|
||
ثؤلآ سةعيد: أق لة نيشتمان، دوور لة طفتوطؤ، هةلَةيةكي بالآبةرز لة (نيضة)وة تا مةلَبةندي ثصشمةرطة دصرينةكان .... دةستةي بةأصوةبةري ذووري مةلَبةندي ثصشمةرطة دصرينةكان لة ثالَتالَك
بێ هیچ پێشهكیهكی فه‌لسه‌فی، باڕاستهوخۆ بچینه ناو بابهتهكهوە، كاكه پۆڵا سه‌عید، له ماڵپه‌ڕی كوردستان نێتدا، ڕۆژی 05/07/2004، له پانایی 3 لاپهڕەی A4 دا، بۆیه دەڵێین پانایی چونكه نووسینه‌كه‌ی له‌باری پانیی نووسیوەو بڵاوكردۆته‌وە، (دیارە ئه‌مه‌ش لای ئه‌و به‌ڕێزە داهێنانه) نووسینێكی به ناونیشانی "مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، نیشتمانێك له ڕق، نیشتمانێك دوور له گفتوگۆ" بڵاوكردۆته‌وە. بهرلهوەی وەڵامی بۆچوون‌و هه‌ڵه‌كانی بدەینه‌وە، ڕێسایه‌كی ڕۆژنامه‌وانی وەبیردەخهینهوەو دەڵێین: دەبووایه نووسینه‌كه‌ت بنێری بۆ ڕۆژنامه‌ی "كوردستانینوێ"، چونكه به‌رهه‌مه‌كه‌ت وەڵامی چاوپێكه‌وتنێكی دوالاپهڕەی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌یه، له‌گه‌ڵ كاك مه‌ریوان ئیسماعیلدا، به‌ناونیشانی "ژووری مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، نیشتمانێك بۆ خۆشهویستیو گفتوگۆ"، هه‌روەها دەبوایه له‌گه‌ڵ وەڵامی بۆچوون‌و ڕایه‌كانی كاك مه‌ریواندا، له‌گه‌ڵ قسه‌كانتا له‌سه‌ر "م.پ.د"، كه‌مێكیش ڕووی دەمت بكردایه‌ته دوالاپهڕەی ڕۆژنامه‌كه، چونكه ناونیشانی چاوپێكه‌وتنه‌كه ستافی دوالاپهڕە دایناوە، نه‌ك ئه‌و بهڕێزەی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا سازكراوە. به‌هه‌رحاڵ، برای نووسه‌ر بۆ تۆكمهکردنی بیروبۆچوونه‌كانی 5جار ناوی "نیچه"ی فه‌یله‌سوفی ئهڵهمانیو 1جارناوی "هینتهرگرووند"و 1جار ناوی "فرۆید"ی هێناوە، به‌ڵام له په‌ڕاوێزدا ته‌نها ئاماژەی به 1 سه‌رچاوەی "نیچه" كردووەو ئه‌وانیتری پشتگوێخستووە، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گهورەیه بۆ نووسه‌رێكی ڕووناكبیری وەك "پۆڵا" كه دەیهوێ له‌ڕۆحی "نیچه"وە پێناسه بۆ نیشتمان بكات! له‌لایه‌كیترەوە له‌دنیای نووسینی كوردیدا به‌رامبه‌ر به چه‌مكی "مهدەنیهت" یان شارستانیه‌ت، هه‌ر "سیڤیلیزەیشن" به‌كاردێت، یان به‌رامبه‌ر به "مه‌دەنی" هه‌ر "سیڤیل" به‌كارهاتووە، ئێمه نازانین ئه‌و "تسیڤیل" یان "تسیڤیلیست" یان "تسڤیلیزاتسیۆن"ی لهكوێوە هێناوە؟ باشتر نه‌بوو كاتێ له‌گه‌ڵ "م.پ.د"دا دەدوێت ئه‌و زاراوە قورسانه به‌كارنه‌هێنێ، چونكه هه‌رخۆی لهدرێژەی نووسینه‌كه‌یدا ئێمه‌ی بهدەروێشو كۆلارەههڵدەر پێناسهكردووە، ئیتر مه‌به‌ستی له ناوهێنانی ئه‌و هه‌موو فهیلهسوفو زانا‌و زاراوە زانستی‌و قورسانه چییه؟ ئه‌م نووسه‌رە "پۆڵا"یه ئه‌وەندەی مه‌به‌ستی بووە ڕاددەو ئاستی ڕۆشنبیری خۆی دەرخات، ئه‌وەندە ئاگای له دێڕەكانی خۆی نه‌ماوەو ئه‌وەتا له‌دێڕی 7 هه‌مدا دەڵێت: ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كۆمه‌ڵگای كوردییدا پێیاندەگووترێت "سۆپه‌رمان" ژمارەیان له‌په‌نجه‌كانی هه‌ردوو دەستم تێپه‌ڕناكات. (هه‌رچه‌ندە ئێمه نازانین ئه‌و به‌ڕێزە چه‌ند په‌نجه‌ی هه‌یه‌و كێن ئه‌و سۆپهرمانانهی كورد)، به‌ڵام هه‌رخۆشی له‌زاری "فرۆید"ەوە، له دێڕی 22 هه‌مدا دەڵێت: مرۆڤی سۆپه‌رمان ئه‌و كه‌سه‌یه كه خولیا سروشتیه‌كانی زەوت نه‌كرابێت. كه‌واته له‌نێو هه‌موو كورددا ئه‌وانه‌ی خولیا سروشتیه‌كانیان زەوت نه‌كراوە ئه‌و سۆپهرمانانهن كه ژمارەیان له په‌نجه‌كانی هه‌ردوو دەستی كاكه پۆڵا كه‌مترن، له‌مه‌ش هه‌ڵه‌تر ئه‌و بۆچوونهیهتی كه دەڵێت: ئازادیی خولیایه‌كی سروشتی‌و خۆرسكه، ئه‌دی چلۆن ڕێگهدەدرێت زەوت بكرێت؟! باسی ئه‌وە ناكه‌ین كه مرۆڤی هوشیار هه‌ست به‌ئازادیی دەكات‌و هیچ بوونهوەرێكی سروشتی‌و خۆرسكیش نییه به‌بێ هوشیاربوونهوە نرخی ئازادیی بزانێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی كهمبینیو كورتبینییه له هه‌موو كورددا ئه‌وانه‌ی ئازادییان لێ زەوتنهكراوە لهژمارەی قامكه‌كانی كاكه پۆڵا كه‌متربن، هه‌رنه‌بێ (باباسی كوردستان نه‌كه‌ین)، به‌هه‌زاران كوردی وەك پۆڵا له‌ئه‌وروپا دەژین‌و ئه‌وپه‌ڕی ئازادییان هه‌یه‌و شه‌وانه به سه‌دان كورد له پاڵتۆڵكو ماڵپهڕەكاندا به ئاخاوتن‌و به نووسین گوزارشت له ئازادیه بێسنوورەكانی خۆیان دەكه‌ن، ئیتر چۆن كاكه پۆڵا ئه‌وانه نابینێ؟ كاكه پۆڵا له ڕێی ژووری "م.پ.د"ەوە باسی كوردستانی كردووە وەك نیشتمان‌و باسی دەسهڵاتو حیزب‌و ئازادیه‌كانی خه‌ڵك‌و دیموكراسیه‌تی كردووە وەك سیسته‌مێكی گونجاو بۆ ئه‌و وڵاته، به‌ڵام له‌بیری چۆته‌وە كه له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی كاك "مه‌ریوان"دا، كه له مهڵبهندەكهدا ناسراوە به "میری بابان"، باس له ژوورێكی ناو پاڵتۆڵك كراوە به‌ناوی "م.پ.د"، وە ژوورەكه بۆ كوردەكانی تاراوگه شوبهێنراوە به نیشتمانێك بۆ خۆشهویستیو گفتوگۆ، مه‌به‌ست لێرەدا نیشتمانێكی خهیاڵیو مه‌جازییه، كه‌چی ئه‌م پۆڵایه لێیبۆته نیشتمانه ڕاسته‌قینه‌كه. له‌كاتی نووسینی ئه‌و دێڕانهیدا ئێمه دڵنیاین كه ڕقێكی كوێرانه‌ی دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌كی زانستی پاڵی به‌م پۆڵایهوە ناوە بۆ نووسین‌و ڕەخنهگرتن له ژوورێكی ناو پاڵتۆڵك، كه‌چی قسه‌كانی ڕووبه‌ڕوی حیزبه‌كانی كوردستان‌و كۆی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و سه‌رتاپای نیشتمانه‌كه‌ی كوردانه. ئه‌م پۆڵا شاعیرە له تاكێكی كوردی قبوڵ ناكات كه ژوورێكی ناو پاڵتۆڵك بشوبهێنێ به نیشتمانێك بۆ خۆشهویستیو گفتوگۆ، كه‌چی ڕێگه به‌خۆی دەدات لهشیعرەكانیدا ژنێك، مێینه‌یه‌ك، ژوانێك، بشوبهێنێ به نیشتمان. دیارە ئه‌م به‌ڕێزە بڕوای به‌و گووتهیهیه كه دەڵێت: ئه‌وەی بۆ شاعیران دەلوێ، بۆ ناشاعیران نالوێت.! هه‌ر لێرەشه‌وە خۆی له‌به‌رزیدا دەبینێ‌و خه‌ڵكی لهنزمیدا، خۆ ناشێت یه‌كێك له‌و سۆپهرمانانه "پۆڵا سه‌عید" بێت‌و ئێمه نه‌مانزانی بێت؟! له‌لایه‌كیترەوە، ئه‌وەندەی ئامارەكان له‌بارەی ڕۆڵی ئینتهرنێتو پاڵتۆڵكهوە تا ئێستا له دنیای هاوچه‌رخدا چه‌ند ڕاستیهكیان دركاندبێ، دیارترینیان ئه‌وەیه كه ئه‌م هۆی پهیوەندیه ته‌كنۆلۆژیه جگه له سوودو قازانجی بۆ دنیای بازرگانی، پهیوەندیه مرۆییه‌كانی خێراتر‌و باشتركردووە، یه‌كترناسین‌و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونو دایه‌لۆگی له‌نێوان كۆی كۆمه‌ڵگاكاندا بوژاندۆتهوە، ته‌نانه‌ت بڵاوبونه‌وەی بابهتو به‌رهه‌مه ئهدەبیو هونه‌ریه‌كان هه‌رگیز هێندەی ئێستا چالاك‌و خێرا‌و كاریگه‌ر نه‌بوون. دیارترینی ئه‌و پهیوەندیانه، بوژاندنه‌وەی خۆشه‌ویستییه له‌نێوان تاكه‌كانی گۆی زەویدا، ئه‌وە نییه هه‌زارانی وەك خودی ئه‌م پۆڵایه هه‌ر له‌ڕێگای ئه‌م داهێنانه تهكنۆلۆژیهوە شیعرە دڵداریهكانی خۆیان به‌لێشاو له ماڵپهڕەكاندا بڵاودەكهنهوەو جۆرەها موعجیباتیش په‌یوەندیان پێوەدەكهنو لهژوورە داخراوەكاندا قسه‌ی بهلهززەتیان بۆ دەكه‌ن! باشه بۆ ئه‌و ژوورانه نیشتمانی خۆشه‌ویستی بن، به‌ڵام "م.پ.د" مه‌ڵبه‌ندی ڕق بێت؟! ئه‌گه‌ر كۆی كورد سوودێكی كه‌میان له ئینته‌رنێت بینیبێ، به‌ڵام نه‌گه‌یشتبن به‌و خاڵه‌ی "به‌مانای وشه"(پۆڵا ئه‌مه دەستهواژەیه عهرەبیهی به شێوەیه‌كی حه‌رفی تهرجهمهكردووەو ئه‌مه‌ش بۆ شان‌و شه‌وكه‌تی نووسه‌رو شاعیرێكی "نیچه"ناس عه‌یبێكی گهورەیه)، وەك پۆڵا له‌دێڕی 4 و 5 ی نووسینه‌كه‌یدا دەڵێت: دیموكراسیی بین، یان "به‌مانای وشه" هه‌نگاو بۆ به "تسیڤیلیست"بوونی خۆمان بنێین، ئه‌وا خودی پۆڵا دەبوایه خۆی دیموكرسیانه بیربكاتهوەو خۆی هه‌نگاوێك به‌رەو "تسیڤیلیست"بوونی خۆی بنێت‌و پشتئه‌ستوور به‌هه‌ندێ به‌ڵگه‌و بنه‌مای واقیعی بێته‌قسه‌و له‌پێناوی ڕوونكردنهوەدا بنووسێ، نه‌ك وەك دواكه‌وتووترین ئه‌قڵیه‌تی دوورترین بوونهوەر له دنیای مهدەنیهتهوە بكه‌وێته هه‌ڵبه‌ستنی زنجیرەیه‌ك له بوختان‌و ئاوەژووكردنهوەی واقیع‌و له‌بۆچوونی خهیاڵپڵاویانهی خۆیه‌وە له‌پێناوی تاریككردنهوەی شتهكانو سڕینه‌وەی ڕاستیه‌كاندا بنووسێ. پۆڵا ڕێگه به‌خۆی دەدات، كۆی خهونو خهیاڵو یۆتۆپیا شیعریه‌كانی خۆی بنووسێ‌و بڵاوبكاته‌وە، كه‌چی شوبهاندنی ژوورێكی پاڵتۆڵك به نیشتمانێك بۆ خۆشهویستیو گفتوگۆ، به "زۆر ڕۆیی" پێناسهدەكات، ئیتر بێئهوەی له‌خۆی بپرسێت به‌كام پێوەرە ئه‌و زۆر ڕۆییه دەپێوێتو لهكوێوە سه‌یری ئه‌و ژوورە دەكات؟! كۆمێدیترین قسه‌ی ئه‌م ڕقه ئهستورە له نیشتمان، ئه‌م هه‌ڵه باڵابهرزە، ئه‌وەیه كه پێناسه‌یه‌كی سه‌قه‌تی نیشتمانی بۆكردووینو پێمان دەڵێت: شوێنێك پێناس دەكرێت به نیشتمانێك بۆ خۆشه‌ویستیی كه هونه‌رێكی تێدا به‌دی بكرێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی مرۆڤ. ئێمه زۆرمان هه‌وڵدا له‌م پێناسه‌یه تێبگه‌ین، وەك چۆن زۆرجاری دیكه هه‌وڵی جدیمان داوە بۆ تێگه‌یشتن له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م شاعیرە، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ناكام بووین، لێرەشدا لهسهقهتكردنی بۆچوونێكی "نیچه" زیاتر هیچیترمان نهدۆزیهوە، داخی گهورەمان ئه‌وەیه كه‌ئه‌م به‌ڕێزە به‌م هه‌ژاریه فیكریهوە په‌لاماری "نیچه" دەدات‌و بۆچوونه‌كانی ئه‌و فه‌یله‌سوفه به‌شێوەیه‌ك دەشێوێنێ كه خودی "نیچه"ش نه‌یان ناسێتهوە. هه‌ر لهدرێژەی پێناسه فه‌لسه‌فیه‌كانیدا بۆ نیشتمانی خۆشهویستیو گفتوگۆ، پۆڵا دەڵێت: شوێنێك نیشتمانێكه بۆ خۆشهویستیو گفتوگۆ كه باڵانسێكی دانابێت له‌نێوان جهماوەرو دەسهڵاتدا. ئێمه پێمان وایه ئه‌مه گه‌ورەترین هه‌ڵه‌ی هه‌زارەی سێهه‌مه كه تاكێكی كورد له‌بواری نووسیندا كردبێتی، كه ژوورێكی ناو پاڵتۆڵك دابنێت به‌و شوێنه‌ی كه بتوانێت به‌ڵانس له‌نێوان جهماوەرو دەسهڵاتدا دابنێت! ئه‌م نووسه‌رە له‌زۆربه‌ی نووسینه‌كه‌یدا بیری چۆته‌وە قسه له‌بارەی چی‌و كوێوە دەكات، ئه‌گینا به‌و شێوە كوشندەیه بوار‌و پانتاییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵگای مرۆڤایهتیو كۆمه‌ڵگای كوردیی‌و ژووری "م.پ.د"ی تێكه‌ڵاو نه‌دەكرد. برای ئازیزمان، ئه‌گه‌ر به قسه‌ی "نیچه" دەكهیتو دەته‌وێت باڵانسێك به كاراكته‌ری فشارەوە دابنێیت، نه‌ك به كاراكته‌ری پاڕانهوەو چۆكدادانهوە، ئه‌وە شوێنی گونجاوی ئه‌و فشارە ناو كۆمه‌ڵگای كوردستانه نه‌ك ژوورە سادەو ئاوەڵاكهی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له پاڵتۆڵكدا. ئه‌و ژوورە له پۆڵا بووە به‌و پانتاییه گه‌ورەیه‌ی كه "ورەو ئیرادەی گه‌لی تێدا كه‌له‌پچه كرابێت" ئاخر چی هه‌یه له‌م بۆچوونه ههزەلییتر بێت؟ چۆن ژوورێك له ئینته‌رنێتدا دەتوانێ ئیرادەی گه‌لێك كه‌له‌پچه بكات؟! به‌مه‌رجێك هه‌ر ئه‌و گه‌له‌و هه‌ر له‌و ئینته‌رنێته‌دا به دەیان ژووری هه‌بێت، تۆ بڵێی له ژوورەكانیتردا ورەو ئیرادەی كێ كه‌له‌پچه بكرێت یان كرابێت؟! دواتر ڕقێكی هه‌ڵقوڵاو لهسهدە تاریكه‌كانی دواكهوتنهوە قهرزدەكاتو دەڵێت: به‌ڵام "م.پ.د" هه‌رگیز نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و خاڵه‌ی كه بتوانن ئیرادەی گه‌ل بپارێزن چ نه‌بێت له قهوارەی چه‌ند سێنتیمهترێكی بچكۆلانه‌دا. به‌ر له‌هه‌موو شتێك ژوورێكی ناو پاڵتۆڵك ناتوانێ ئیرادەی گه‌لێك بپارێزێت، وەك چۆن نهیدەتوانی كه‌له‌پچه‌ی بكات، پاراستنی ئیرادەش وەك شتێكی مه‌عنه‌وی نهدەخرێته قهوارەی شوێنهوە نه قۆڵبه‌ست دەكرێت، تا ئێستاش ئێمه نه‌مان بیستووە سانتیمه‌تری بچوك‌و سانتیمه‌تری گه‌ورە هه‌بێت، ئیدی نازانین شارای نووسینه‌كانی ئه‌م خامه پۆڵایینه چه‌ند مه‌ڵۆی تری ئاوا پڕ هه‌ڵه‌و پێكه‌نیناوی تێدایه. كاك پۆڵای نووسه‌ر جگه له‌وەی میوانه‌كانی "م.پ.د" به ئازاد نازانێ، ئهدمینهكانیش هه‌ر به بندەست دەزانێ، كه‌چی به پێچه‌وانه‌ی مێژووەوە، داوا له ئه‌دمینه‌كان دەكات سه‌رەتا بچن خۆیان ئازاد بكه‌ن ئینجا بێن باس له نیشتمانی خۆشهویستیو گفتوگۆ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش یهكێكیتر له هه‌ڵه كوشندەكانی ئه‌و خامه پۆڵایینه‌یه كه پێی وایه ته‌نها دوای ئازادبوون مرۆڤ دەتوانێو بۆی هه‌یه قسه له خۆشهویستیو گفتوگۆ بكات، به‌پێی ئه‌م بۆچوونه بێت، پێشمه‌رگه‌و شۆڕشگێڕانی كوردستان به‌درێژایی ساڵانی خه‌باتی شاخ، دەبوایه بوەستنو حه‌رام بوو بۆیان باسی خۆشهویستیو گفتوگۆ بكه‌ن. ئه‌رێ كه‌س هه‌یه هه‌ڵه‌ی له‌م بۆچوونه گه‌ورەتری بیستبێت؟ پۆڵای نووسه‌ر، وەك ڕقێكی كوێرانه له دنیا‌و شته جوانه‌كان، بیریچۆتهوە كه نووسینه‌كه‌ی وەڵامێكه بۆ چاوپێكهوتنێكو ڕای مرۆڤێك له‌سه‌ر ژوورێك له پاڵتۆڵكدا، بیری چۆته‌وە كه باسی دیموكراسیه‌ت‌و مهدەنیهتی بۆكردووین، كه‌چی خۆی زۆر نامهدەنیانهو دوور له هه‌موو ئاداب‌و ئاكارێكی نووسین‌و دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌كی دیموكراسی، له‌دێڕی 30 هه‌می نووسینه‌كه‌یدا، وەك مرۆڤێكی داخلهدڵو كه‌سێكی بێ‌بڕوا به ئازادیی، بهڕەوای نازانێ ئاماژە به‌ناوی كاك مه‌ریوان ئیسماعیل بكات‌و دەڵێت " وەك فڵانه كه‌س"، پاشان دێته سه‌ر به‌شی كاریكاتێری نووسینهكهیو ئه‌دمینه‌كان دەكاته كۆلارەو گوایه له ژوورەكهدا په‌تیان بۆ بهرەڵڵادەكرێت تا دەكهونه هه‌وای خۆیانه‌وە، دواتر زۆر دڵساردانه په‌ته‌كه‌یان دەپچڕێنن‌و به ئاسماندا تهرە دەبن‌و دەبنه شانۆی بینه‌ران، یان دەبنه ئه‌و فلیمه‌ی كه‌س نهیدیووە. سه‌رەتا واتێدەگهین كه ئه‌م برا به‌ڕێزە، له‌پێناوی گهلو نیشتمان‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و ئازادیی تاكهكانو چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌تدا قه‌ڵه‌می لێتیژ كردوینهتهوە، به‌ڵام ئه‌ویش وەك هه‌موو كه‌سێكی ساویلكه، تا بیدوێنی شه‌رحی خۆی دەكات‌و له كۆتایی ههڵهنامهكهیدا نیاز‌و مه‌به‌ستی ئاشكرادەبێتو به‌كورتی‌و كوردی دەیهوێت بڵێت، ژووری "م.پ.د" نیشتمانی خۆشهویستیو گفتوگۆ نییه، چونكه هه‌ندێك له ئه‌دمینه‌كانی خۆی له‌كار دوورخستۆتهوە، به‌مه‌ش ئاژاوەی له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا ناوەتهوە، چه‌ند هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستی له‌یه‌كتر كردووە. گریمان ئه‌وەی ئه‌و به‌ڕێزە نووسیویه‌تی وایه، باشه ئه‌وە دەهێنێ له "نیچه"وە تا ئه‌مڕۆ ئامۆژگاریمان بكهیتو به دەروێشمان پێناسه بكهیتو دەفمان بدەیته دەستو خودی ئه‌وانه‌ش كه به‌ڕێزتان به‌رگریتان لێكردوون، بشوبهێنن به كۆلارەو كۆی ژوورەكهو كۆڕ‌و سێمینارەكانی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ش پێناسه بكه‌ن به ڕق‌و دوور كهوتنهوە له گفتوگۆ؟! هه‌رچه‌ندە وەك هه‌موو ماڵێك ژوورەكهی ئێمه‌ش كێشه‌و گرفتی تایبهتیو ناوخۆیمان هه‌بووەو دەبێت. به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی جه‌وهه‌ریی له كۆی ئه‌و كێشانه‌دا باشتر خزمه‌تكردن‌و رێگرتن له میزاجی شهخسیو ڕێزگرتن بووە له بنه‌ما دیموكراتیه‌كان‌و ئازادیی ڕادەربڕین‌و پاك‌و بێگه‌رد ڕاگرتنی مهڵبهندەكهمان كه ڕۆحی به‌ر‌زەفڕی چه‌ندین شه‌هیدی به‌ئه‌مه‌ك بۆته ساباتمانو ئێمه‌ش له‌به‌ر حورمه‌تی ئه‌وان ڕێگه‌مان نه‌داوە كه‌س ئه‌و سه‌كۆ ئازادە بۆ مه‌رامه كه‌سیه‌كانی خۆی به‌كاربێنێت، ئه‌مه‌ش جوانتركردنی ژیانه، دیسیپلینكردنی چالاكیه‌كانه، نه‌ك بهرەڵاییو قسه‌ی نامه‌سئولانه‌ی دوور له ڕۆحی سهردەمو دژ به بنه‌ما مهدەنیهكان. خۆزگه ئه‌و به‌ڕێزە له‌پێناوی به‌رگریكردن له مافه‌كانی خه‌ڵك ڕەخنهی لێبگرتینایه، نه‌ك له‌به‌ر دیفاعكردنی ناڕەوای چه‌ند كه‌سێك. پێویست ناكات ئێمه له‌وەڵامی ئه‌و بهڕێزەدا به‌شانوباڵی ژوورەكهو مهڵبهندەكهماندا ههڵبدەین، به‌ڵام هه‌ر هێندە به خوێنه‌ران دەڵێین، كه ژووری "م.پ.د" له پاڵتۆڵك به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌ك دەكات‌و ئامادەیه كۆڕ‌و سێمینار بۆ هه‌موو كهسێكو له‌بارەی هه‌موو بابهتێكهوە سازبكات، بێئهوەی سانسۆر بخاته به‌ردەمی كه‌س، ته‌نها وەك بنه‌مایه‌كی دیموكراسی‌و وەك خه‌سڵه‌تێكی ژیانی مهدەنیو وەك ئاكارێك بۆ ڕێزگرتن له هه‌موو جۆرە بیربۆچوونێك، ته‌نها داوامان ئه‌وەیه میوانه‌كانی مه‌ڵبه‌ند به‌ناوی ئازادیی ڕادەربڕینهوە نهجوێن بدەنو نهسوكایهتی به‌كه‌س بكه‌ن، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت بڵندگۆی "م.پ.د" بكات به سه‌نگه‌ری تانه‌و ته‌شه‌رو هێرشی ناڕەوا بۆ سه‌ر ئهموئهو، ئه‌وە بێگومان ڕێگه‌ی قسه‌كردنی پێ‌نادرێت. مه‌ڵبه‌ند هه‌ر له‌سه‌رەتای دامهزراندنیهوە هه‌وڵیداوە ببێته سه‌كۆی ئازاد بۆ هه‌موو دڵسۆزانی كورد، وەك ماڵی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، ماڵی دڵسۆزانی گهلو نهتهوەیه، شوێنی گفتوگۆی ئازادانه‌ی هه‌موو بیروبۆچوونێكه. به‌و مه‌رجه‌ی قسه‌كه‌ر بهئهدەب هاتبێته حزور‌و به‌حه‌یا سوجدەی بۆ بنه‌ما دیموكراسیه‌كانی دایه‌لۆگ‌و ئازادیی ڕادەربڕین بردبێو له‌پێناوی ڕوونكردنهوەی دیدو جیهانبینیدا هاتبێته قسه نه‌ك له دەروونی نهخۆشو تانه‌و ته‌شه‌رو سوكایهتیكردنهوە بهوانیدیكه، ئیتر ئه‌وەی میوانمان بوبێت‌و له‌داهاتووشدا بێته ماڵه‌كه‌مان دەزانێ بڵندگۆی "م.پ.د" چه‌ند بێ‌سنوور ئازادەو تاكوێ له دەروێشیی دوورەو تا چ ئاستێك دڵسۆزی گه‌لی كوردستان‌و مافه ڕەواكانی خه‌ڵكه. • • • خوێنه‌رانی هێژا دەتوانن له‌م سهرچاوانهوە ئه‌و دو بابه‌ته بخوێننه‌وە:
|
||