|
||
كورد و عصراق: مالَ و نوصنةرايةتيكردن ... سةردار عةزيز- كؤلصذي سياسةت – ئايرلةند
ئه‌م نوسینه هه‌وڵ دانه بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان “كورد” وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك و “ئێراق” وه‌ك وڵاتێك. كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه كراوه به به‌شێك له وڵاتێكی سیاسی كه ووڵاتی نه‌ته‌وه‌ی خۆی نیه، ئایاکورد تا چه‌ند ئه‌توانێ هه ست به‌وه بکا که ئه‌و وڵاته ماڵیه‌تی. ئایا كه ئه‌ڵێین ماڵ مه‌به ستمان چییه. ئایا كورد تا چه‌ند ده‌توانێ له و ماڵه‌دا نوێنه‌رایه‌تی خۆی بکا؟ هه ردوو چه مكی ماڵ و نوينه رایه تی له فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی، “ئێمانوئێل لیڤیناسه” وه خوازراوه. لیڤیناس ئه‌م دوو چه‌مكه بۆ باسكردن له رۆڵی ئافره‌ت به كاردێنێ له ماڵدا، له كتێبی 'گشتگیری و یه کجاری' كه له ساڵی شه‌ست و یه‌ك له پاریس له چاپی داوه. ماڵ لای لیڤیناس شوێنی كۆتای نیه به ڵكو شوێنی ده ست پێكردنه، به و مانایه بۆ ئه‌وه ی كه‌سێك له دونیادا چالاك بێ پێویستی به شوێن و ئاسایش هه‌یه كه ته نها ماڵ ئه‌توانێ ئه‌و رۆڵه ببینێ. كه‌واته ئه گه ر بمانه‌وێ پێناسه‌ی 'ماڵ' بكه‌ین، ئه‌وا ئه‌و جێگایه‌یه كه كه‌سێك تیایا هه‌ست به جێگیربوون و ئاسایش ئه‌كا وه له هه‌مان كاتدا ئه‌یكاته خاڵی بنه‌ره‌تی خۆی بۆ ده‌ست پێكردن له په‌یوه‌ندیكردن به دونیاوه. كه واته ئاسایش ئه‌و مه‌رجه بنهرهتیهیه كه شوێنێك ئه‌كاته ماڵ. ئه گه‌ر جێگایه‌ك ئاسایشی تیادا نه‌بوو، ئه‌وا ئه‌و جێگایه ناتوانرێ به ماڵ دابنرێ، چونكه له‌و جێگایه دا مرۆڤ ناتوانێ چالاكیه مرۆڤانهیهكانی ئه‌نجام دات. ماڵ هه‌رده‌م بهوهناسراوهتهوه شوێنێكه ئاسایشی تیا به‌رقه‌راره. بۆ زیاتر رونکردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه مارتن هایدگه‌ر، په‌نا ئه‌باته به‌ر زمانی کؤنی ساکسۆنی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ماناکانی ماڵ و نیشته‌جێبوون، یه‌کێک له‌و زاراوانه که په‌یوه‌ندی به‌ماڵه‌وه هه‌یه مانای، مانه‌وه له جێگایه‌کدا به ئاشتی ده‌گه‌یه‌نێ. هه‌ر هه‌مان زاراوه په‌یوه‌ندی به زاراوه‌ی ئازادیه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها هایدگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌روا که مه‌رجی مرۆڤ بوون له سه‌ر گۆی زه‌وی نیشته‌جێبوونه. بۆیه لای هایدگه‌ر یه‌کێک له خاڵه بنه‌ره‌تیه‌کانی 'بوون' نیشته‌جێ بوونه. ئه‌م تێروانینه له داستانه کۆنه‌کانیشدا باسی لێوه‌کراوه. “ئه‌وانه‌ی هه‌موو كه له مه‌رگ و شهر و شه پۆله‌كان رزگاریان بوو، ئێستا له ماڵهكانیاندان به ئاسایش دانیشتون، ته نها كه سێك نه بێ.' هۆمه‌ر ئاوا ئۆدیسه‌که‌ی ده‌ستپێ ئه‌کات. دیاره ماڵ لای هۆمه‌ر ئه‌و شوێنه‌یه که که‌سێک له شهر و مه‌رگ و مه‌ترسیه‌کان ئه‌پارێزێ.
ئاشکرایه ماڵ له‌وه زیاتره كه ته نها شوێنێك بێت له جوگرافیادا. به‌ڵكو جێگایه‌كه كه‌مرۆڤ تیایا “خۆیه تی”، “ئازاده” و له هه مان كاتدا ده رفه تی ئه وه ی هه یه له “دونیا جیا بێته وه” به مه به سته ی “لێی تێ‌بگا”.هه‌ر ئه‌وه شه كه ئه‌ده‌بی غوربه‌ت شوێنی غه‌ریبی به ماڵ ته‌ماشا ناكا. میلان كۆندێرا له دوا رۆمانیدا، “بێ ئاگایی”، به‌و پرسیاره ده ست پێ ده‌كا، چی ده‌كه‌ی هێشتا لێره؟ بۆ، ئه‌بێ له كوێ بم؟ ئارینا، وه‌ڵام ئه داته‌وه، ئێنجا جۆزێف ده‌ڵی، ماڵ، ئارینا له‌وه‌ڵام دا ئه ڵێ، بۆ؟،مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه ئێره چی دی ماڵم نیه؟ جۆزێف ده ڵێ، ده زانی مه‌به‌ستم چیه. ئه‌گه ر شوێنی غوربه‌ت ماڵ نه‌بێ له به‌ر ئه وه‌یه چونكه كه‌سی غه‌ریب به ته واوی له وێ نیه هه مان هه ست لای رۆماننوسی چینی جا‌و ژێانجینگ، ده بینرێ، جا‌و، كه دوو ساڵ له مه و به ر پاداشتی نۆبڵی وه‌رگرت، رۆمانه ناسراوه‌كه ی، “ئینجێیلی پیاوێكی ته‌نیا” ئاوا ده‌ست پێ ئه‌كا، 'كێشه كه ئه‌وه نه‌بوو كه ئه‌و ئه وه‌ی له بیرچوو بوو بووه كه رۆژيك له رۆژان جۆره ژیانيكی تری هه‌بوو،به‌لكو وه‌ك وێنه زه‌رد ههلگهراوهكانی ماڵ، كه بریاری دا بوو نه یسوتێنێ، بیركردنه‌وه له جۆره ژیانه‌كه‌ی پێشوو خه‌مباری ئه‌كرد. په‌كین سه رزهمینێكی زۆر دوور دیار بوو، له وه ئه چوو بۆ هه تا هه تا یه دیارنه مابێ'. دیاره هه موو جێگایه‌كی نیشته‌جێبوون له وڵات‌دا ماڵ نیه، ئۆردوگا زۆره ملێیهكان ماڵ نین، چونكه كه‌س به ئازادی خۆی له وێدا نیشته جێ نه‌بووه. ئه‌و خه‌لكانه‌ی له ئوتێل دا ئه‌ژین هه ست به ئه‌وه ناكه‌ن له شوێنێكی وه‌ك ماڵدا نیشته‌جێن، چونكه خاوه‌ن دارێتی یان ئازادی ته‌واویان له شوێنه‌كه دا نیه. له بیرم دێ له ئۆردوگا ره‌فیق حیزبیهك بهباوكمی ووت 'ئه‌و ما ڵانه ی تیا ئه ژین ماڵی ئێوه نیه'.
كه وا ته نه‌بوونی ماڵ نه‌بونی توانایه بۆ جیا بوونه‌وه له دونیا، بۆ تێگه یشتن له دونیا، بۆ به شداری كردن و نوێنه رایه تی كردنی خود له دونیا دا. ماڵ ئه‌و جێگایه‌یه كه ده‌رفه‌ت به كه سێك ئه دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ چه مكهكان وتێگهیشتنهكانی كه به‌رامبه ر دونیا هه‌یه‌تی كۆیبكا ته‌وه لێیان تێبگات، چونكه مرۆڤ ناتوانێ به كاری “تێگه یشتن” له دونیا هه ستێ كاتێ كه تیایا چالاكه. ئایا شوێنێك كهبهبچوك ترین بریار بروخێندرێ، له هه‌موو كاتێكا كه بیانه‌وێ به‌سه‌ریا بدرێ به ئاسانی به‌ر بۆمب بدرێ، ده‌كرێ وه‌كو ماڵ ته‌ماشا بكرێ. روخانی چوارهه زار گوند و چه ندین شار و شا رۆچكه، نیشانه ی ئه وه بوون كه كورد له مێژودا له شوێنێكا نیشته‌جێ نه‌بوو كه بتوانرێ وه‌ك ماڵ بناسرێ. ئایا ئه‌و مه ترسیانه به سه ر چوون؟ یان هه ر بۆ ساتێك لاواز بوو وون. له ده ستوری زۆر نه‌ته‌وه‌كانی دونیادا، پاراستنی ماڵ وه‌ك شوێنێكی پیرۆز، كه هیچ كه سێك بۆی نه بێ سنوره كانی ببه‌زێنێ به‌بێ یاسا، برگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه. ئایا ده‌ستوری داهاتو، ده‌ستوری یه‌كجاری برگه‌ی وا له خۆی ئه‌گرێ؟ سه رهرای هه موو ئه مانه ماڵ پانتاییه‌كی ئه خلاقی هه‌یه. ئه‌و جێگایه‌یه كه تاك پێویستی پێیه‌تی بۆ ئه وه‌ی ئه و چالاكیانه‌ی تیا ئه نجام دا كه نایه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه وانی تردا به‌شی كات.
ماڵ / نه ته وه ئه گه ر بیر له چه مكی ده وڵه تی نه‌ته‌وه‌ی بكه‌ینه‌وه، له یه‌كه‌م تێرامانا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌که‌وێ که چه‌مكێكه دوو سه‌روه‌ری له خۆی ده گرێ، یه كه میان، نه‌ته‌وه‌یه، كه خه ڵكانێكن، كۆمه‌ڵێك هاوبه‌شی پێكه‌وه‌یان ئه‌به‌ستێ. دووه‌میان، ده‌وڵه‌ته،كه ده زگا ی به رێوبردنی كاروباره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه، له سنورێكی جوگرافی دیاری كراودا. بۆیه ئه‌توانین ده‌وڵه‌ت به ماڵی گه‌وره‌ی نه ته‌وه ته ماشا بکه ین. له‌هه‌مان کاتدا چه‌مکی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کبوون ده‌کا، یه‌ک ده‌وڵه‌ت بۆ یه‌ک نه‌ته‌وه جیا له نه‌ته‌وه‌کانی تر. لێره وه ده كرێ بڵێین كورد ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه كه ماڵی نیه یان خاوه‌نی ماڵی خۆی نیه،چونکه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که کاروباره‌کانی ئه‌و به‌رێوه ده‌با، نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناکا، له‌پێناوی پاراستنی ئه‌و دروست نه‌بووه.
بۆیه‌که ماڵی ده روخیندرێ، ده‌برێ بۆ ئۆردوگا، له شوينی خۆی ده‌رئه‌كرێ، وه ك هه‌موو ئاواره كهركویهكان،به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌ك شكێنرابێ، هیچ سنورێك بهزيندرا بێ،هیچ ده‌ستوریک پێشێلکرابێت.ئه مرۆ له دونیادا خه‌لكی بێ ده وڵهت به چاوی به‌زه‌ییه‌وه ته‌ماشا ده كرێن. چونکه که‌سی بێ ده‌وڵه‌ت وه‌ک که‌سێک ته‌ماشا ده‌کرێ که هیج یاسایه‌ک،ده‌زگایه‌ک، هێزێک نیه به‌رگری له مافه‌کانی بکا له مه‌ترسی ئه‌وانی تر بیپارێزێ. هه‌رچه‌نده ئه‌و پرسیاره جێی خۆیه‌تی، ئایا كورد نه‌ته‌وه‌یه؟ ئێمه ره‌نگه تایبه‌تمه‌ندیه كانی نه‌ته‌وه‌مان تیابێ، به ڵام ئه‌وه به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی بمانكاته نه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه چه‌مكێكه سه‌ر به مۆدێرنه‌یه، ئه وا پێكهاته‌كانی پێش مۆدێرنه تیایا جێی نابێته‌وه، وه‌ك خێڵ و بنه‌ماڵه و ناوچه‌گه‌رێتی، به ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مرۆ ئه‌و پێكهاتانه له پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه به‌هێزترن له كوردوستاندا. بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵک ببنه نه‌ته‌وه پێویسته دابرانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی تیا روو بدا، بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه بۆ قۆناغی نه‌ته‌وه. چونکه زۆربه‌ی ئه‌و پێکهاتانه‌ی که کۆمه‌ڵێک ئه‌که‌نه نه‌ته‌وه، پێش ئایدیای نه‌ته‌وه،(نه‌یشن) له کۆمه‌ڵگادا هه‌بوون. ئه‌شعیا به‌رلین له دوو وتاری درێژدا باس له سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مکی نه‌ته‌وه ئه‌کا. ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانی بیری نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه که ساته‌وه‌ختی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م چه‌مکه، ساته وه‌ختێکه که له‌زۆر روه‌وه له ساته‌وه‌ختی ئێستای کورد ده‌چێ. بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه بیرۆکه‌یه‌که سه‌ر به سه‌رده‌می رۆمانتیکی ئه‌ڵمانیه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ڵمانیا ووڵاتێکی به‌ش به‌ش و داگیرکراو بوو له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه. ئه‌م داگێرکردنه برینێکی له هه‌ستی ئه‌ڵماندا دروست کردبوو. ئه‌و برینه‌ش له رۆژهه‌ڵاتی پروسیا له هه‌موو شوێنێکی تر قووڵ تربوو. رۆژهه‌ڵاتی پروسیا ئه‌و سه‌رده‌مه، شوێنێکی نیمچه فیوداڵ و زۆریش ته‌قلیدی(ترادیشناڵ) بوو. کاتێک فریدرێکی مه‌زن لێپرسراوه فه‌ره‌نسیه‌کانی هێنا بۆ ناوچه‌که، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی و که‌لتوره‌که‌ی مۆدرهنایز بکه‌ن، خه‌ڵکی ناوچه‌که به‌گشتی دژیان وه‌ستان، فه‌ره‌نسیه‌کان تا رۆژگاری ئه‌مرۆش به‌لووت به‌رزی و خۆبه‌زل زان ناسراون. کاره‌که هه‌ر به‌خه‌ڵکی ساده‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو رۆشنبیر‌و هه‌ست ناسکترین خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یشی گرته‌وه له نێویاندا، هامان، هێرده‌ر، هه‌روه‌ها کانتیش. هه‌رچه‌نده کانت و هێرده‌ر نارازی نه‌بوون به‌رامبه‌ر ده‌سکه‌وته زانستیه‌کانی مۆدێرنه، به‌ڵام هامان ئه‌وه‌شی ره‌ت کرده‌وه. ئه‌م به‌رنگار بوونه‌وه‌یه بیروکه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه گۆرێ که ئه‌ڵمانی پێویسته خۆی بێ، ده‌بێ که‌لتوری فه‌ره‌نسی، هه‌رچه‌نده که‌لتورێکی باڵاده‌ست تربوو له هه‌ندێ رووه‌وه، ره‌ت کاته‌وه. ئه‌مه بوه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مکی بیری نه‌ته‌وایه‌تی، کهلهسهرتاپا بیره‌کانی تری سه‌ده‌ی نۆزده‌و بیست و له‌وه ئه‌چێ بیست و یه‌کیش به‌هێز تربێ. بۆچی هه‌مان بارودۆخ چ له‌رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ده‌رونیه‌وه هه‌مان ده‌رئه‌نجامی نابێ؟ ئاشکرایه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره لێره‌دا نادرێته‌وه. دیاره له‌رووی ئهپستمۆلۆژیهوه(بیردۆزه‌ی مه‌عریفه) پێویسته له‌و پرسیاره بنوارین، بۆچی کورد ناتوانی له‌و رووداو کاره‌ساتانه تێ‌بگا کهبهسهریا دین، به‌شێوه‌یه‌ک که‌بتوانێ پرسیار دروست کات. هه‌تا ئه‌و رووداوانه‌ی که رۆژگاری ئه‌مرۆ رووئه‌ده‌ن، کورد بهرۆشنبیرانیشیهوه زیاتر شیوه‌ن ئه‌گێرن له‌باتی ئه‌وه‌ی لێیان تێبگه‌ن.
كه واته ئێستا ئه وه روونه كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ک ماڵی خۆی نیه، به ڵكو له ماڵێكدا ئه‌ژی بڕوایان به له گه‌ڵ ئه وانی تردا به ش كراوه. له نێوان ئه م ماڵه‌دا خه ڵكانیك ئه‌ژین یه‌كتر نیه. له یه كتر ئه‌ترسن، ئه و مێژووه‌ی كه له نێوانیاندا هه‌یه مێژووی ده‌ست درێژی و خوێنه. كه‌واته ده‌وڵه‌تی عيراق سیفه‌تی ماڵ له خۆی ناگرێ. هه‌ر له به‌ر هه‌مان هۆ ناتوانرێ چاوه‌رێی ئه‌وه بكرێ كه ئه‌ندامانی ئه‌م ماڵه/ده‌وڵه‌ته، بگه‌نه په‌یمانێك بۆ بونیادنانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كه بتوانێ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موان بکات. چونكه بونیادنانی ده‌زگا دیسانه‌وه سه‌ر بهمۆدێرنهیه، ده‌كرێ كاره‌كانی ماكس فیبه ر له بواری “بیرۆكراسیه‌ت” دا به نموونه بهێنرێته‌وه. ده‌زگاكان له‌ئه‌نجامی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگاوه له 'دۆخی سروشتی'، هۆبزه‌وه بۆ دۆخی 'په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی' رۆسۆ، دینهدی. دیاره ره‌نگه له کوردستاندا ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت هه‌بن به ڵام ناتوانن وه ک پێویست رۆڵی خۆیان ببینن چونکه له ناوه ندێکی نامۆدان. سپینۆزا له پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تدا ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌ت دائه‌مه‌زرێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بتوانن به‌هه‌مو چالاکیه‌کانیان تیا هه‌ستن، چالاکیه رۆحی و جه‌سته‌ییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قڵیان به‌ئازادی به‌کاربهێنن،بۆ ئه‌وه‌ی ململانێ نه‌که‌ن به‌هۆی رق و کینه و توره‌ی وفێڵهوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌ڵکه‌ن به‌بێ ئاژاوه، ئامانجی ده‌وڵه‌ت له راستیا ئازادییه. ئه‌گه‌ر بونیادنانی ده‌زگاكان بۆ ئه‌وه‌یه ئاشتی بێته‌دی،(دیاره ئا شتی به ما نا كانتیهكهی، كه ئه مرۆ ئه كرێ ده‌زگایه‌كی مه‌زنی وه‌ك یه كێتی ئه و‌روپا به نمونه بهێنرێته‌وه، مه‌به‌ست له ئاشتی کانتیانه، ئاشتی هه‌تاهه‌تاییه، كانت له برگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و ده‌قه‌دا ده‌ڵێ، “هه رێكه‌وتنامه‌یه‌كی ئاشتی كه له هه‌ناویا كێشه‌ی تیایه كه له داهاتودا ره‌نگه ببێته هۆی شهر، پێویسته وه‌ك رێكه‌وت نامه‌ی ئاشتی ته‌ماشا نه‌كرێ.”) من هیچ رێکه‌وت نامه‌یه‌کی ئاشتی له‌جۆره نه‌ک له کوردوستان به‌ڵکو له سه‌رتاپا رۆژهه‌ڵات نابینم.
دابه‌شكردنی ماڵ/ فیدراڵیه‌ت وشه‌ی فیدراڵ وشه‌یه‌کی لاتینیه به‌مانای 'په‌یمان' دێ. دیاره بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمان ببه‌سترێ یان به‌دیبێ پێویسته زیاتر له لایه‌نێک هه‌بێ، له‌یه‌ک ئاستدا، له رێگای زمانه‌وه بگه‌نه رێکه‌وتن. که‌واته هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌کان پێویسته ئاماده‌ییان تیادابێ بۆ گه‌شتنه به‌ستنی په‌یمان، نه‌ک لایه‌نێک به‌سه‌ر لایه‌نێکی تردا بیسه‌پێنێ. ده‌توانین فیدراڵیزم وا پێناسه بکه‌ین که، دان پیانانه به‌بونی جیاوازی له نێو بونیادێکی یه‌کگرتودا. به‌ڵام 'جیاواز' ده‌توانێ به 'یه‌کگرتوو' ی بمینێته‌وه کاتێک هه‌موو لایه‌نه‌کان به ئازادی له نێو بونیاده‌که‌دا پێکه‌وه‌ن. لێره‌وه پێویسته ئه‌وه بوترێ که له سیسته‌می فیدراڵ‌دا لایه‌نه جیاوازه‌کان پێویسته بتوانن جیاوازیه‌کانی خۆیان بپارێزن به‌بێ ئه‌وه‌ێ هه‌ست به جیاوازی بکه‌ن. بۆیه لیڤیناس کاتێ باس له ماڵ ئه‌کات وه‌ک، جێگایه‌ک که مرۆڤ ئه‌توانێ تیایا چه‌مکه مه‌عریفیه‌کان کۆکاته‌وه، پێویسته ئه‌و جێگایه باوه‌ش بۆ که‌سه‌کانی بکاته‌وه. چونکه له رێگای تێکه‌ڵاوبوون له ناوماڵدا مرۆڤ ئه‌توانێ ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ دونیادا په‌یداکات. ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوی فیدرالیزم وه‌ک چه‌مکێکی سیاسی بکه‌ین زۆری ئه‌و لێکدانانهوهی سه‌ره‌وه‌ی تیادا ده‌بینرێ. یه‌که‌م جار فیدرالیزم له مێژودا له نێوان سیانزه ولایه‌تی ئه‌مرۆی ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا بوو له فیلادیلفیا کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده. ئه‌و سیانزه وڵاته به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و مه‌ترسیه ده‌ره‌کیه‌کان وای لێکردن که سیسته‌می فیدراڵ پێک بێنن. که‌واته لێره‌دا فیدراڵ پێکه‌وه‌نانی ماڵه له به‌رده‌م مه‌ترسیه‌کاندا. به‌ڵام ئه‌و فیدراڵه‌ی که له عێراقدا دروست ده‌بێ ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی مۆدێلی ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانه. له ژێره‌وه ناروا بۆ سه‌ره‌وه به‌ڵکو له سه‌ره‌وه دێت بؤ خواره‌وه. به‌و مانایه چه‌ق ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ په‌راوێزدا به‌ش کات. مه‌به‌ست له‌م فیدراڵه لاوازکردنی ناوه‌نده، وه هه‌وڵدانه بو هه‌رده‌م لاواز هێشتنه‌وه‌ی ناوه‌ند. ده‌کرێ که‌نه‌دا و به‌لجیکا به نموونه‌ی ئه‌م جۆره فیدراڵه بهێنرێته‌وه. به‌جۆرێک ئه‌گه‌ر که‌سێک به ووڵاتێکی وه‌ک به‌لجیکادا سهفهڕ بکا له هه‌موو شتێکدا ئه‌وه ئه‌بینێ که ئه‌و ووڵاته به‌سه‌ر دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازدا به‌شبووه. له‌م جۆره فیدراڵه‌دا هه‌رگیز ده‌وڵه‌ت وه‌ك مـآڵێک بۆ هه‌موان ته‌ماشا ناکرێ، چونکه دوو نه‌ته‌وه له ماڵێکدان که بروایان به یه‌کتر نیه. ئه‌م بروا به‌یه‌ک نه‌بوونه وا ئه‌کا که ده‌ستور یه‌کێک بێت له بنه‌ما سهرهکیهکانێ فیدرالیزم. چونکه ده‌ستور وه‌ك چه‌مکێکی رامیاری و یاسای له ئه‌نجامی له‌ده‌ست دانی بروا بوون به‌مرۆڤ هاتوه‌ته بوون، دیاره بۆ روون کردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه پێویسته به‌مێژووی لیبراڵ دیمۆکراسیهتدا برۆینه‌وه، که سه‌ره‌تاکانی ده‌گه‌رێته‌وه بو سه‌رهه‌لدانی شۆرشی فه‌ره‌نسی و شۆرشی سه‌ربه‌خۆێ ئه‌مریکا که لێره‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه. کورد‌و نوێنه‌رایه‌تیکردن نوێنه‌رایه‌تیکردن یه‌کێکه له‌و چه‌مکانه‌ی که ئاڵۆزیه‌کی زۆر ده‌وری ته‌نیوه. نوێنه‌رایه‌تی کردن چه‌ند ئاستیکی هه‌یه، له سیسته‌می دیموکراسیدا که‌سێک بروای خۆی ده‌خاته ده‌ست که‌سێکی تر (سیاسه‌تمه‌دار) بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بکات. به‌ڵام ئایا چۆن که‌سێک نوێنه‌رایه‌تی خۆی ئه‌کات؟ جاک لاکان ده‌ڵێ، مرۆڤ که‌سایه‌تیه‌کی دووفاقه‌ی هه‌یه، وه ئێمه هه‌مومان هه‌ست به نوقسانی ئه‌که‌ین، نوقسان لیره‌دا به مانای که‌می نایه، به‌ڵکو به‌مانای هه‌ست کردن بۆ پێویستی بۆ زیاتر، چونکه ره‌نگه هه‌ست به‌که‌می کردن به‌مانای هه‌ست به‌بچوکی کردنیش بێت، که هه‌ست کردنیکی جودایه. که‌واته نۆێنهرایهتیکردن چالاکیه‌که که‌سێک پێی هه‌ڵئه‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ 'ئه‌ویتر' پێشاندات. چونکه ئه‌و پێویستی به ئه‌وی تره. ئایا ئه‌و خۆپێشاندانهبه چ شێوازێک ئه‌بێت ئه‌وه په‌یوه‌ندی به دونیا بینی که‌سه‌که خۆیه‌وه هه‌یه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک نوێنه‌رایه‌تی خۆێ بکا وه‌ک که‌سێک که بوونی هه‌بێ، ئه‌وا ئه‌و که‌سه پیویستی به ماڵ هه‌یه، چونکه له‌ماڵدا کاتیک كه ئهحهسیتهوه، له‌و کاته‌دا له‌دونیا بۆ ساتێ جیا ئه‌بێته‌وه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌خسێ که له دونیا تیبگا و بتوانێ له رێی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌وه نوینه‌رایه‌تی خۆی بکات. به‌ڵام ئه‌م تێروانینه ره‌نگه بۆ که‌سێکی کورد جودابێت. چونکه ماڵ کاتێک ئه‌بێته به‌شێکی سه‌ره‌کی 'بوون'، که بوون به لای که‌سه‌که‌وه جێی بایهج بێت. فرانز فانون له کتێبی، پێستی ره‌ش و رووپۆشی سپیا ئه‌ڵێت، زۆن یان ناوه‌ندێک هه‌یه بۆ نه'بوون'، که به‌لای فانونهوه ده‌کرێ ناوه‌ندێکی پڕ له ئه‌شکه‌نجه بێت. ئاشکرایه کتێبه‌که‌ی فانون دهربارهێ خه‌ڵکی کؤڵۆنیالیزهکراوه، کهئهمێ سیزهی له کتێبه‌که‌یا 'خیتابی کۆلۆنیالیزم' پۆلێنیان ئه‌کات، سیزهی ئه‌ڵێ من ده‌رباره‌ی ئه‌و ملوێنه‌ها خه‌ڵکه قسه ئه‌که‌م که زۆر کارامانه راهێنراون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ترس و خۆبه‌که‌م زانین و چه‌نده‌ها ده‌ردی تر بکه‌ن. ئه‌مه روداوێکم ئه‌خاته‌وه یاد کاتێک له یه‌کێک له وڵاته‌کانی ئه‌وروپادا به شه‌مه‌نده‌فه‌ر سه‌فه‌رم ئه‌کرد، به‌رێکه‌وت له‌لای کابرایه‌کی کورده‌وه دانیشتم، کابرای کورد هه‌ر که بۆی ده‌رکه‌وت که کوردم ئیتر ده‌ستی کرده گله‌ی حاڵی خۆی، زۆری ووت به‌ڵام ئه‌وی هه‌رگیز له‌یادم ناچێ ئه‌وه بوو که ئه‌یووت،"هه‌رچیه‌ک بیت، هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک بیت زۆر له‌وه باشتره کورد بیت، ههرزمانێ بزانی هه‌ر زمانیک بێت زۆر زۆر له زمانی کوردی باشتره". له‌کۆتایدا تێرامانێکی هێگڵ ده‌رباره‌ی ماڵ وه‌بیرده‌هێنمه‌وه، که ئه‌ڵێ "بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بیت پیویسته له ماڵدابیت، نه‌ک ئه‌و شتانه‌ت به‌سه‌را بسه‌پێنرێ که سه‌ر به‌تۆنیه، چ له‌لایه‌ن تاکه‌وه بێ یان شارستانیه‌تێکی تایبه‌ت". له‌م روانگه‌یه‌وه کورد له‌عێراقدا زۆر ئه‌سته‌مه بتوانێ ئازاد بێت و له هه‌مان کاتدا سه‌ربه عێراقیش بێت. ئه‌گه‌ر عێراقیش ببێته ووڵاتێکی ئه‌وپه‌ری دیمۆکراسی،له باشترین شێوه‌یدا دیمۆکراسیه‌ت حوکمی زۆرینه‌یه، ئه‌وا کورد وه‌ک که‌مینه‌یه‌ک هه‌رگیز بریاده‌ر نابێ، به‌ڵکو هه‌رده‌م ده‌بێ بریاره‌کان جێبه‌جێ کات، یان وه‌ک له‌وه‌و پێش به‌زۆر به‌سه‌ریا جێبه‌جێ ده‌کرێ. |
||