسیرالیۆن و زیاتر له30 ده‌وڵه‌تی جیهان دا كاری ده‌كردوو، جگه له‌وه‌ش هه‌ندێك جاركاری بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش ده‌كرد. بۆ پاراستنیان له‌زۆر شوێنی ئاڵۆزی جیهان،وه‌ئه‌م كۆمپانیایه له‌سالی 1998 داخراو كاری نه‌كرد زیاتر. به‌پیێی ئه‌و ڵێكۆلینهوهیهی كه‌له12 فێبراوهری 2002 له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌ری خست. كهكۆمپانیاكانی چه‌ك و خۆپاراستنی به‌ریتانیا، یارمه‌تی زۆر گروپی جیاوازیان داوه. له‌رووی فێركردنی هونه‌ری چه‌كداری و فرۆشتنی چه‌ك، بهگروپهكانی وولاتی سیرالیۆن و زۆر وولاتی تری جیهانیش كه‌شه‌ری ناوخۆی تیادایه. له‌جیهانی سه‌رمایه‌داری دا هه‌موو شتێك حه‌لاله،ئه‌گه‌ر قازانجی ده‌ستكه‌وێت.به‌بێ گوێدانههیچ سنورێكی مرۆڤایانه، بگرهئهوهی گرنگهلایان ته‌نهاو ته‌نها چۆن قازانچی زیاتری ده‌سكه‌وێت. 3 / ماڤیاكان : ماڤیا ئه‌و جۆرهگروپانه،یان باندهچهكدارانهدهگرێتهوه.كهبهزهبری كوشتن و چه‌ك ده‌یانه‌وێت بازرگانی بكه‌ن،یان پاره‌یان له‌كوشتنی هه‌ندێك كه‌س ده ستبكه وێت. ماڤیا بۆ یه‌كه‌م جار لهئیتالی ده‌ر كه‌وتن، كه‌یه‌كه‌م جار ده‌ستیان به‌فرۆشتنی حه‌شیش و چه‌ك كرد، وه‌زۆر لهدادوهرهكانی ئیتالیایان كوشت. هه‌روه‌ها سیای ئه‌مه‌ریكیش یارمه تی دان زۆر كه‌سی چه‌پیان كوشت. كاریان بۆ زۆر كۆمپانیا گه‌وره‌كانی چه‌ك ده‌كرد له‌جیهاندا به‌تایبه‌تی كۆمپانیاكانی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی. ئێستا له‌زۆر وولاتی جیهان ماڤیا هه‌یه، وه‌كوو له(وولاتانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، یۆ گۆسلاڤیاو له‌زۆر وولاتانی ئاسیا وئهمهریكای لاتین و ئه‌فه‌ریكا ش هه‌ن) ئهمانهزۆربهیان كاری فرۆشتنی حه‌شیش و چه‌ك و شتی ساختهدهكهن، وهلهزۆر شوێنی جیهانیشدا كۆ مپانیا گه‌وره‌كان پشت بهماڤیا ده‌به‌ستن. بۆ ساخ كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، بۆ نموونه،له‌م دوایه‌دا ده‌ركه‌وت كهكۆمپانیاگهورهكانی جگه‌ره، پشتیان بهماڤیا به‌ستووه،لهبهلقاندا بۆ فرۆشتنی جگهرهلهو وولاتانه‌دا. له‌كۆتایدا ده‌توانم ئهوهبلێم، هه‌تاوه‌كوو سیسته‌می سه‌رمایه‌داری مابێت، شه‌ڕو ماڤیاو چه‌ته‌گه‌ری و كوشتنهههر ده‌مێنێت، چونكهسهرمایهداری بۆ خۆی ئه‌م شێوازانهدهخولقێنێت بۆ قازانجی تایبه‌تی خۆی و به‌رده‌وامبوونی ژیانی خۆی هه‌روه‌كو ماركس (ده‌لێت سه‌رمایه‌و شه‌ڕ دوو رووی پاره‌ن). ئه لمانیا / مانهایم وه رگێرانی: ئه رده ڵان عه بدوڵڵا
تێبینی: ئه م ووتاره، له رۆژنامه ی لۆمۆند دیبلۆماتیكی فه ره نسی مانگی ئه پریلی2003 وه رگیراوه. |
||