شالآو .... عةبدول شارباذصأي
بۆ شه‌هید سه‌ڵاح
تۆفیق جاف
(هه‌ڤاڵ
شاڵاو)
ده‌با مامه
خه‌مه نه‌بین!!
هه‌رچی جارێ،
تاوێ ئاوڕ ئه‌ده‌مه‌وه.
سه‌رم وه‌كو ته‌شیله‌یه‌ك
به ده‌ست و ڕانی
زامه‌وه.
گڵۆڵه‌یه‌ك
ئێش و ژانی
ناهه‌موار
هه‌ڵئه‌كاته‌وه.
له‌و كاته‌وه
لێمان بڕای
ساڵ دوانزه‌ی
مانگ.
وه‌ك تارمایی
چاوم لێته.
ئه‌ڵێی به‌فری
سه‌ر گرده‌كه‌ی
نێوان یاره و
سه‌یوانه‌كه‌ی.
ده‌لاقه‌ت
له شه‌و
كردووه.
وه‌ك داره‌به‌ن
چنگت له خاك گیر كردووه.
هه‌تا ئێستاش
گوێم له ده‌نگی
ده‌نگدانه‌وه‌ی وشه‌كانته
كه شاخ به شاخ
له‌م وڵاته
بۆ یه‌كتری
ئه‌ڵێنه‌وه:
كێیه ئه‌مشه‌و
بێته هاوڕێم
قۆناغێكی
شه‌وه‌زه‌نگم له‌گه‌ڵ ببرێ
!.
جا ئه‌وكاته
چی ماجه‌رای
عه‌شق هه‌یه حاڵی ئه‌بێ
ئه‌گه‌ر كه‌سێ
عاشق نه‌بێ شه‌و گه‌ڕ
نه‌كا
له‌كوێ ژانه
شه‌وی عه‌شق هه‌ست پێ
ئه‌كا؟!
ئه‌گه‌ر كه‌سێ
ڕێبوار نه‌بێ شه‌وڕێ
نه‌كا
له كوێ تاڵی و
سوێری ڕیگا هه‌ست پێ ئه‌كا؟!
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م
شه‌وه یه‌ڵدایه
وه‌ك خێوێكه
ناقۆڵایه.
دڵمان له ژێر
ئێش و ژانی
پێی نه‌گریس و
ڕه‌شی دایه.
با شه‌قاوی
ئه‌سپی توانا و بزوتنمان
له‌گه‌ڕ نه‌خه‌ین
با سه‌رتاپا ژانی
دووری ئه‌م ڕێگایه
بچنینه‌وه و له
پشتی كه‌ین
با یه‌كجاری
هه‌رچی خه‌مه ئاخ بڕی كه‌ین
با نه‌سره‌وین...
با نه‌سره‌وین
تاكو ئاڵا له
سه‌ر لوتكه‌ی
ئه‌ڤرێستی
هیوامانا هه‌ڵ ئه‌كه‌ین و
له ئامێزی
هیمالایای تاسه‌مانا
بارگه
ئه‌خه‌ین
* * *
ئه‌ی ئه‌و
خه‌مه‌ی له ناوه‌وه‌ی شته‌كانه‌وه
بۆچوونی خۆت
به‌ڕێ ئه‌كرد
بۆیه هیچیان
ژێر هه‌ره‌سی
كێوه به‌فرینه‌كه نه‌كه‌وتن!!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
لایان وابوو
په‌ڕه‌ی سپی
ئه‌خوێننه‌وه!
كاتێ پشتیان
دابوه پشتی شادێوه‌وه
!!
وایان زانی ئه‌و
ڕۆژه‌یه كه خه‌ڵكه‌كه
له خه‌ویانا
ئه‌یانبینی
كچێ خۆری تیا ئه‌هێنرێ
به بوكێنی
!
شاڵاو لای تۆ كات
هه‌ر شه‌و بوو
دێ‌و هه‌ر دێ‌و بوو!!
به‌رگی
هیچیان نه‌گۆڕابوو
ئای سه‌لاح
گیان.. هه‌روه‌هاش بوو
!!
ئه‌ی سه‌رقافڵه‌ی
كاروانی ڕێی ژێرزه‌مینی
!
بۆیه حاشایان لێ
كردی
كاتێ گه‌یشتی به
مه‌دالیای ڕێی
سه‌روه‌ری
به خوێنی خۆت.
* * *
شه‌و بوو كاتێ
ئه‌م هه‌رێمه
تاریكایی
لێ ئه‌باری
تۆش له كونجی ژووره‌كه‌ت
دا
مۆمی بیرت دا
ئه‌گیرسان
به تۆ بوایه
شه‌وه‌زه‌نگی
ئه‌م جیهانه‌ی پێ
ئه‌ڕه‌وی
شه‌وه‌های شه‌و
ئای كه هاوڕێ له حه‌و سه‌ڵه‌وه
بۆ هه‌ر شه‌وێ
هه‌ر كونجێكمان خه‌ڵوه‌تگا بوو
گڵۆڵه‌ی
ئێش و ئازاری
ملیۆنه‌های تیا
واڵا بوو
هه‌رچی چاوه له
ژێر باڵی پێڵوه‌كه‌یدا
نیوه شه‌وێ
خۆی
مت ئه‌كرد
چاوانی تۆش به
دیار مه‌لۆتكه‌ی
خه‌مه‌وه
زیته‌یان بوو
ئێشكیان ئه‌گرت
ئای شاڵاو گیان
له خۆشی كۆڕی شه‌وان و
له ناسۆری
لێكدابڕان.
* * *
ئه‌ی كه شاڵاو
مه‌جنونێكی سه‌رگه‌ردانی
ڕێگای عه‌شقی
له‌یلایه‌ك بووی
توێشووی
ژان و شه‌ونخونی بێ بڕانه‌وه‌ی
پڕ ناسۆرت كرده
پشت و
به دوای دیداری
شادبوونیا به ڕێ كه‌وتی
هه‌ر هاوینێ سه‌ر
ئه‌كه‌مه
سه‌ر سه‌رینی
نیوه شه‌و
و
چاو ئه‌بڕمه
چاوی ئاسمان
ئه‌بینم چی
ئه‌ستێره‌یه
له به‌ر تینی عه‌شقی
خۆردا داگیرساون
له ناكاوا كه
ئه‌بینم
ئه‌ستێره‌یه‌ك
ئه‌گاته عه‌شقی حه‌قیقی
گڕی عه‌شقی تێبه‌رئه‌بێ
و
ئه‌كشێ و له چاو
دابڕ ئه‌بێ
ئه‌ی سه‌لاح گیان
تۆم دێته بیر
* * *
له سه‌ر هه‌ر
به‌ردێ
له
سه‌ر هه‌ر دارێ
له‌م
خاكه‌دا بێ
دڵۆپێ خوێنی
له‌سه‌ر ڕژابێ
تۆی لێ ئه‌بینم
وه‌كو لاله‌یه‌ك
شاڵاو بۆ قوڕگی
شه‌وه‌زه‌نگ ئه‌به‌ی
له ناو هه‌ر
ماڵێ
له‌م شاره دابێ
بۆنی بۆچه‌كی
لێوه هه‌ڵبسێ
دایكی كۆڵه‌وژی
تۆی تیا ئه‌بینم
له‌و ڕۆژه‌وانێ
كه سه‌ر و
لاشه‌ی لێكدابڕاوی
تۆی به دیاریه‌ك
بۆ هاته‌وانێ
له سه‌ر ڕانی
ڕای ئه‌ژه‌نێ
به كوڵ
ئه‌یلاوێنێته‌وه:
له
ناسۆری ئه‌و
تاڵاوه‌ی جه‌لاده‌كان
له زیندانا به گه‌رویانا
ئه‌كردی
جێیه‌ك نه‌ما
نه‌سوتابێ
هه‌موو ئازایان
داخ كردی
ئێستاش بیلبیله‌ی
چاوانت
له‌گه‌ڵ هه‌ر
بیست
نینۆكه‌كه‌ت
له ناو شووشه‌ی
تۆقاندنی
زیندان دایه
ئێستاش جێگا
تفه‌كانت
به ناو چاوی
سه‌رۆكی دادگاوه‌یه
كاتێ وتی:
پاكانه‌كه....
ته‌بریه
ئه‌بی...
پاكانه‌كه
ئێستاش گرمه
گرمی هه‌وری
ڕاپه‌ڕین و توڕه
بوونت
له ناو هۆڵی
دادگا دا،
نه‌ك
پاكانه
له گوێی
زیندانییه‌كاندایه،
بۆته
وانه.
* * *
ئه‌ی ڕۆڵه‌ی
كارگه‌ری هه‌ژار
ئه‌ی شۆڕه‌سوار
ئه‌ی سه‌رقافڵه‌ی
كاروانی ڕێی
ژێرزه‌مینی
!!
تۆ ون نه‌بووی
تۆ
ون نابی
تۆ
نه‌مری
وای له ملی ئه‌م
شاره دا
هه‌مووكاتێك تۆ
ئه‌بینم له‌سه‌ر سنگی
چاو به شته‌كانا
ئه‌گێڕی
ڕه‌نگی داهاتوو
ئه‌ڕێژی
هاوڕێكانت
له‌دواته‌وه‌ن
تۆ
پێشه‌نگی
تۆۆۆۆ..
پێـشه‌نگی‌ی‌ی‌ی
به‌فرانباری 1983
شه‌هید سه‌لاح له
ساڵی 1974 له زینادنی ئه‌بوغرێب له سێداره
دراوه
شه‌قاو - هه‌نگاو
لاله - چرا
ژێرزه‌مینی -
خه‌باتی نهێنی