www.kurdistannet.org

 

شةهيد .... عةبدول شارباذصأي

 

 ئه‌شێ ئه‌ستێره‌ ئاسایی

باڵنده‌كان ڕێم پێ به‌رن؟

دره‌ختێكی پڕ په‌لو پۆی

خۆزگه‌ و حه‌زی به‌ر بنار بووم

له‌ ناو وڵاتی عه‌شقێنی

جۆگه‌له‌ی ژان بوو ئاودێرم

چی ڕێبوار و

چی كاروانی تاسه‌ و گڕه‌

به‌ر له‌وه‌ی بڕۆن.. تێپه‌ڕن

به‌ سوسه‌ی مێوی ئامێزم

لایان ئه‌دایه‌ سێبه‌رم

یه‌ك.. یه‌ك هێشووی

حه‌وانه‌وه‌یان ئه‌كرد و

ئه‌مجا ئه‌ڕۆیین جێم بێڵن

ـ تۆ عاشقی.. خۆره‌تاو بووی

هه‌میشه‌ هه‌ر سه‌ودا سه‌ر و

هاوڕێ ی ده‌شت و ده‌روكۆ بووی

له‌ سه‌ر كام چیا ڕه‌قه‌نه

تۆ ڕه‌گی خۆت داكوتا بوو

 زریان و وه‌یشومه‌ی ڕۆژگار

 هێنده‌ی هێنای

هێنده‌ی بردی

گڕه‌ سه‌ر و پۆته‌ڵاك و

 

لقوپۆپی ته‌واو بردی

بۆ چه‌ند جارێ زه‌لان هات و

ئاگری ئه‌دای

هه‌موو ئازات هه‌ڵ ئه‌قرچا

تاله‌ ڕه‌گا ده‌ری هێنای

ئه‌گه‌ر بێت و ڕیشه‌ت له‌ ناو

ئێشوژانی

خاك و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشا

دانه‌ كوتایه‌

ئه‌گه‌ر ئه‌ڤینی هه‌ژاران

له‌ خوێنتا قوڵپی نه‌دایه

بگره‌ تۆش وه‌ك هاوته‌مه‌نت

هه‌تا ساتێ وشك ئه‌بووی

له‌به‌ر نه‌شته‌ی شه‌ماڵ ئه‌بووی

له‌ كوێ ئاوا نه‌مر ئه‌بووی

پاڵه‌وانی ناو داستانی چیا ئه‌بووی؟

 

 1980

گوندی گورگه‌یه‌‌ر- شارباژێڕ