www.kurdistannet.org

 

 

چی له‌ مه‌رگێ شیرینتره‌

چرا هه‌ڵكات

چی له‌ ژیانێ پیرۆزتره‌

چۆك دانه‌دات

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی

نه‌تانتوانی له‌دڵماندا

سه‌نگه‌ری درۆ هه‌‌ڵكه‌نن

نه‌تانتوانی ته‌نهاساتێ

له‌ لێدانی دڵی ئێمه‌ بێ ئاگابن

له‌ دوای ئێوه‌

ئێمه‌ش به‌ڵێنتان پێده‌‌ده‌ین

ئه‌و چرایه‌ی كه‌ هه‌ڵتانكرد

فوی لێ نه‌كه‌ین....

 

سالَةهاية سوارمان ئةطلص و ملي ئةشكصت، ئصمةش ئةبينة قةربانب ئةسثصكي كوصت!!! خالَة حمةمة

 

ئه‌گه‌ر به‌چاوێكی گه‌ش و كوردێكی دڵسۆز له‌ درێژه‌كێشانی شۆڕشی خوێناوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان وورد ببوینایه‌‌وه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی بوێری و ڕه‌خنه‌گیرانه‌ی زانیاری ئه‌و ڕۆژانه‌،به‌راوردمان بكردایه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی شۆڕشه‌كانی دنیادا بۆمان ڕوون ئه‌بۆوه كه‌دۆستمان كێیه‌و دوژمنمان كێن و تاچڕاده‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتوئه‌بوین؟ بێشك ئه‌وكاته‌ ئه‌مانتوانی بڕیاره‌كانیش به‌ده‌ست ده‌ستپاكانی خۆمانه‌وه‌بێت و زۆردارو دوژمن و،ته‌نانه‌ت بێگانه‌دۆستیش له‌ناوخۆماندا تڕۆ د‌ه‌ربكه‌ین و پێشه‌نگی سه‌روه‌ری و كاروانی خه‌بات و جڵه‌وی ئه‌سپه‌شێ و ئه‌سپه‌ شێته‌كه‌ی خۆشمان نه‌ده‌ینه‌ده‌ست كه‌سانێك شایسته‌ی نه‌بن، هێنده‌‌‌ش ماندوو،برسی و چاوشۆڕ، بێ كه‌ڵكیش نه‌بین به‌هه‌موو كارو مه‌رجێكی دوژمنان و نه‌یارانمان ڕازی ببین و هه‌رهه‌موشمان ببینه‌ كه‌ره‌سه‌و سوته‌مه‌نی بێ بایه‌خی جه‌نگه‌كانی ناوخۆمان ودژبه‌خۆمان و قوربانیه‌كه‌شی هه‌رخۆمانبین و ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌م ڕوو تێرنه‌خۆری كوردیش چاوی به‌زه‌ییان له ‌ڕوومانا‌ كوێرایی داهاتبێ و له‌به‌ر له‌خۆبایی بوون و ده‌ستكه‌وتی دارایی و دڵپیسی سیاسی و هه‌ڵاتن و خۆڕزگاركردن سه‌ر ئێمه‌یان نه‌په‌رژێت.

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی سته‌مدیده‌ له‌ژێر هه‌رناوێكدا بوایه‌ سنورێكی سوورمان بۆ باوكسالارانی كوردو سه‌رانی شۆڕش دابنایه‌ و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ڕای گشتی و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی(حیزب)ه‌كانمان نه‌یانتوانیبایه‌ بڕیاری یه‌‌كلایه‌نه‌و هاتووچۆی ئه‌ودیو سنوورو جرتوفرتی (مفاوه‌زات ) و زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندی بێ سه‌روشوێن داسه‌پێنن به‌سه‌رمانداو له‌ ژووره‌ داخراوه‌كانی خۆیاندا دیزه‌به‌ده‌رخونه‌ی نوچدان وداچون وپه‌یوه‌ندیه‌ ناجۆره‌كان بكه‌ن و‌ چاوپۆشی له‌ كه‌موكوڕی سنووربه‌ده‌‌ری ئه‌ڵقه‌له‌گوێ و ده‌‌روێشه‌كانیان وه‌ك یاسای كوته‌ك وداپڵۆسێنه‌ر په‌یڕه‌وبكه‌ن، ئێمه‌ش ئه‌مانتوانی چمكی هه‌موو باسه‌كان له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ بخه‌ینه‌‌‌ ژێرلێكۆڵینه‌وه‌و پرسیار وگوشاره‌وه‌ تابه‌ووریایی و گورجوگۆڵی چاره‌سه‌رو ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان بدۆزینه‌وه یاخود ڕوبه‌ڕویان‌ ببینه‌وه‌و نه‌یه‌ڵین كوردوكوردستان به‌وده‌رده‌ی ئه‌مڕۆ بگات..

شارراوه‌ش نییه‌ كه‌چاره‌نوسی ئێمه‌ به‌ده‌‌ست ئه‌م ناسیاسیانه‌ی كورده‌وه‌ پێشچون به‌خۆیه‌وه‌ نابینێ و ڕووداو له‌سه‌ر ڕووداو دووباره‌ ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌و باشووره‌ پڕله‌تواناو هێزه‌ش پارچه‌

پارچه‌ له‌كوردستان ئه‌كرێته‌وه‌و بۆ هه‌تایه‌ ئه‌لكێت به‌نیشتمانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌به‌وه. خۆئه‌گه‌ر

كورد خۆی چاره‌سه‌رێكی بنه‌بڕی ژیرانه‌ی بۆ دابین نه‌كات كێشه‌كه‌شمان گۆڕبه‌گۆڕ‌ئه‌بێت، چونكه ‌سه‌رده‌می شۆڕش و چه‌كداری به‌سه‌رئه‌چێت و هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌كی توندوتیژ به‌لادان

له‌یاسا و‌ به‌گێره‌شێوێن و‌ تیڕۆریست ده‌خرێته‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و باس و چاره‌سه‌ره‌وه‌.

كوردیش نه‌ك جارێكیتر ناتوانێ شۆڕش هه‌ڵبگیرسێنێته‌وه‌ به‌ڵكوو(تۆبه‌)ئه‌كات و له(‌شۆڕشی چه‌واشه‌)ئه‌چێت به‌قینا كه‌فه‌رمایشتی سه‌ركرده‌كانكمانه‌ بۆسوكی وناوزڕاندن به‌یه‌كتری ئه‌ڵێن و هه‌ریه‌كه‌یان گه‌وره‌و سه‌رانی ده‌سته‌كه‌ی كه‌یان لادوژمنێكه‌و له‌گه‌ڵیا د‌‌‌انوی ناكوڵێت و به‌خوێنی سه‌ری تینوه‌و ئاره‌زووی ملشكاندنی ئه‌كات.

ئه‌م توندوتیژیه‌و ئه‌وكاره دژو دژواره‌ ‌ناهه‌‌موارانه‌ی باوكسالارانی كورد هێنده‌ نه‌وه‌كانمانی بێ برواو ماندوو كردووه‌ خه‌ریكن‌ له ‌ژێر باری گرانیا پێرۆزی و گه‌وره‌یی خۆشیان له‌‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و له ‌‌بێده‌نگی خۆیاندا ئه‌خنكێن، ئه‌بنه‌ قوربانی ‌‌هه‌ڵه ‌ناجۆره‌كانی دوو سه‌ركرده‌ی دوژمن به‌یه‌ك..دوو سه‌ركرده‌ی(نه‌گۆڕ) كه ‌هه‌ریه‌كه‌یان سۆپه‌رمانێكه‌و باوه‌ڕی به50% ی به‌شه‌كه‌ی تری میلله‌ت نییه‌ ئه‌شتوانم بڵێم بڕوای ته‌واویشیان به‌زۆربه‌ی زۆری‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مڕۆی خۆشیان نییه‌، به‌ڵگه‌ش بۆئه‌م بۆچوونه‌ وه‌ك ڕۆژ ڕونه‌ كه‌ جارێكیتریش له‌سایه‌ی نه‌زانی و كه‌م فامی سیاسه‌تبازه‌كانی خۆیانه‌وه‌ پاش 43 ساڵ خه‌بات و خوێن ڕژاندن و یه‌ك ملوێن شه‌هید له‌خانه‌ی دوایدواوه‌ له‌سه‌ر چه‌ند كورسییه‌كی بێ تواناو بێهێز و بێ ناو وه‌ك پیاوه‌پیره‌كانی سێرك كاری ساناو ته‌ویله‌ی ووڵاخه‌كانیان پێسپاردوین و وه‌ك مه‌رگ بیری ڕه‌شیان به‌سه‌رخان و ژێرخانماندا فڕكه‌ فڕكیانه‌‌و هه‌میشه‌ له‌ تێكۆشاندا‌ن بۆ ده‌مكووت كردن و خه‌ساندنی ئه‌وانه‌ی به‌پوڵ و دارایی زوو له‌ خشته‌ئه‌چن و چاو شۆڕئه‌‌كه‌ن.

له‌ دڵی زۆربه‌ی زۆری خێزانه‌كاندا گه‌رای دوودڵی و دووبه‌ره‌كی و ماكی ڕه‌شی جه‌نگێكیان داناوه‌و نایانه‌وێ ئاوێ بكه‌ن به‌وئاگره‌دا كه‌چه‌نده‌ها ساڵه‌ به‌سه‌رماندا هه‌ڵیان گیرساندووه‌و له‌سه‌ر خاكی پاكی نیشتمانی خۆمان ئه‌مانسوتێنن‌..

به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێمه‌ ئه‌و كورده‌نین كه‌ پێیان ئه‌وتین(دۆ نه‌دیو ) یاخود(به‌چكه ‌جنۆكه‌ی ‌كێوی

قاف) چاوه‌كوێره‌كانمان كه‌مێ ڕۆشنایی تێكه‌وتوه‌و به‌رپێی خۆمان و دنیای سیاسه‌ت و دنیای دین ودنیای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی پێده‌بینین كه‌دوژمنانی هێناوه‌ته‌له‌رزه‌و تاودان و په‌له‌قاژێیانه كه‌چۆن دابینمان بكه‌ن و ئه‌مجاره‌ش به‌ڕه‌كه‌ی خۆمان له‌ژێرمان ده‌ربهێنن.

به‌ڵێنیش ئه‌ده‌ین به‌گشت شه‌هیدان ده‌ست له‌بستێكی كوردستان هه‌ڵناگرین وهه‌‌زاران كاروانی نه‌مری و سه‌ربه‌رزیتر به‌ڕێده‌خه‌ین و نیشتمان ئه‌كه‌ین به‌چراخانێ دوژمنان و نه‌یارانمان كه‌

نه‌توانن مۆڵگای نوێی تیادروستبكه‌ن وخۆیانی تیاحه‌شار بده‌ن.

هه‌ركه‌سێكیش له‌سه‌ر خاكی كوردو خوێنی شه‌هیدو جه‌سته‌ی ماندووی پێشمه‌رگه‌ مامه‌ڵه‌‌بكات

له‌ زبڵخانه‌ی شارو سه‌ره‌نوێلكی مێژوودا ناوه‌كانیان تۆمارئه‌كه‌ین و ڕقی ئه‌ستوورو نه‌فره‌تی گه‌لی پیاهه‌ڵده‌واسین و چاره‌نوسی ڕه‌شیان بۆ ئه‌نوسین و هه‌رگیز لێیانخۆشنابین...‌

‌خاڵه‌حه‌مه‌18/6/2004

xale@pc.dk